لە مێژە ڕژێمی ئیسلامی ئێران دژایەتی یەکانی خۆی بەرامبەر خەڵکی کورد زمان نەشاردۆتەوە ، زۆر ڕاشکاوانە ئەم دژایەتی یانە لەلان کاربەدەستانو بەر پرسانی باڵای دەوڵەتەوە لە ڕاگەیاندنەکادا بڵاو بۆتەوە. دەبێت خەڵکی کوردزمان ئەوە بەڕوونیو باش بزانێت کە تەنها ووشیاری تێکۆشانو بەرخودانی خەڵکی کوردستانە کە هەرەس بە سەرجەم بیروباوەڕی کۆنەپەرستیو دژی ئینسانی دەهێنێت ،ئەوا یەکگرتووی خەباتی خەڵکی ئازادخوازو یەکسانیخوازە کە چۆک بە سیاسەتە کۆنەپەرستەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دادەدات. بەرجەستەبوونی ئازادیو بەرقەرار کردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانو ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست پێوستی بە هاتنەمەیدانی یەکگرتوانەی خەڵکە بۆداکۆکی کردن لە ئازادیو سەرجەم مافە ئینسانییەکانیان. لە ناو گەلانی ڕۆژهەڵاتو جیهانیشدا خەڵکی کوردزمان گەورەترین نەتەوەیە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە بەڵام بێ مافن لە سادەترین مافی ئینسانی سەردەمی ئێستا کە بە سەردەمی گەشەی زانستو زانیاریو گەشەی بەرجەستە کردنی ئازادیو دیموکراسیو بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤ دادەندرێت. لە مێژووی ڕابردوودا خەڵکی کوردزمان وێڕای تێکۆشانی بۆ بەدیهێنانی ئازادیو مافەکانی کردووە لە هەمان کاتدا هاوکارو هاوپشتی ئەو گەلو نه تەوەو خاوەن ئایینە جیاوازانە بووە کە خەباتو تێککۆشانیان کردوە بۆ بەرجەستە کردنو بەدیهێنانی مافو ئازادی یەکانیان. هەموولایەک دەزانێ قۆناغی ئێستایی باشووری کوردستان لە بارودخێکی هەستیاروپڕ لە کێشەی جیاواز گوزەر دەکات،لە کاتێکدا حیزبەکانی باشووری کوردستان دۆستایەتیو هاوڕێ یەتی دەوڵەتانی ناوچەکە دەکەن لە هەمان کاتدا بەشێک لەو دەوڵەتانەپلان لەدژی خەڵکی کوردستان بەڕێوەدەبن. لە ۲۲ رێبهندانی ئەم ساڵدا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لە شاری سلێمانی بە هاوکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یادی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە، لە شاری هەولێریش هەموو ساڵێک یادی ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت. چەندین خوێندنگەو پەیمانگاو زانکۆ وبەش و.. .. هتد بۆ گەشەی زمانی تورکیو فارسیو عەرەبی هەیە، لە شاری کەرکوک ناوەندی ڕۆشنبیری بە ناوی خومەینی دەکرێتەوە... وێڕای هەموو ئەوانە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە دژایەتیو پلانگێڕی لە دژی بەرژەوەندیو مافو ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان،لە ئاخیر دژایەتی یەکانی ئەو ڕژێمەدا لە قسەو لێدوانەکانی (ابراهیم رەحیم پوور) جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسيا زۆر باشتر ڕووی سیاسەتە کۆنەپەرستەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە دژی خەڵکی باشووری کوردستان دەردەخات.
لە چاوپێکەوتنێکی دا لە گەڵ ڕۆژنامەی حوریەت لە تورکیادا لە وەڵامی پرسیارێکدا لە مەڕ ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ،دژایەتی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانی لە بەرامبەر ئەو ڕاپرسییە ڕاگەیاندووە. گوتویەتی هیوادارین کوردەکانی وڵاتانی ناوچەکە وەک کوردەکانی ئێران مافی شارۆمەندیی تەواویان هەبێ. ئەم جۆرە قسانە بۆ کەڕو ڵاڵو کوێرانیش بکرێت دەزانن درۆیەکی گەورەیە ئەم قسانە ،لە کاتێکدا ئەم بەرپرسە ئەو جۆرە قسانە دەکات لە هەمان کاتدا ئەگەر سەیری زیندانەکانی ئێران بکرێت ئەو ڕاستی یە باشتر دەردەکەوێت کە زیندانەکان پرن لە جاوانو لاوانو ژنانی کورد بە تۆمەتی هاوکاریو پەیوەندییان بە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانەوە زیندانی کراونو ڕۆژانەلە سێدارە دەدرێنو زۆر بە توندی کوردی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دەچەوسێنەوەو ماف وئازادی یەکانیان پێشێل دەکرێت. لاوانو ڕۆشنبیران ئەگەر باس لە کێشەکانیان بکەن،ئەگەر نوسەرانو ڕۆژنامە نوسان لە گۆڤارێک ،ڕۆژنامە،سائێتێک بە یەک ووتار داکۆکی لە ئازادی ڕادەربڕینو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بکات ئەوا وێڕای داخستنی لە هەمان کاتدا نوسەری بابەتەکەو سەرجەم کارمەندانیش زیندانی دەکرێنو زۆر نزیکە نوسەری بابەتە کەلە سێدارەش بدرێت هەر وەک ئەو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوسو لاوانەی کە ئێستا لە سێدارە دەدرێن. ئەوەی ئیبراهم رەحیم ووتویەتی تازە نی یە بەڵکو زۆر بەی کار بەدەستو بەرپرسانی ئێران بە ئاشکرا ئەم دژایەتییانە دوو بارەو چەند بارە دەکەنەوە ،دەڵێن ئێران ڕێگا بە بوونی سەربەخۆبونی هەرێمی کوردستان نادات ،ئەم جۆرە قسانە کاربەدەستانو لێپرسراوانی تورکیاو سووریاو عێراقیش هەمان قسەیان کردوەو ئێستاش دەی کەن. کە بۆشییان بکرێت بە هیچ شێوەیەک ناهێڵن کورد نەک سەربەخۆبێت بەڵکو ڕێگا نادەن لە گوندێکو ماڵێکیشدا بڕیارو دەسەڵاتی هە بێت. ئەوەی کە تا ئێستا خەڵکی کورد زمان لە باشووری کوردستان یان خۆرئاوای کوردستان یاخود لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانو باکوری کوردستان بە دەستی هێناوەو لە ئایندەش بە دەستی بهێنێت تەنها بەهۆی تێکۆشانو بەرخودانی یەکگرتوانەی خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانیخوازانەی خەڵکی کورد زمانو هاوکاریو هاوپشتی ئازادیخوازو یەکسانیخوازو ئینسان دۆستانی جیهانی مرۆڤایی یە. بۆ بە دەستهێنانی سەرجەم ئامانجە ئینسانی یەکانو بەرجەستە کردنی ئازادیو دیموکراسیو سەربەخۆیی ئیداریی تەنها کۆکردنەوەو یەکگرتویی هێزە شۆڕگێڕو ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستەکانی دەوێت.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
ـ بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرو ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

