له‌سالی 1978 ئاپۆ له‌تورکیا رایکردو له‌سوریا گیرسایه‌وه ،ئه‌و کات کێشه‌ی زور له‌نیوان سوریا‌و تورکیادا هه‌بوو ،بویه سوریا هاتنی ئاپوی به‌ده‌رفه‌ت زانی که‌دژی تورکیا به‌کار بێنێت .له‌وپێناوه‌دا سوریا هه‌موو پشتیوانیه‌کی له ئاپۆ کرد‌و له‌هه‌موو رویه‌که‌وه ئاسانکاری بۆ کرد که کوردانی رۆژ ئاوا چه‌کدار بکات‌و ره‌وانه‌ی چیاکانی باشور بکات بۆ شه‌ری تورکیا .دواتر ئیرانیش به‌هه‌مان شیوه ده‌رفه‌تی به ئاپۆو پ ک ک دا کوردانی رۆژ هه‌لات چه‌کدار بکه‌ن. له‌پیناو راکێشانی گه‌نجانی کورد ئاپۆ دروشمی کوردستانی گه‌وره‌و سه‌ربه‌خۆی به‌رزکرده‌وه ! له سالی 1999 تورکیا به‌لێنی به‌سوریادا که کێشه سنوریه‌کانی له‌گه‌ل سوریا چاره‌سه‌ر بکات‌و له‌به‌رامبه‌ریش داوای له‌سوریا کرد ئاپۆ له‌خاکه‌که‌ی ده‌ربکات .
سوریا بریاریدا داوای تورکیا جێبه‌جێ بکات‌و فه‌رمانی بهئاپۆدا خاکه‌که‌ی جێ بێلێت .ئه‌وکات سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی لهسونگهی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌فه‌رمی داوای له به‌ریز ئاپۆ کرد که‌بێته کوردستان‌و ئاماده‌ی خوشی ده‌ربری که له‌سه‌ر سنور پێشوازی لێ بکات.مخابن ئاپ‌و ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی کوردستانی ره‌دکرده‌وه‌و رویکرده یونان،له‌وێش چووه روسیا‌و دواتریش ئیتالیا‌و دوا جاریش له کینیا گیرسایه‌وه‌و له‌لایان تورکه‌کان ده‌ستگیرکرا.بێ گومان ئه‌گه‌ر ئاپ‌و گوێی بۆ داوای سه‌رۆک بارزانی راگرتبا ئه‌وه به‌ئاسانی ده‌گه‌یشته قهندیلو پارێزراو ده‌بوو.به‌لام به‌داخه‌وه ئاپۆ ئه‌وه‌ی نه‌کرد ! دیاره ئه‌وانه‌ی پلانیان دارشتبوو ئاپۆ راده‌ستی تورکیا بکه‌نه‌وه ریگایان پێ نه‌دا ئه‌و داوایه قه‌بول بکات . باس له دوو سیناریو ده‌کرێت بۆ ده‌ستگیرکردنی ئاپۆ :یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه جه‌میل بایکی بریار به‌ده‌ستی ئێستای پ ک ک ده‌لێت: ماهر وه‌لاتی به‌رپرسی پ ک ک له روسیا‌و هاورێکانی واته عوسمان ئوجئلانو ئه‌وانی دیکه ئاپویان به‌گرتندا ! دووه‌میان ئه‌وه‌یه کهبالی نه‌ته‌وه‌خوازی نێو پ ک ک ده‌لێن:جه‌میل بایکو دوران کالکانی به‌ره‌گه‌ز تورک‌و هاورێکانیان ئاپۆیان به‌گرتندا، به‌لام هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن که بایکو هاورێکانی رولیان هه‌بوه له ده‌ستگیرکردنی ئاپۆ،ئه‌وکات بایک به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی پ ک ک بوو لهسوریاو دوای ئاپۆش بۆ ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه ،دیاره له‌پیناو ئه‌وه‌ی خۆی ببێته بریار به‌ده‌ستی پ ک ک ئاپۆی به‌گرتندا. ئه‌وه‌ی ئه‌م بوچونه زیاتر له راستی نزیک ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه.
دوای گرتنی ئاپ‌و بایکو هاورێکانی هاتنه ئیران‌و به‌پشتیوانی ئه‌و وه‌لاته ئینقلابیان به‌سه‌ر بالی نه‌ته‌وه‌خوازی پ ک ک دا کرد، که‌بریتی بوون له فرهاد(عوسمان ئوجا‌لان) بوتان (نیزامه‌دین تاش)کانی یهلمازو ماهر وهلاتو عه‌لی حه‌یده‌ر قهیتانو ئهبوبهکرو... هتد ئه‌وانیش به‌ناچاری ریزه‌کانی ئه‌و حزبه‌یان جێ هێشت، هه‌ندێکیان رویان له باشور کرد‌و هه‌ندێکیشیان له‌لایان پ ک ک وه تیرۆر کران که یه‌کیکیان کانی یه‌لماز بوو. دوای نه‌مانی ئه‌و به‌ریزانه له‌ناو پ ک ک دا ئه‌و حزبه بو بهئالهتێک به‌ده‌ست ئیران‌و سوریا‌و، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یش له‌ناویدا کال بویه‌وه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
ـ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر، ماڵپه‌ڕو
هه‌روه‌ها ئاگاداربوون له بابه‌تی نوێی ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

