هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هەڵبژاردن لە ئێران بۆ فرێودانه

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

abdolrahman_-_nawcha_3لە ژێر سیستەم‌و یاساکانی کۆنەپەرستی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراندا، هەڵبژادن جگەلە چەواشەکاری‌و فرێودان نەبێت هیچ مەخزاو مانایەکی تری نی یە، ئەم هەڵبژاردنەش هەر وەک هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو تەنهابۆ دمەزەنکردنەوە‌و ئاراشتدانەوەی سەرکوت‌و مل هوڕێ یەکانی دەسەڵاتی پاسداران‌و ئیتڵاعات‌و بەرپرسانی دەوڵەتی ئیسلامی یە بەرامبەر بە خەڵکی کرێکار وچەوساوەو زەحمەتکێش، بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووس وڕوناکبیر‌و ڕۆشنبیری ئازادیخواز‌و یەکسانیخوازە. دوو بارە‌و چەند بارەیە بۆ بە هێز کردنەوەی لەسێدارەدان وپر کردنی زیندانی یەکانە لە خەڵکی هەژار وبێ تاوان‌و خەڵکی شۆڕشگێر‌و ئازادیخوازی ئێران‌و خەڵکی کورد زمانە. ئەم هەڵبژاردنە یەکەم هەڵبژاردن نی یە بەڵکو بە درێژایی دەسەڵاتدارێتی ئەو ڕژێمە کۆنەپەرست‌و دواکەوتوە چەندین هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، لەماوەی ۳۷ساڵی ئەو نیزامەدا ۹نۆ هەژاردن ئەنجامدراوە، خەڵک چووە بۆ سەر سەندوقەکانی دەنگدان پاش چەند ڕۆژێک دەرکەوتووە کەتەنیا شانۆیەک بووە سیستەمی ئیسلامی بەگەڕی خستووە، ڕۆژ بە ڕۆژ ماف‌و ئازادی یەکانی خەڵک لە پاشەکشەدایە، بۆیە ناکرێت هیچ ئومێدێک‌و ئاماجێک بەم هەڵبژاردنە هەبێت. هەڵبژاردن لە ئێران بۆ چەواشەکاری‌و هەڵخەڵەتاندن بووە دەنا بۆ نۆێگەری وتازەگەری‌و کرانەوەی دەرکەوتنەکانی دیموکراسی‌و شارەستانی نەبووە لایەن ڕژێمەوە هیچی تر نەبوە جگە لە فرێودانی ووڵاتانی دەرەوە‌و بەشێک لە خەڵکی ناو خۆی ئێران. خەڵکی ئێران بەگشتی دەزانێ کە شێوازی هەڵبژاردن لە ئێران زۆر دواکەوتوانەیە، دیاریکردنی کاندیدەکان وێڕایی ئەوەی نادیموکراتیانەیە لە هەمان کاتدا ئەوە خەڵک نییە کاندیدەکان هەڵدەژێرێت بەڵکو ئەوە دەزگاکانی ئەمنێت‌و ئیتڵاعاتە کە کاندیدەکان بۆ خەڵک هەڵدەبژێرن.

 

tahrim_-_kak_omer_-_2

 

بەگشتی هەڵبژاردن لە ئێران وەک گۆڕانی بنەڕەتی لە جۆری سیستەم‌و دەزگای بەڕێوەبەری‌و یاسادانان ڕەچاوناکرێت. هیچ کاندیدێک ناتوانێت لە بەرنامەی هەڵبژاردنی دا کار بۆ نەهێشتنی یاسایی لە سێدار بکات، یاخود کار بۆ پەرەدان‌و گەشەی ئازادی ڕادەربڕین‌و دیموکراسی بکات، یان کار بۆ چەسپاندنی یەکسانی‌و مافەکانی ژنان‌و لاوان‌و گەنجان بکات. کەواتە ئەگەر ڕێگا نەدرێت بە ئینسانێکی ئازادیخواز‌و یەکسانیخواز، یان کورد زمانێک، عەرەب زمانێک، تورکێک زمانێک،. .. هتید نەتوانن باس لە کێشە‌و ڕێگا چارەسەرەکانی کێشەی نەتەوە جیاوازەکان بکەن، لە کاتی هەڵبژاردندا ئازادانە بانگەشە بۆ پڕۆژە‌و بەرنامەی ئایندەی خۆی بکات، یاخود ڕێگانەدرێت ڕێکخراو‌و حیزبێکی سیاسی کە جیاوازبێت لە فکر‌و ئەقڵێتی دەوڵەتی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردن بکات ئەی چۆن ئەو هەڵبژاردنە ئایندەی باشتر بۆ خەڵکی ئێران بەگشتی‌و خەڵکی کوردستان بەتایبەتی بەدیدێنێت. لە هەلومەرجی ئێستادا ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکدا گوزەردەکات کە ڕووبەروی قەیرانی بە هێزی سیاسی‌و ئابووری‌و ئاسایشی‌و کۆمەڵایەتی بۆتەوە. لە لایەکی ترەوە ڕووبەروبونەوە بەرامبەر تیرۆرستانی داعش‌و ئیسلامی یە تووندڕەوەکان لەلایەن دەوڵەتانی جیهان بەگشتی‌و دەوڵەتانی ئەوروپایی بەتایبەتی، کە پێویست دەکات دەوڵەتانی ئەوروپا بە جۆرێک باشتر هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەکان بنێن. لەبەرئەوەی دەوڵەتانی ئەوروپا بە هۆی گەشەی تیرۆرستانی ئیسلامی‌و شەڕ‌و ئاوارەیی خەڵکی ووڵاتانی سووریا‌و عێراق‌و. .. و.. .. هیتد کە کۆچیان کردووە‌و لە کاتی هەبونی شەڕەکان خەڵک کۆچ دەکەن بۆ ووڵاتانی ئەو روپا. لە کاتێکدا ئەوانیش تووشی کێشە‌و گرفتی زۆر دەبنەوە بۆیە لە ئایندەدا لە پێناو بەرژەندی خۆیاندا بە جیاوازتر لە ڕابردوو قەیرانە سیاسی‌و ئەمنێ یەکان‌و ئابووری یەکان تەدەخول بۆ چارەسەرەکان بکەن، هەر بۆیە بەرپرسانی دەوڵەتی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران نمایشی هەڵبژاردن ئەنجام دەدا تا بە قەولی کۆنەخوازی خۆیان نیشانی دەوڵەتانی ئەوروپا بدات بڵێت دەوڵەتەکەی ئێران باوەڕی بە ئازادی هەیە، خەڵکی ئێران ئازادانە نوێنەری خۆیان هەڵبژاردووە، خەڵکی ئێران هیچ کێشەیەکی سیاسی‌و ئابووی‌و. .. .. . هیتد نی یە. بەڵام لە ڕاستی دا خەڵکی ئێران پێویست دەکات لە قۆناغی ئێستا بڕیاری دروست بدات بەوەی کە بایی کۆتی ئەم هەڵبژاردنە بکات، ئه مەش لە پێناوی ئایندەیەکی باشتر‌و ئازاد. پێویستە چیتر فرێونەخۆن‌و هەڵنەخەڵەتێن بە بەڵێن وسیناریۆکانی ئەو ڕژێمە. باشتر لە ڕابردوو ششێلگیرانە بۆ ڕوخانی ئەو ڕژێمە ئیسلامی یە هەنگاوەکانی خۆیان ڕێکخراو بکەن، هەموو هەوڵێک بدەن بۆ هاوکاری‌و پشتیوانی زیاتر بۆ حیزب‌و ڕێکخراوە ئازادیخواز‌و دیموکراتخوازەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هەموولایەک بەیەکەوە بە هاوبەشی کار بکەن بۆ ڕوخانی ئەم ڕژێمە‌و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد‌و باشتر. 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

ـ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 981
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy