هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

نا بۆ سەرکوت‌و زیندان‌و لە سێدارەدان بەڵێ بۆ ئازادی ڕادەربڕین

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

abdolrahman_-_nawcha_3لەژێر پەرچەمی یاسا کۆنەپەرست ودژە مرۆڤایەتی یەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان هەر وەک سەردەمی کۆیلەداری دەچەوسێنەوە‌و یاری بە چارەنووسیانەوە دەکرێت،ئەو مرۆڤانەی کە جیاواز لە پیاوانی دینی‌و ئایینی ئیسلامی بەگشتی وئایینی ئیسلامی شیعە گەری بەتایبەتی بیردەکەنەوە یان دەنووسن یاخو ڕەفتار دەکەن‌و قسە دەن بەردەوام‌و بۆ هەمیشە لەژێر چاودێری توندی ناوەندە ئەمنێ کانی ڕژێمی ئیسلامیدا دەگوزەرێن زۆر بە خەراپی .لە وڵاتێکدا‌و لە ژێر یاساکانیدا گەنجان‌و ژنان‌و پیاوانی خاوەن کە سایەتییە پێشکەوتوو‌و ئازادیخوازو ڕۆژنامەوانان‌و نووسەران‌و مرۆڤ دۆستەکان‌و خەمخۆرەکانی وڵات لە سێدارەبدرێن،زیندانی بکرێن بە نا دیاری‌و لە ژێر فشار‌و لێدان‌و ئەشکەنجەدابن ،کە ئەم یاسا کۆنەپەرستانە وڕەجعی یانە بەردەوام بن لە داهاتویی ئێراندا ،ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا‌و هەر دەوڵەتێک لە جیهاندا قسە لە دیموکراسی‌و ئازادی‌و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن ،ئەگەر لە دژی یاسایی لە سێدارەدان لە ئێراندا قسەی خۆیان نە بێت‌و بێ دەنگی نەشکێنن لە دژی یاسا کۆنەپەرستەکانی وەک لە یاسای لە سێدارە دان‌و چەندین یاسای کۆنەپەرستانەی تر کە ڕێگرە لە گەشەی ئازادی‌و دیموکراسی‌و مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا .

 

a_r_-_edam_2

 

ئەگەر لە ڕابردوو دەوڵەتانی خاوەن دیموکراسی‌و مافەکانی مرۆڤ‌و ڕێکخراوەکانی تایبەتەمەند بە مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا بە هەر بیانوێکەوەبێت بێدەنگ بون ئەواڕۆژانی داهاتوو پێویستە بێ دەنگ نەبن چیتر بەڵکو بە بەردەوامی قسەی خۆیان هەبێت‌و هەنگاوی کاراو بەهێز بنێن بۆ ئەنجامدانی فشاری بە هێز بۆ دەست هەڵگرتنی ڕژێمی ئیسلامی بۆ نەهێشتنی یاسایی لە سێدارەدان لە ژێر هەربیانوێکەوەبێت.لەئێراندا بە پێی هەواڵ وناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان،تەنها لەمانگی ژانویەی ئەم ساڵدا ۳۳کەس لە سێدارە دراوە لە لایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانە وە ،دوو کە سایەتی‌و شاعیری عەرەب زمان بە ناوەکانی هاشم شەعبانی‌و هادی رەشیدی کە ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت لە سێدارە دران.وێڕای ئەوەی ڕۆژانە گەنجان‌و لاوانی کوردلە سێدارە دەدرێن بە هۆکاری پەیوەندییان بە ڕێکخراو‌و پارتە ئۆپۆیسیۆنەکانی ئێران،بەپێی سەرچاوەی ماڵپەڕی ئاسۆی ڕۆژهەڵات ،هەر لەم مانگەدا دەست بەسەر کردنی ۱٥چالاکوانی مەدەنی لە شاری سەقز ،(فاتیح دەوەنداری‌و سامان پاشایی‌و نادر مەجیدیان‌و بێهرۆز ڕیشە ساحێب‌و فەرشاد دارایی) لە گەڵ ۱۰چالاکوانی دیکە لە ڕێوڕسمێکی میوانیدا بە هۆکاری نادیار دەستگیرکراون لە گەڵ نادر مەجیدیان هەڵسوکەوتی نابەجێ کراوە،بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئاسۆی وڵات بە شێوەی نایاسایی‌و بەبێ حکومی دادوەری قۆڵبەست کراون.لە کاتێکدا نادر مەجیدیان سەرنوسەری ماڵپەڕی دووزمانی (کوردی،فارسی) ڕابردوو بووە ،کە ماوەیەک لە مەوبەر لەلایەن ناوەندە ئەمنێ کانەوە داخراوا هەروەها سامان پاشایی وەرزشوانی ڕشتەی زۆرانبازی‌و پاڵەوانی پێشووی ئاسیا‌و جیهان‌و یەکێکە لە مامۆستاکانی زانکۆیی ئازادی شاری سەقز.ئەوەیە بارودۆخی خەڵکی ڕشنفکر‌و ڕۆژنامەوان‌و کەسایەتی یە جیاوازەکانی ناوخۆی ئێران ،کە ڕۆژانە گوێ بیستی چەندین هەواڵی ناخۆش‌و دڵتەزێن دەبین ،لە چەشنی ئەمڕۆ ئەوەندە کەس لە سێدارەدرا یان زیندانی کرا یاخود ژنان لە خیابانەکاندا بەرباران کران ......هیتد ئەمانە پێویستە لەلایەن مرۆڤایەتێ یەوە هەنگاوی کارای بۆبندرێت بۆ کۆتایهێنانی یاسای لە سێدارەدان لە ئێراندا .

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

ـ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1326
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy