هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سپاسنامەی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 هاونیشتمانانی بەرێز

 ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات

 کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،لە رێکەوتی ٣٠ بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی،لە بەیاننامەیەکدا بە شێوەی فەرمی بە ناو هەڵبژاردنەکانی دەوری دەیەمی مەجلیسی شوورای ئیسلامی‌و خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەریی بایکۆت کرد. لەم بەیاننامەیەدا کومیتەی ناوەندیی حیزب داوای لە هاونیشتمانان کرد کە بەشداری لە شانۆگەریی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەکەن.

 هەر لەم پێوەندیەدا، بە مەبەستی رێکخستن‌و بەرەوپێشبردنی کاروبارو چالاکیەکانی تایبەت بە "تەحریمی فەعال"ی بە ناوهەڵبژاردنەکان،لە سەر راسپاردەی کومیتەی ناوەندی حیزبەکەمان، ،کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات ،وەک ئەرکی تەشکیلاتی نێوخۆ، سەرجەم ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی ڕاسپارد کە بەشێوەیەکی بەربڵاو‌و بەرنامەبۆداڕێژراو هەوڵ‌و توانای خۆیان بۆ بردنە پێشی سیاسەتی تەحریمی فەععال وەگەڕ بخەن.

 

pdki_-_logo_-_1_-_2


 کارو‌و چالاکی تەبلیغیی ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کاتێکدا بوو کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران،وەک سیاسەتی هەمیشەیی خۆی،بە پێی پلان‌و پیلانی پێشوەخت، دۆخێکی ئەوتۆی پێکهێنابوو کە لە لایەک،ئامادەکاری تەواوی کردبوو بۆ هەڵبژاردنی"هەڵبژێردراوەکان"،لە لایەکی دیکەوە ،هەر وەک لە ئەتڵەسی ئەمنیەتیی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٣٩٤ دا هاتبوو، فەزایەکی ئەمنی‌و پۆلیسی سەرجەم شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تەنیبووەوە ولەم رووەوە دەست وپێوەند‌و دام‌و دەزگا ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵیان دەدا هەر جۆرە چالاکی وتێکۆشانێک بخەنە ژێر چاوەدێری‌و کۆنتڕۆلەوە.

 لە وەها دۆخێکدا،ئەندامان،تێکۆشەران‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی وڵات بە بڵاو کردنەوەی تراکت،نووسینی دروشم،رۆشنگەری‌و لەقاودانی سیاسەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی،بەرپەرچی پیلانەکانی ڕێژیمیان دایەوە.خاڵی جێی سەرنج،پێوەندی کردن بەژمارەیەک لە بەربژێرەکانەوە بوو کە ئەنجامەکەی بوو بە هۆی کشانەوەیان لە شانۆگەریی هەڵبژاردنەکان.

 لەو ماوەیەدا،بە تایبەتی لە سەروبەندی بانگەشە‌و کەمپەینی هەڵبژاردنی بەربژێرەکان،ئەندام‌و لایەنگرانی حیزب زۆر چالاکانە راپۆرتی کاروچالاکیانکانیان دەناردەوە بۆ کۆمیسیۆنی تەشکیلات.ئاکام‌و دەرەنجامی ئەم کاروتێکۆشانەی ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزب لە ناوخۆی وڵات،بووە هۆی ئەوەی کە سیاسەتی"تەحریم فەعال" جێی خۆی بکاتەوە ورەنگدانەوەی باشی لە نێو کۆمەڵگای کوردستان هەبێ.تا ئەو جێگایە کە لە چەند ناوچەیەک رێگا بە بەبژێرەکان نەدرا ستادی تەبلیغاتی دابنێن‌و بانگەشە بۆ بەرنامەکانی خۆیان بکەن.ئەمەش هەلویستێکی شۆرشگیڕانە وجێگای پێزانینە.

 

spasnama_-_k_t_-_h_1


 بە گوێرەی ئەو راپۆرت‌و زانیاریانەی کە بە کۆمیسیۆنی تەشکیلات گەیشتووە،لە زۆربەی شاروناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رێژەی بەشداریکردن لەم بەناو هەڵبژاردنانە ئاستێکی نزمی هەبووە. ئەمەش بەرامبەر بە سیاسەت‌و پیلانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سەرکەوتنێکی گەورە بوو.

 بەرامبەر بە رێژەی خوارەوەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان،کۆماری ئیسلامی‌و دامەزراوە پێوەندیدارەکان،وەک سیاسەتی هەمیشەیی خۆیان وادەنوێنن کە رێژەی بەشداریەکان زۆر‌و "دڵخواز"ی ڕێژیم بووە. لێرەوە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەم چەواشەکاری‌و ئامارسازیانەی ڕێژیم وەک هەمیشە،دوورە لە راستی و، رایدەگەیێنین شانۆگەری بە ناو هەڵبژاردنەکان بەو شێوەی کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی پڕۆپاگەندەیان بۆکرد سەرکەوتوو نەبوو.

 بەم هۆیەوە،سپاس‌و پێزانینمان هەیە بۆ هەمووئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات کە زۆر بە بەرنامە ویەکگرتووانە ،توانیان خەتی تەشکیلاتی‌و سیاسەتی بایکۆتی فەعال بەرامبەر بە شانۆگەریەکانی ڕێژیمی تاران رەچاو بکەن‌و بەم شیوەیە بەرپەرچی سیاسەتەکانی ڕێژیم بدەنەوە. هاوکات سپاسی ئەو بەربژێرانە دەکەین کە لە سەر داوا‌و رێنوێنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شانۆی بەناوهەڵبژاردن کشانەوە.

سەرکەوتن بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی-دێموکراتیکی کوردستانی ئێران

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی شۆرشگیڕانە‌و یەکگرتوویی خەلکی کوردستان

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

١٠ی رەشەمەی ١٣٩٤

٢٩ی فێوریەی ٢٠١٦

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

ـ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1198
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy