ئایا کۆماری ئیسلامی ده‌توانێ دوای ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ١+٥ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی، بهخۆدابچێتهوه، سیاسه‌تێکی جیاواز له ڕابردوو بگرێته به‌رو له‌و ده‌رفه‌ته بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات که‌ڵک وه‌ربگرێ، زیاتر له هه‌ر پرسیارێکی دیکه چاوه‌دێرانی سیاسیی نێوخۆ‌و ده‌ره‌کی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه.
بۆ وڵامدانه‌وه‌یه‌کی به‌نیسبه‌ت واقعبینانه به‌و پرسیاره، پێویسته ئاماژه به‌و ڕاستییه بکرێ که ڕێککه‌وتنامه‌ی نێوان ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک نیه که له‌سه‌ر بنه‌مای متمانای دووڵایه‌نه وه‌دیهاتبێ. به‌پێچه‌وانه، ئه‌و ڕێککه‌وتننه له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌وپه‌ڕی بێ متماناییو لێک لهگومانبوون داڕژراوه:
یه‌که‌م، له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ئێران هه‌وڵی دا به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و به‌تایبه‌تی له "ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئینرژی ناو‌کی" IAEA بشارێته‌وه‌و بیروڕای گشتی ههڵفریوێنێ. له ساڵی ٢٠٠٢ی زایینییه‌وه که به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆماری ئیسلامی له‌قاو دراو پاشان ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی شووڕای ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بڕیارنامه‌ی ژماره ١٦٦٩دا بۆیه‌که‌مجار دوای وه‌ستاندنی پیتاندنی ئورانیومی له ئێران کرد، هه‌تا ئه‌وڕۆ ڕێژیم ته‌نیا پێی له‌و شتانه ناوه که نه‌یتوانیوه بیانشاڕێتهوه! بۆیه ئێران بۆ ڕۆژاو جێگای متمانا نیه.
دووه‌م، ئێران له‌ژێر فشاری تاقه‌تپڕووکێنی سزا ئابوورییه‌کاندا ملی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا ڕاکێشا.
سێیه‌م، پێوه‌رو مه‌رجه‌کانی که وڵاتانی ١+٥ له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا به‌سه‌ر ئێرانیاندا سه‌پاندووه، گومانێک بۆ نه‌بوونی متمانای ئه‌و وڵاتانه به ئێران ناهێڵێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ر له ئێران ده‌کوترێ که به‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه مافی سه‌روه‌ریی ئێران پێشێل کراوه!
چواره‌م، گونجاندنی ده‌سته‌واژه‌ی snap back که له ڕێکه‌وتننامه‌که دا به‌مانای داسه‌پاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌کان هاتووه، ئه‌گه‌ر له درێژه‌ی چاوهدێریو کۆنتروڵهکانیIAEA ده‌ربکه‌وێ که ئێران له به‌جێگه‌یاندنی ئهرکو "تعهدات"ـه‌کانی دا کۆتایی کردووه.
پێنجه‌م، لێکجیاکردنه‌وه‌ی سزاکان. ته‌نیا ئه‌و سزایانه‌ی پێوه‌ندییان به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ڕێژیمه‌وه هه‌یه، هه‌ڵده‌گیرێن! ئه‌و سزایانه‌ی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی مووشه‌کی، پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ‌و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی له تێروریزم دا به‌سه‌ر ئێران‌دا داسه‌پاون، له‌جێگای خۆیان ده‌مێننه‌وه.
به زمانێکی دیکه یانی ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی قه‌بووڵی کردووه که پشتیوانی له تێروریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کاو ههڕهشيیه بۆ ئه‌منییه‌ت‌و ئاسایشی کۆمه‌ڵگای جیهانی!
بۆیه ڕێککه‌وتنامه‌ی نێوان ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی‌و دواییهێنان به کێشه‌که نیه، به‌ڵکوو سه‌ره‌تای تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ‌و چوارچێوه‌یه‌که بۆ کۆمه‌ڵێک ململانهو بێنه‌وبه‌ره له نیوخۆی ئێران‌و سه‌باره‌ت به کۆماری ئیسلامی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ڕێککه‌وتننامه‌که باری ئه‌رێنیشی تێدا به‌دی ده‌کرێ:
• گه‌وره‌ترین خاڵی ئهرێنیو گرینگ‌ترین ده‌سکه‌وتی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی له هه‌وڵه‌کانیدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی شکستی هێنا.
