هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کامیل فەتحوڵڵایی چالاکی مەدەنی به‌هۆی‌ ئەشکەنجە گیانی لە دەست دا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

qezelhesari_karaj

کامیل فەتحوڵڵایی چالاکی مەدەنی کورد و خەڵکی شاری پاوە، کە لە شاری تاراندا سەرقاڵی کرێکاری بوو، ماوەیە لەمەوپێش لە لایەن پۆلیسی لباس شەخسییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شەقامی شەهریاری تاران قۆلبەست کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

کامیل فەتحوڵڵایی لە مانگی گوڵانی رابردوودا لە رێگای تەلەفوونێکێ یەک خولەکیدا بنەماڵەکەی ئاگادار کردوەتەوە کە لە بەندیخانەی قەزەڵحساری کەرەجدایە و لە تەواوی ماوەی زیندانیدا، تەنیا جارێک بووە کە لەگەل بنەماڵەکەیدا پێوەندی گرتوە.

لە رێکەوتی 10 جۆزەرداندا داوبەدوای سەردانی بنەماڵەی ناوبراو پێیان رادەگەیەنن کە بۆیان نیە کە چاویان بە کامیل کەوێت. بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ کامیل فەتحوڵڵایی لە رۆژی 5 جۆزەرداندا بۆ خەستەخانەیەک لە شاری تاراندا گواستراوەتەوە و لە 7ی مانگدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دەدات و رادەستی "پزشک قانونی" کەهریزەک دەکرێت کە لە رێکەوتی 28ی جۆزەرداندا بە بنەماڵەکەی راددەگەیەنن کە ناوبراو لە زینداندا گیانی لە دەست داوە.

دوابەدوای بیستنی ئەم هەواڵە بنەماڵەی فەتحوڵڵایی سەردانی "پزشک قانونی" دەکەن و دوای نزیک بە رۆژێک وڵام نەدانەوە، بە بنەماڵەیان رادەگەیەنن کە ناوبراو بە هۆی "عفونت داخلی" لە رێکەوتی 7ی جۆزەرداندا گیانی لە دەست داوە و لە رێگای "پزشک قانونی"ەوە لە رۆژی 24ی جۆزەرداندا لە گۆڕی 312 ریزی 31 ژمارە 26ی گۆڕستانی بەهەشت زەهرای تاران بە خاک سپێندراوە.

بە وتەی بنەماڵەی فەتحوڵڵایی کە کامیل بە هۆی ئەشکەنجە و لێدانی سەر و مل گیانی لە دەست داوە.

هەروەها هەڕەشەیان لە بنەماڵەی فەتحوڵڵایی کراوە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک ئەم هەواڵە بڵاو بێتەوە.

 

پێشتر کامیل فەتحوڵڵایی چەند جار لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی پاوەوە دەستبەسەر کرابوو.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2089
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy