لەناو هەر کۆمەڵگایەکدا بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤ کە وەک مرۆڤێکی سەردەم بگوزەرێت بەندە بە جۆری سیستەمی دەوڵەتو دەسەڵاتداری ئەو کۆمەڵگایەی کە ئەو جۆرە سیستەمەی تێدا حکوم دەکات.لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان بەبۆنەی هاتنی هەشتی ئازارەوە ئاهەنگو ڕێپێوانو مانگرتنو ناڕەزایەتی سازدەکرێت لە بەشێک لە ووڵاتەکاندا باس لە دەسکەوتو مافە بەدەستهاتووەکاندەکرێت شیرینی دابەش دەکرێتو ئاهەنگ ساز دەکرێتو هەنگاوبۆ بە دەستهێنانی مافی زیاتر دەدرێت بەڵام لە ووڵاتانی هاوچەشنی سیستەمی مەزهەبی ئیسلامی ئێران نەک یادی هەشتی ئازار دەکرێتەوە بەڵکو دەوڵەتو سیستەم هەموو هەوڵێک دەدات کە باسی هەشتی ئازار نەکرێتو باسی مافەکانی ژنان نەکرێت.لە ئێراندا جۆرە سیستەمێک دەوڵەت داری دەکات کە کۆنە خوازو دواکەوتوانەیە،لە ژێر سایەی ئەو سیستەمەدا کە سیستەمی ئیسلامی یە ، سات بە سات پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی ومافەکانی ژنان بەتایبەتی لە هەڵکشاندایە.لە ژێر پەرچەمی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراندا زۆرترین ناهەقی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت.هەروەک ئامرازێک بەردەوام بۆ کۆیلە کردنو چەوساندندنەوەو داسەپاندنی دەسەڵاتی ئیستبدادی کەڵکی لە کێشەی ژنان وەرگرتوە ،هەمیشە دەسەڵاتو یاساکانی ئایینی ئیسلامی گەشەی بە کێشەی ڕەگەزیو هەڵاواردنی ڕەگەزی داوە.لە ئێراندا یەکێک لە گرفتەکانی ژنان لە گەڵ سیستەمی ئیسلامی هەبوونی یاسایی هەڵاواردنی ڕەگەزی بووە،کە پاڵپشتبووە بە گەشەدان بە چەوساندنەوەو کۆیلەکردنو ئەشکەنجەو ئازاری ژنان .
بە پێی جاڕنامەی مافەگشتی یەکانی مرۆڤ ،لەسەردەمی ئەمڕۆدا ،ئەزیەتو ئازاری جەستەییو جنسیو دەروونیو کۆمەڵایەتیو سیاسیو بێ ڕێزیو لێدانو کوتانو دەرکران لە ماڵو ،زیندانی کردنو زیندە بەچاڵکردنو بەرد باران کردنو تێزاب ڕشتنو ...، هتد ئازاریی تاکە کەسی هەموو ئەوانە بە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەژمار دەکرێت،لە ژێر پەرچەمی یاساکۆنەپەستەکانی ڕژێمی ئیسلامی دا نەک بەرەوکەم بوونەوە دەچن بەڵکو یاساکانی ئەو سیستە بەشێکی کارایە لە گەشەکردنی سوکایەتیو چەوسانەوەکانی ژنان لە ئێراندا.بە ئاشکرا لەخیابان وشەقامەکاندا زۆر جارتێزاب بە ژناندا دەکرێت بەتایبەت بەو ژنانەی کەمەیلیان بەرەو نوێگەریو ئازادی هەیەو ڕۆژانە ژنانو پێاوانی ئازادیخواز ڕاپێچی زیندانەکان دەکرێنو بەشێکی زۆریان لەسێدارە دەدرێن تەنانەت ڕژێمی ئیسلامی ڕێگا بە بنەماڵەکان نادات پرسەشی بۆ دانێن ،و لە ژێر سیستەمی دەسەڵاتی ئیسلامی دا ژنان بێ دەسەڵاتنو تەنیا لە ڕوانگەی ڕەگەزیو جنسی سەیر دەکرێن .ژنان کۆیلەو یەخسیرن لە داهاتویاندا مناڵەکانیشیان بەو چەشنە پەروەردە دەکرێن کە ژێر دەستەییو کۆیلەیی قبوڵ بکەن،لە بەر ئەوەی خاوەن هیچ ئیرادەیەک نابن بۆ گۆڕانکاری باشتر.هەر بۆیە کاتێک ژنان جیا لە چوارچێوەی پێناسە مرۆڤایەتی یەکەی دەخرێتە چوارچێوەی ڕەگەزێوە ،بە شێوازی زۆر کوشندە تەلبەندو یەخسیر دەکرێت ،هەنگاو بە هەنگاوی کۆیلایەتێکەی تەواوی تواناییو بەهرەو هیواو ئامانجەکانی زیندەبەچاڵ دەکرێت لەبەرئه وەی ئەو سیستەمە کۆنەپەرستە بەرنامە ڕێژی دەکات بۆ پەراوێزخستنی تواناو بەهرەو پێداوستی یە ئینسانی یەکانی ژنان. ژنانی ئێران بێ بەشن لە سەرجەم مافە مرۆڤایەتی یەکان کە بریتییە لە مافی سیاسیو مەدەنیو کۆمەڵایەتی بێ بەشن. تاکە ڕێگا بۆ بەدیهێنانی سەرجەم مافەکانی ژنان بەتایبەتیو مافەکانی مرۆڤ بەگشتی کۆتایی هێنان بەوجۆرە دەسەڵاتو سیستەمە یە لە ئێراندا، ئەویش بە هاتنە مەیدانی خەڵکە بە کگرتووییو هاوخەباتی شۆڕشگێرانە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی باشترو دوور لە چەوسادنەوە.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرو ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