جێی لێوردبوونه‌وه‌یه: کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێکه که تێروریزمی ده‌وڵه‌تی له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یاندۆته ئاستی سیاسه‌تی ڕهسمیو تاوانباره به پشتگیریکردنو په‌ره‌پێدان به تێروریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ئاشکرا هه‌وڵ ده‌دا بۆ نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی‌و ناسه‌قامگیریی له وڵاتانی ناوچه‌دا، له کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی یاغی بووه‌و ته‌نیا له‌ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌دا یاسا‌و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشێل ناکاو به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورفێکی دیپلوماسی، به‌کرێگیراوه‌کانی هێرش ده‌به‌نه سه‌ر باڵوێزخانه‌و کونسوولگه‌رییه‌کانی وڵاتانی بیانی له تاران.
له‌نێوخۆی وڵات‌دا سهرکوتو ههڵاواردنو ئیعدامی لاوانی کردووه به سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی خۆی‌و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی ئینسانی‌و سیاسی بێبه‌ش کردووه‌و هه‌رچه‌شنه داوایه‌کی ڕه‌وایان به کوشتن‌و ئیعدام وڵام ده‌داته‌وه‌و ساڵ نیه به‌هۆی پێشێکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه مه‌حکووم نه‌کرێ.
ئه‌گه‌ر ڕێژیمێکی ئه‌وتۆ پێشی پێبگیرێ ده‌ستی به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ڕابگا، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ێ ده ساڵیش بێ، بۆخۆی سه‌رکه‌وتنه‌و ده‌سکه‌وت بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ مرۆڤایهتیو بۆ گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران.
• له یه‌که‌م تێڕوانین، سازان له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی سهرکهوتنیک بوو بۆ سه‌رکۆمار حسن روحانی. چون چاره‌سه‌رکردنی پرسی ناو‌کی به‌ڵێنێک بوو که روحانی له‌کاتی خه‌باتی هه‌ڵبژاردن دا دابووی به ده‌نگده‌رانی.
دوای لهئاوکردنی سه‌دان میلیارد دوڵار، ڕه‌وتی به‌فیڕۆدانی سهروهتو سامانی وڵات بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی، بۆ ماوه‌یه‌ک ڕاده‌وه‌ستێ.
هه‌روه‌ها، ئازادبوونی ده‌وری ٤٠ - ٥٠ میلیارد دوڵار دارایی ئێران (ڕاده‌ی ئه‌و پووڵه به‌ته‌واوی ڕوون نیه‌و ئاماری جیاواز بڵاوبۆته‌وه)، بێگومان ده‌توانێ ده‌رفه‌تێک بێ بۆ سه‌روساماندان به ئابووریی شپرزه‌ی وڵات به قازانجی خه‌ڵک.
له‌و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پرسیاره‌که، کۆمه‌ڵێک کۆسپی جیدی "ماهوی"و ساختاریی به‌دی ده‌کرێن که ڕێگه بۆ گه‌شبینی ناهێڵنه‌وه ڕێژیم بتوانێ له ڕێکه‌وتنی ١٦ی جوولای ٢٠١٦ی زایینی به قازانجی خه‌ڵکی ئێران که‌ڵک وه‌رگرێ:
• بێگومان نیزامی داخراو‌و سه‌ره‌ڕۆی سیاسی ئێران گه‌وره‌ترین کۆسپه له‌سه‌ر ڕێی ڕیفورمی ئابووری. نیزامی سیاسیی ئێران زه‌رفییه‌تی پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی پێویست‌و که‌ڵکوه‌رگرتن له ئیمکاناتی زۆر‌و به‌ربڵاوی وڵاتی نیه.
به‌قسه‌ی سه‌رکۆمار له کۆبوونه‌وه‌ی "به‌ڕێوه‌بردنی به‌رجام ..." له ٢٩ به‌فره‌نبار/دی ١٣٩٤، ئێران بۆ گه‌یشتن به هه‌ڵدانی ئابووری دڵخواز، ساڵێ پێویستیی به ٥٠ میلیارد دوڵار سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی هه‌یه. به‌ڵام کام سهرمایهدارو کام وڵات ئاماده ده‌بێ به‌هاسانی له وڵاتێک‌دا سه‌رمایه‌ی خۆی وه‌گه‌ڕ بخا که حکوومه‌ته‌که‌ی یاغیو ناسه‌قامگیره‌و جێگای متمانای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نیه‌و یاساکانی له‌گه‌ڵ یاسا سه‌لماوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری، نه‌گونجاون؟
وه ئه‌گه‌ریش لایه‌نێک ئاماده‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بێ، ئه‌وکاته ئه‌وه‌نده مه‌رج داده‌نێ‌و ئیمتیاز داوا ده‌کا که سوودی چاوه‌ڕوانکراوی بۆ ئێران لێناکه‌وێته‌وه!
