هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

قاچاخچی نەوت و کۆڵبەری هەژار

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

sardar_rostam_nawti_gachag

لەکوردەواری قسەیەکی خۆش هەیەو دەڵێ بانێکەو دوو هەوا، بەمانای لە لایەک لەسەربان ساردەو لەلایەکەی تریشەوە گەرمە، وەک لەو وێنەیەدا دەیبینن، نەوت بەقچاخ دەروات، دەسەڵاتەکان دەیپارێن و پێشوازی لێدەکەن، کۆڵبەرەکانیش لەسەر هەڵگرتنی پەنجا کیلۆ کە بە بێ پرسی دەسەڵاتەکان بەرێگادا دەرۆن، دەدرێنە بەر رێژەی گولەباران و تۆپ، یان بەناچاری بەناو بێستانی مین دا تێدەپەڕن .

لە بەپەرۆشی بۆ ئەو کۆڵبەرە هەژارانە، ئەو بابەتە دەنوسم کە رواژانە لەسەر سنورەکان بەتایبەتی لەرۆژهەڵاتی کوردستان بە گولەو تۆپ و مینی داگیرکەران گیان لەدەست دەدەن و هیچ حیزب و دەسەڵاتێکی دنیا ئاوڕیان لێ ناداتەوە، دەڵیم بەڵکو رژێمە داگیر کەرەکانیش بیخوێنەوەو بەخۆیان دابچنەوەو هیچی تر ئەو کۆڵبەرە هەژارانە نەکوژن.

http://rojpress.wordpress.com/tag/%DA%A9%DB%86%DA%B5%D8%A8%DB%95%D8%B1/

http://www.pdki.fi/hewalekan/373-kujran

لەناو هەموو نەتەوەو کۆمەڵگایەک خەڵکی بێویژدان هەیە کە مرۆڤەکان بەسەر ئاگردا دەبەن بۆ بەدیهێنانی ژیانی خۆش بۆ ماڵ و منداڵی خۆی، بەڵام ئێش و ئازاری ئەو کردارە لەناو کوردا ئێشی زیاترە چونکە ئێستا کورد نەبۆتە خاوەن یاساو دادوەریەکی خۆی.

قاچاخچیەکان کە بەشێکن لە مرۆڤە بێویژدانەکان، چینێکی ناپەسندن لەناو کۆمەڵگا، بەتایبەتی لەناو کورد دا، قاچاخچیەکانیش دەبن بەچەند بەشێک، بەشێکیان دەسەڵات و یاسا بەکاردەهێنن بۆ قاچاخچیەتیەکەیان وەک قاچاخچیەتیەکانی نەوت، بەشێک بەناوی یارمەتیدان و مرۆڤایەتیەوە وەک ئەو قاچاخچیانەی کە مرۆڤەکان دەگوازنەوە لە کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات، بەشێکیش لە قاچاخچیەکان مرۆڤە هەژارەکان بەکرێ دەگرن و وەک ئاژەڵ کۆڵیان پێ هەڵدەگرن و بە لارێگاکاند دەیان نێرن بەناو مین و ژێر لولەی تفەنگ و تۆپی داگیرکەرەکاندا وەک ئەو کۆڵبەرانەی سەرەوە.

لەدوای دابەشکرانی کوردستان بە پێنج بەش و بەدیهاتنی ئەو سنورە دەست کردانە لە ٩٠ ساڵەی رابردوەوە، ئەو کوردە هەژارانەی کە خاوەن مڵک نین، یان موچەخۆری دەوڵەت نین و کاسبیان دەست ناکەوێ، بۆ پەداکردنی نان بۆ ماڵ و مندالەکانیان، ناچار دەبن ببنە کرێکارو بار هەڵگر بۆ قاچاخچیەکان، ئەنجامەکەشی دەبێتە هۆی لەناوچونی کۆڵبەرەکان و پەیدابوونی گریان و بابەرۆ و برا رۆی ماڵە هەژارەکان لە گوندێک یان شارێکی کوردستان، کە هەر بەویژدانێک گوێی لەو شین و گریانە بێت، وەک ئەوان دەست دەکات بەگریان و مرۆڤایەتی لەبەرچاو دەکەوێت.

سەیرکە لەوەدایە، دەسەڵاتی ئیسلامی ئێرانی کە باس لە داب و دەستوری ئیسلامی دەکات، فیشەکی ئیسلامی بەکۆڵبەرێکی هەژارەوە دەنێ کە پەنجا کیلۆی بۆ قاچاخچیەک کردۆتە کۆڵی و دەبێ دە کیلۆمەتر بەلا رێدا بروا بەناو ئەو هەمو شیو و دۆڵ و شاخی کوردستاندا بۆ پەیداکردنی نانی چەند رۆژێک بۆ ماڵ و منداڵی، بەڵام لەهەمان کاتدا، تانکەرە نەوتە دزراوەکانی کوردستان کە هەر یەکەی زیاتر لە دە هەزار کیلۆ باری قاچاخی هەڵگرتوەو بە رێگاوبانی قیرتاودا بەبەردەمی چەکدارانی دەسەڵاتدا تێدەپەرێ و کەسیش رێگایان لێ ناگرێ.

زۆرینەی گەلی کورد لە رێگای ئەو جۆرە بێویژدانیەوە تەماشی دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران و تورکیا دەکات و دەڵێ ئەگەر ئەوە یاساو دەستوری ئیسلام بێت، ئەێمە بەو یاساو دەرستورە رازی نین و پەنا بۆ دەستورو یاسای مرۆڤایەتی دەبەین.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1747
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy