هه‌ڵۆی كوردستان: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه، 21ی رێبه‌ندانی 1394 هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به 10ی فێڤریەی 2016ی زایینی، له چواره‌م رۆژی سێهه‌م كۆنگره‌ی "حدك" به‌ڕێز خالید عه‌زیری بۆ سكرتێری هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م كۆنگره‌دا یه‌كێك له‌و به‌ندانه‌ی كه له به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆ گۆڕییان لابردنی به‌ندی دوو ده‌وره سکرتێری له پێڕه‌وی نێوخۆی بوو تا بتوانن جارێكی دیكی خالید عه‌زیزی وه‌ك سكرتێر هه‌ڵبژێرنه‌وه، چونكی خالید عه‌زیزی ده‌وره‌یه‌ك وه‌كوو وتهبێژو دهورهیهكیش وه‌كوو سكرتێر له‌و رێكخراوه‌دا رۆڵی گێڕاوه.
پێویسته بگوترێ كه ئه‌و خاڵه له پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا له كۆنگره‌ی 14 لابراو ئه‌ندامانی "حدك" له راگه‌یاندنه‌كاندا حیزبی دێموكراتیان به دیكتاتۆر‌و نه‌بوونی كه‌سی شیاو بۆ سكرتێری تۆمه‌تبار ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا خۆیان ئه‌و به‌نده‌یان له پێڕه‌و نێوخۆی رێكخراوه‌كه‌یان لابردووه.
له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كادر‌و پێشمه‌رگه له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌مه سێهه‌م كۆنگره‌یه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن به‌ڵام ئه‌وان به حهساوكردنی ئه‌و كۆنگرانه‌ی كه پێش له جیابوونه‌وه‌یان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش به‌ڕێوه چوووه سێهه‌م كۆنگره‌یان به 16ـه‌هه‌مین كۆنگره ناو ده‌بن.
كۆنگره‌ی سێهه‌می "حدك" كه له رۆژی 17ی رێبه‌ندانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێستا له كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌و جگه له سكرتێر، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیشیان هه‌ڵبژاردووه كه بریتین له: مستەفا مەولوودی، عومەر باڵەکی، قادر وریا، حەسەن قادرزادە، کەماڵ کەریمی‌و مستەفا شەڵماشی.
شایانی باسه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێش له ده‌ستپێكی ئه‌و كۆنگره به ناردنی په‌یامێك بۆ خالید عهزیزیو هاوڕێیانی بەشدار له‌و كۆنگره، وێڕای ئاماژە بە دۆخی سیاسیی رۆژو زیانەکانی دابڕان لە ڕیزەکانی حیزب‌دا، داوای کارکردن لە پێناوی یەکخستنەوەی رێزەکانی حیزبی دێموکرات‌دا کردبوو.
پێوسته بگوترێ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە و لە ژیر ناوی "حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێ‌کرد.
تا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتن و کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە.
رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام تا ئێستا‌و پاش 9 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.
پێویسته بگوترێ كه كۆمه‌ڵێك زانیاریی نهێنییو تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی كاروباری ئه‌و كۆنگره به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه، كه به‌هۆی ناسكی بارودۆخه‌كه له بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆ ده‌پارێزین.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
ـ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

