هه‌ڵۆی كوردستان: به داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سی "مجهول الهویه"وه كه به‌رگریان له كۆماری ئیسلامی‌و دهستو پێوه‌ندییه‌كانی دهكردو چه‌ند رۆژ بوو هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ ده‌كرد، ئه‌مڕۆ بۆ چه‌ند خوله‌كێك زه‌هری خۆیان رشت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10ی مارسی 2016ی زایینی به‌رامبه‌ر به 20ی ره‌شه‌مه‌ی 1394ی هه‌تاوی، ده‌وروبه‌ر 15 خوله‌كێك ماڵپه‌ڕه‌كه كه‌وته به‌ر هێرشو سروودی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر دانراو هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" بۆ چه‌ند ساتێك كه‌وته به‌ر په‌لاماری هه‌ك كردن كه به خۆشییه‌وه ده‌ستبه‌جێ توانرا چاره‌سه‌ر بكرێ.
به‌ڵام به داخه‌وه به‌پێی ئاماری بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه دیاره چه‌ند بابه‌تێك سڕاونه‌ته‌وه‌و له بابه‌ته‌كانی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكیش چه‌ند بابه‌تێك دیار نه‌ماون.
هه‌ر لێره‌وه خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناتوانێ "هه‌ڵۆی كوردستان" له خزمه‌ت كردن به ئازادیی كوردستان رابوهستێنێو "هه‌ڵۆی كوردستان" به‌رده‌وام ده‌بێ له له‌قاودانی كۆماری ئیسلامی‌و دهستو پێوهندییهكانیو به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیاریی راست‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له چوارچێوه‌ی خزمه‌ت كردن به ئازادیی كوردستان.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه


بۆ ئێمە کە عادەتمان کردوە بە خوێندنەوە و سەردانی رۆژانەی ئەم ماڵپەرە تەنانەت بیستنی هەواڵەکەیش کارەساتە،
ئەگەر ماڵپەرەکە بخەنە ژێر چااودێری و گەرەنتی بنکەیەکی وەک نوترون هەم خەیاڵی خۆتان ئاسودە ئەکەن،
هەم ئێمە
و لەوان گرنگتر پلانی نەیاران پوچەڵ ئەبێ.
پێم وابێ خەرجێکی ئەوتۆیشی نەبێ.
منیش بۆ مکاتبە ی ئینگلیسی لە گەڵیان لە خزمەتدام
سلاح ملک خویش اما؛
خسروان دانند.