• یه‌کێ له پێشمه‌رجه سه‌ره‌کیه‌کان بۆ که‌ڵکوه‌رگرتن له ئیمکانات‌و سامانی وڵاتێک به‌قازانجی خه‌ڵک، ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت بتوانێ هێزی مرۆیی (نیروی انسانی) وڵاته‌که وه‌گه‌ڕ بخا. به‌ڵام ئه‌و ئه‌رکه ته‌نیا به نیزامێکی سیاسیی دێموکرات‌و خه‌ڵکی به‌ڕێوه ده‌چێ. گه‌نده‌ڵی، هه‌ڵاواردنی جۆراوجۆر‌و دیکتاتوری ڕێگه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له ژیانی سیاسی‌و ئابوورییان به‌ستووه. ئێران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دایه که به‌ده‌ست ڕاکردنی مێشکه‌کانه‌وه (فرار مغزها) ده‌ناڵێنێ!
که‌ڵکوه‌رگرتن له هێزی ئینسانی وڵات موستهلزمی پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی قوڵی ساختاری، یاسایی‌و سیاسییه.
• نه‌بوونی سیستمێکی واحیدی بڕیاردان. لایه‌نی جۆراوجۆر‌و ده‌سه‌ڵاتدار که دهستو ده‌خاله‌تیان له ئابووری ئێران‌دا هه‌یه، له "حیطه"ی کۆنتروڵو ئیختیاراتی ده‌وڵه‌ت بهدهرهنو ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌به‌رچاوه‌و بیر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ناکه‌نه‌وه: سوپای پاسداران، ئیتلاعات، به‌یتی رهبه‌ری، بنیاده جۆراوجۆره‌کان... چنگیان به‌سه‌ر ئابووریی وڵات‌دا گرتووه‌و بۆته کۆسپێکی جیدی بۆ بووژانه‌وه‌و حه‌سانه‌وه‌ی ئابووری سهقوشڕبووی ئێران.
• گه‌نده‌ڵی سه‌رله‌به‌ری سیستمی حکوومه‌تی ئێرانی به‌شیوه‌یه‌ک داگرتووه که ده‌ره‌تانێکی بۆ چاکسازی‌و ڕێکخستنه‌وه‌ی نیزامی ئابووری نه‌هێشتۆته‌وه.
ئێران ئێستا له چه‌ند وڵات خۆی تووشی شه‌ڕ کردووه‌و بۆته به‌شێکی سه‌ره‌کی له کێشه‌کانی عێڕاق، سوورییه، لوبنان، یه‌مه‌ن، فه‌له‌ستین. ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردان‌و ماجهراجووییانه هه‌زینه‌یه‌کی قورس به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران‌دا داده‌سه‌پێنێ.
به‌ڵام سوپای پاسداران هه‌تا پێی بکرێ کۆتایی به شه‌ڕو کێشه له ناوچه‌دا ناهێنێ، چون ته‌واوبوونی شه‌ڕو ئاڵۆزی له‌و وڵاتانه‌دا به‌مانای که‌مڕه‌نگبوونه‌وه‌ی ده‌ورو داکشانی نفووزی سوپا له ناوچه‌یه‌و ئه‌وه‌ش کورتبوونه‌وه‌ی ده‌ستی سوپا له ئه‌هرومه‌کانی ئابووری وڵاتی لێبکه‌وێته‌وه.
دهسهڵاتو نفووزی سوپای پاسداران به‌ستراوه‌ته‌وه به بوونی قهیرانو شه‌ڕ له ناوچه‌دا.
• نرخی نه‌وتیش چاوه‌ڕوان ناکرێ به‌وزووانه تا ئاستێکی به‌رچاو به‌رز بێته‌وه. به‌تایبه‌تی دوای هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ بهرههمهێنانو ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌کردنی نه‌وت.
به‌وجۆره، ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌و ڕێککه‌وتنه به‌قازانی وڵات که‌ڵک وه‌رگرێ‌و به‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو سیستمی ئابووری جهانی، پێویستیی به سه‌رمایه‌ی خارجی هه‌یه‌و بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش ڕێگایه‌کی بێجگه‌له مودێڕنیزهکردنی خۆی نیه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی فورمولێکی گشتی، به‌خۆداچوونه‌وه‌و پێکهێنانی هه‌رچه‌شنه ڕیفورمێکی زه‌رووری، پێویستیی به ئیراده‌ی به‌هێزو به بوونی زه‌رفییه‌تی سیاسی هه‌یه. ڕابردوو، ماهییهتو سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و کارنامه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی حسن روحانی، ده‌ری ده‌خه‌ن که نیزامی سیاسیی ئێران توانا‌و زه‌رفییه‌تی سیاسی بۆ پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی قووڵ‌و ئه‌ساسی نیه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
ـ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

