هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس هێرشیان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی‌ رێژیم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس لە ناوچەی "سەرچناری" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجید خان" لە كاتژمێر 8ی شەوی 6 لەسەر 7ی رەشەمەی1394 هێرشیان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی‌ رێژیم‌و گوللـه‌ بارانیان كردن.

ئه‌گه‌رچی‌ دوابه‌دوای‌ ئه‌و هێرشه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست "هه‌ڵۆی‌ كورستان" گه‌یشت، به‌ڵام به‌ باشمان زانی‌ راست‌و دروستیی‌ هه‌واڵه‌كه‌ له‌ لایه‌ن خۆیان بڵاو بێته‌وه‌‌و ده‌قی‌ هه‌واڵه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خۆیان بڵاو بۆته‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:

 

hallokani_agros_-_loogo_-_web_2


عەمەلیاتی هەڵۆكانی زاگرۆس

 هەڵۆ تیژباڵەكانی زاگرۆس لە ناوچەی "سەرچناری" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجید خان "لە كاتژمێری8ی شەوی 6 لەسەر 7ی رەشەمەی1394ی هەتاویی هەڵیان كوتایە سەر مۆڵگەی بە ناو "نەبیی ئەكرەمیی"سەر بە بەسیجییەكانیی سپای پاسداران، بە دەسرێژكردنە نێو مۆڵگەكەیان ئەو ئەمنییەتە رەواڵەتییەیەی بەرپرسانیی سپای پاسداران‌و هەندێك بە كرێگیراوی ناوچەكە، پێی هەڵدەڵێن ،زراوی بەسیجیی نێو مۆڵگەكەی تۆقاند كە نەیانوێرا هیچ جووڵەیەك لەخۆ نیشان بدەن، دەنگی هات‌و هاواریان لە دوورەوە دەبیسترا. لە تەلەفاتیان هیچ هەواڵێك لەبەر دەستدا نیە، مەبەست لەو عەمەلیاتەی ئەو بەشە لە هەڵۆكانیی زاگرۆس تەنیا بۆ نیشان دانیی قەترەیەك لەو زەربانەیە كە بە سەرانی رژێم نیشان بدەین ،هەڵۆكانیی زاگرۆس لە مەو بەدوا ئەو ئەمنییەتە كەزاییەی رژێم ئاوا ناهێلینەوە. بەرپرسانیی سپای پاسداران‌و بەكرێگیراوانی ناوچەیی خۆیان بۆ زبری گۆرچووبری تر ئامادە بكەن!

 شایانی وەبیر هێنانەوەیە كە لە پاییزی رابردوو دا مۆڵگەی قەرەمووسالیان هێرشی كرایە سەر‌و چەند بە ناو وجاش‌و بە كرێگیراوی رژێم لە ناوچەكانیی بۆكان ،ورمێی،شامات وچۆمی مەجیدخان لە لایەن "هەڵۆەكانی زاگرۆس"لەوناوچانە سزا دران‌و هۆشداربە هەموو ئەو جۆرە خۆفرۆش‌و بەرپرسانەی رژێم درا كە ئەگەر دەست لە كردەوەی ناحەز‌و دژی مرۆڤانە بدەن هەڵۆكانی زاگرۆس بەسزای تاوانەكەیان دەگەیەنن.

 ئەم پەلامارە هەم بۆ هۆشدارە‌و هەم لە كاتێك دایە كە لە شەوی پێش هەڵبژاردنە كە رژێم ناوچەكانی بە تەواوی میلیتاریزە كردووە. 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

ـ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1818
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy