هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مسته‌فا هیجری‌ رێبه‌ری‌ كورده‌كانی‌ ئێران به‌ چه‌كی‌ ئاڵمانی‌ شه‌ڕی‌ ده‌ست پێ‌ كردۆته‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ـ هه‌ڵۆی‌ كوردستانرۆژی‌ شه‌ممه‌، 5ی‌ مارسی‌ 2016ی‌ زایینی‌، به‌رامبه‌ر به‌ 15ی‌ ره‌شه‌مه‌ی‌ 1394ی‌ هه‌تاوی‌، هه‌واڵده‌ریی ئاڵمانیی Deutsche wirtschaftsnachrichten رایگه‌یاند حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران خاوه‌ن چه‌كی‌ ئاڵمانییه‌‌و سه‌باره‌ت به‌م چه‌كانه‌ بابه‌تێكی‌ بڵاو كردۆته‌وه‌‌ كه ئه‌م بابه‌ته‌ بۆته‌ جێی‌ مشت‌و مڕی‌ راگه‌یه‌نه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌.

 

hijri_-_pdki_._germany_-_2

 

هه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا كه‌ مسته‌فا هیجری‌ به‌ رێبه‌ری‌ كورده‌كانی‌ ئێران ناو ده‌با، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ حیزبی‌ دێموكرات هه‌ڵبژاردنی‌ ته‌حریم كردو مسته‌فا هیجری رێبه‌ری‌ كورده‌كانی‌ ئێران كه خاوه‌نی‌ چه‌كی‌ ئاڵمانی‌‌و پێشمه‌رگه‌یه‌‌ رایگه‌یاند كه‌ شه‌ڕی‌ چه‌كداری‌ به‌ دژی‌ رێژیمی‌ ئێران ده‌ست پێ‌ ده‌كاته‌وه‌‌و چه‌ند رۆژ پێش به‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر پایه‌گایه‌كی‌ رێژیم له‌ بۆكان وا دیاره‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌ستی‌ پێ‌ كردۆته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی‌ تا كاتی‌ ئاماده‌ كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌ له‌ لایه‌ن حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌‌و نه‌ له‌ لایه‌ن رێژیمی‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ هیچ روونكردنه‌وه‌‌و بابه‌تێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌شی‌ فارسیی‌ رادیۆ ئیسرائیل بابه‌تێكی‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانن گوێبیستی‌ ده‌قی‌ بابه‌ته‌كه‌ بن له‌ رێگای‌ كلیك كردنی‌ ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی‌ خواره‌وه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ 6 خوله‌ك‌و 2 چركه‌یه‌:

 

Download Name Play Size Length
download Radio Israel - PDKI - Mistefa hijri

2.8 MB 6:03 min

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

تێبینی‌:

ـ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا به‌ هێنانی‌ ناوی‌ سه‌رچاوه‌‌و به‌ دانانى لینكه‌وه‌ ئازاده‌

 ـ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ‌و

هه‌روه‌ها ئاگاداربوون له‌ بابه‌تی‌ نوێی‌ ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3124
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy