ڕۆژی حەوتی رەشەمە ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی "مجلس شوڕای اسلامی"و پێنجه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی "مجلس خبرگان رهبری" هاوکات به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌و ماوه‌یه زۆر بابهتو لێکدانه‌وه‌ی گرینگ‌و پێویست سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسلامی‌دا که له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایی ترین پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی سالم‌و ئازاد‌و دێموکراتیک ناته‌بایه‌و پێویسته بایکۆت بکرێ، بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له‌و نووسراوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌درێ که بارێکی دیکه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران شی بکرێته‌وه: پێوه‌ندیی نێوان هه‌ڵبژاردن‌و (مافی) به‌شداریی سیاسی.
به‌ڵام، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی وتاره‌که، سه‌ره‌تا پێویسته چه‌ند خاڵی گرینگ ڕوون بکڕێنه‌وه:
به‌گشتی، دهنگدانو ده‌نگنه‌دان به‌هۆی ئازاد‌و نهێنیبوونی، بڕیارێکی سه‌ربه‌ستانه‌ی شهخسیو ویجدانیی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵه، به‌ڵام به‌هه‌ر دووباردا، کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه.
بایکۆتی هه‌ڵبژاردن به‌مانای ناڕهزایهتیو ده‌نگهه‌ڵبڕین، وه‌ک به‌شداریکردن، بۆ هاووڵاتی هه‌م مافه‌و هه‌م ئهرکو به مه‌رجێ ئامانجدارو ئاگاهانه بێ، یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاووڵاتێکی چالاک‌و ده‌روه‌سته.
بهشداریکردنو به‌شدارینه‌کردن، هه‌ردووکیان هه‌ڵگری په‌یامن بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
دیارده‌ی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدان، شێوه‌یه‌کی کلاسیک‌و ناسراوه له "به‌شداریی سیاسی" یان به‌شداریکردن له ژیانی سیاسی‌و چاره‌نووسی وڵات دا. واته، به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن دا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی لهئارادابوونی ده‌رفه‌تی "به‌شداریی سیاسی" مانا په‌یدا ده‌کاو ئامانج ده‌پێکێت.
ئه‌وکاته ده‌توانین باس له ئیمکانی "به‌شداریی سیاسی" بکه‌ین که هاووڵاتیان ته‌نیا وه‌ک مرۆڤ چاولێبکرێنو به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌عه‌لوقاتی نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، سیاسی، جنسی، حیزبی‌و سینفی ...، به‌گوێره‌ی یاسا‌و به‌بێ جیاوازی‌دانان له که‌شێکی ئازاد دا مافی یه‌کسانیان بۆ دابین کرابێ.
مافی "به‌شداریی سیاسی" به‌و پێناسه‌و خوێندنه‌وه‌ی له باری زانستییه‌وه بۆکراوه، ته‌نیا له نیزامێکی دێموکراتیک‌و سێکوولار دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ.
ئێستا با چاوێک بگێڕین به‌سه‌ر باروودۆخی ئێران‌و بزانین کام له‌و مهرجو مافانه له ئارادان‌و ده‌سته‌به‌ر کراون؟
ئیمکانی "به‌شداریی سیاسی": به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکراتیک، له ئێران له‌ژێر حاکمییه‌تی ئیستبدادیو نیزامی ناسیونالیستی- مه‌زهه‌بی کۆماری ئیسلامی‌دا، هاونیشتمانیان وه‌ک مرۆڤی یه‌کسان سه‌یر ناکرێن‌و به‌بیانووی جۆراوجۆره‌وه به کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌و گرووپ به مافی جیاوازه‌وه دابه‌ش کراون: ژن‌و پیاو، موسوڵمان‌و غه‌یره موسوڵمان، شیعه‌و غه‌یره شیعه، شیعه‌ی لایه‌نگری "وڵایت فقیه"و شیعه‌ی بێ‌بڕوا به "وڵایت فقیه"، په‌یڕه‌وانی مه‌زاهبی بهڕهسمیناسراوو بهڕهسمینهناسراو، فارس‌و غهیرهفارسو ...
له‌نیوان هه‌مو ئه‌وانه‌دا جیاوازی دادهنرێو ههڵاواردنو بێبه‌شکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤانه به‌گوێره‌ی "یاسا" نهادینه کراوه. که‌وابوو ناتوانین باس له بوونی مافی "به‌شداریی سیاسی" بۆ هاووڵاتیان بکه‌ین.
مه‌سه‌له‌که که ده‌گاته کوردستان، به‌هۆی تێڕوانینی ئه‌منییه‌تی ڕێژیم به‌نیسبه‌ت کورده‌وه، پرسی تهبعیزو به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی ئازادی‌و ماف‌و دهرفهتو ئیمکان، ئه‌بعادی به‌رین تریش به‌خۆیه‌وه دهگرێو ئه‌سڵی به‌شداریی سیاسی هیچ مانایه‌کی نامێنێ.
