به‌پێی هه‌واڵه‌كان، مه‌شعه‌ل ته‌مۆ یه‌كێك له تێكۆشه‌رانی كوردی دژ به حكوومه‌تی سووریه، رۆژی هه‌ینی 7/10/2011ی زایینی، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری قامیشلیی سووریه، له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كه‌وته بهردهسرێژو تیرۆر كرا. مه‌شعه‌ل وته بێژی ره‌وتی "المستقبل"ی كورد بوو‌و له ره‌وتی راپه‌ڕین له دژی حكوومه‌تی سووریه ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه مه‌شعه‌ل هه‌تا ئه‌م مانگانه‌ی دوایی له زیندانی رێژیمی سووریه‌دا بووه و دوای ئازادبوونی له زیندانیش یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه بوو كه پێشنیاری به‌شار ئه‌سه‌د له‌مه‌ڕ ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند حیزبێكی كوردیدا بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیمی سووریه‌ی ره‌ت كردبووه، هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م جینایه‌ته ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌م حكوومه‌ته.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی داخ و كه‌سه‌ری خۆی له تیرۆری ئه‌م تێكۆشه‌ره كورده، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و هاوبیرانی مه‌شعه‌ل، ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه مه‌حكووم ده‌كا و هیواداره ئیراده و گیانبازییهكانی گه‌لی كورد شانبه‌شانی باقی خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی سووریه هه‌رچی زووتر ببێته هۆی رووخانی حكوومه‌تی دیكتاتۆری له‌و وڵاته و هێنانه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتێكی دڵخوازی خه‌ڵك كه له‌وێدا هه‌موو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته و یه‌ك له‌وان خوشك و برا كورده‌كانمان به مافه ره‌واكانی خۆیان شاد بن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
16/7/1390ی هه‌تاوی
8/10/2011ی زایینی