ئیختیاری هه‌ڵبژاردن‌و هه‌ڵنه‌بژاردن: له کۆماری ئیسلامی‌دا هاونیشتمانی وه‌ک مرۆڤی ناته‌واوو ناباڵغو پێنه‌گه‌یشتوو سه‌یر ده‌کرێ که ناتوانێ بڕیار بۆ چاره‌نووسی خۆی بدا، چ بگا به‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خاوه‌ن بڕیار بێ! بۆیه خه‌ڵک پێویستییان به "قیم"و ده‌مراست هه‌یه له‌جێگای ئه‌وان بڕیار بده‌ن.
خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌ی لێ زه‌وتکراوه نوێنه‌ر به‌دڵی خۆی دیاری بکاو ههڵیبژێرێ. "شورای نگهبان" له‌ڕێگای "نظارت استصوابی"یه‌وه دیاری ده‌کا کێ مافی کاندیدابوونی هه‌یه‌و کێ له‌و مافه بێبه‌ش ده‌کرێ. له‌ئاکامی ئه‌و وه‌زعه دا کۆمه‌ڵێک کاندیدای جێگای په‌سندی ڕێژیم ده‌مێننه‌وه‌و خه‌ڵک، ده‌بێ له‌به‌ینی کاندیداکانی حکوومه‌ت، نه کاندیداکانی خۆی، "نوێنه‌ر" هه‌ڵبژێرێ، واته خه‌ڵک "مافی" ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن به به‌ربژێره‌کانی ڕێژیم!
به‌وجۆره، هاووڵاتی ته‌نانه‌ت مافی هه‌ڵبژاردنی واقعیی لێ زه‌وتکراوه. هه‌ڵبژاردن له تێگهیشتنو ئامانجی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی‌دا ڕێزگرتن له دهنگو ویست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵک نیه، به‌ڵکوو نوێکردنه‌وه‌ی 'بیعت"ی ئومه‌ت به ویلایه‌تی فه‌قیهه.
کاریگه‌ریی ده‌نگی ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی: ئامانج له هه‌ڵبژاردن به‌گشتی ئه‌وه‌یه که تاک ده‌یه‌وێ به‌و ده‌نگه‌ی ده‌یخاته سندووقی دنگدانهوه، کارتێكهریی بخاته سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی وڵات‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا، ئاڵووگۆڕ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا پێک‌بێنێ.
به‌ڵام له کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌و ئامانجه ڕێگای وه‌دیهاتنی به‌ربه‌ست کراوه، چون له‌بناخه‌وه ناوه‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سیستمی "ولایت فقیه" دا هه‌ڵبژاردنیان به‌وشێوه‌یه بۆناکرێ که ده‌نگی هاووڵاتی بتوانێ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی سیاسیی وڵات ههبێو ئاڵووگۆڕ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا پێک‌بێنێ!
"التزام"ی به‌زۆرو به فێڵ: کاندیدا بۆئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژێرانی هه‌بێ، به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێ ئیلتزامی به "ولایت فقیه" هه‌بێ یان نیزام‌و فه‌لسه‌فه‌ی کۆماری ئیسلامی قه‌بووڵ بێ. به‌ڵام کوردێکی سوننی مه‌زهه‌ب یان ده‌نگده‌رێکی مه‌سیحی، که‌لیمی، به‌هایی ... چۆن ده‌توانێ ئیلتزامی به "ولایت فقیه" هه‌بێ؟! له مه‌زهه‌بی ئه‌وان دا ئه‌ساسه‌ن ئه‌و دیارده‌یه بوونی نیه‌و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه ئیلتزام به "ولایت فقیه" له‌گه‌ڵ ئوسووڵه مه‌زهه‌بییه‌کانی خۆیان ناته‌باو ناکۆک بێ.
یان ژن که له یاساکانی کۆماری ئیسلامی‌دا به نێوهمرۆڤ ده‌ژمێردێ، به‌هۆی یاساکانی دژه‌ژن له به‌شی هه‌ره‌زۆری مافه ئینسانی‌و مه‌ده‌نیه‌کانی بێبه‌ش کراوه، دڵخوازانه ده‌توانێ چ ئیلتزامێکی به "ولایت فقیه" ههبێو چۆن پابه‌ند به یاسایه‌ک بێ که بۆته هۆی بێبهشکردنو هه‌ڵاواردنی؟!
ئازادی‌و نهێنیبوونی ده‌نگدان: وه‌ک ده‌گوترێ، کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له‌ڕێگای کۆنترۆڵی کارتی پێناسه‌وه (شناسنامه) هاووڵاتییان دخه‌نه ژێر چاوهدێرییهوهو ئه‌وه‌ی ده‌نگی نهدابێو کارتی پێناسه‌که‌ی مۆری لێنه‌درابێ، به‌شیوه‌ی جۆراوجۆر سزا دهدرێنو له کۆمه‌ڵێک ماف‌و ئیمتیاز بێبه‌ش ده‌کرێن! ئه‌و کاره به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه که ڕێژیم دوای هه‌ڵبژاردن ئیدیعا بکا خه‌ڵکێکی زۆر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بوون‌و حکوومه‌ته‌که خاوه‌نی ڕه‌وایی دێموکراتیکه!
له‌کۆتاییدا پێویسته ئاماژه بکرێ که هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره به سێ هۆ بۆ ڕێژیم گرینگیی تایبه‌تیی هه‌یه:
یه‌که‌م، هه‌ڵبژاردن دوای "برجام"و شکست له به‌رامبه‌ر به ڕۆژاوا دا بهڕێوهدهچێو له‌ئاکامی ئه‌و شکانه دا، ڕێبه‌رانی ڕێژیم تووشی نه‌خۆشیی "پاڕانۆیا" هاتوونو به‌توندی له "نفووزی دوژمنانی نیزام" تۆقیون‌و نیگه‌رانی خۆیان له‌و باره‌وه ناشارنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ڕێژیم که‌وتوونه‌ته قه‌یرانی بڕیاردانه‌وه: له‌لایه‌ک بۆ سه‌روساماندان به ئابووریی شپرزه‌ی وڵات پێویستیی حه‌یاتییان به سه‌رمایه‌و تێکنولوژی ڕۆژاوا هه‌یه، له‌لای دیکه‌وه به‌ڵام له ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی سیاسی‌و دیپلوماسی له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا ترسی زۆریان ڕێنیشتووه، چون ده‌زانن که پێوه‌ندی ئابووری‌و تجاری به‌ره به‌ره ڕێگا بۆ حوزووری سیاسی‌و کولتووری لایه‌نی به‌رامبه‌ر خۆش ده‌کاو پێشی پێناگیرێ.
ڕێژیم سه‌رمایه‌و تێکنولوژی ڕۆژاوای ده‌وێ، به‌ڵام له ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو ئورووپا نیگه‌رانه!
دووه‌م، دوای پاشه‌کشه له پرسی ناوکیدا، مه‌شرووعییه‌تی نیزام ئه‌وه‌نده‌ی دیکه که‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه. حکوومه‌ت پێویستیی به "به‌ڵگه" هه‌یه که به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا، نیشان بدا کۆماری ئیسلامی خه‌ڵکی له‌پشته‌و له نێوخۆدا سه‌قامگیره. بۆیه ڕێبه‌رانی ڕێژیم‌و له‌پێشه‌وه خودی خامنهای، داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن "برای حفظ اعتبار نظام" له هه‌ڵبژاردندا بهشدارییو نیزام "بیمه" بکه‌ن!
سێیه‌م، دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ڕه‌نگه جێنشینی آیت الله علی خامنهای هه‌ڵبژێردرێ، بۆیه ڕێژیم نایهه‌وێ خه‌ڵکانی نه‌خوازراوو نامه‌حره‌م ڕێگه‌یان بۆ ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات بکرێته‌وه‌و له بڕیارداندا به‌شدار بن.
لهپێوهندییهدا دیاره هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خیبره‌گان گرینگیی تایبه‌تی پێده‌درێ، چون دوای مردن یان وه‌لاچوونی خامنهای، جێنشینه‌کانی ئه‌و نفووز‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌ویان نابێ‌و نیگه‌رانن که شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات په‌ره‌بستێنێ. بۆیه گرینگ نیه کێ ڕێگه‌ی کاندیداتوری پێدراوه‌و کێ سه‌لاحییه‌تی ره‌تکراوه‌ته‌وه، ڕێژیم ترساوه‌و ریسک ناکاو ته‌نیا ئه‌وکه‌سانه له سندووقه‌کانی ده‌نگدان سه‌ر ده‌ردێنن که له وه‌فادارییان به نیزام هیچ گومانێک نه‌بێ.
بۆیه ئاسۆی چاوه‌ڕوانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره له هی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووش به‌رته‌سک تره‌و ڕێژیم ئه‌وپه‌ڕی تواناکانی خۆی به‌کاردێنێ که هیچ ڕێگه‌و ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌ڵبژاردنی کاندیدای سهربهخۆو "غیرخودی" له ئارادا نه‌مێنێ.
هاووڵاتی به‌ڕێز!
به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنێک که نه مافی به‌شداریی سیاسی تیدا ده‌سته‌به‌ره، نه مافی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌و نه ئیمکانی وه‌دیهێنانی ئامانجی به‌شداریکردنی تێدا به‌دی ده‌کرێ، ڕێگه‌دانه به چهوسێنهرهکهت که له ده‌نگه‌که‌ت به‌دژی خۆت که‌ڵک وهربگرێو ده‌نگه‌که‌ت بۆ پته‌وکردنی بناخه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوریی خۆی به‌کاربێنێ.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
ـ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

