هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

گووگڵ‌ شه‌قامی‌ دوكتور قاسملوو‌و پێشه‌وا قازی‌ له‌ شاری‌ سه‌قز به‌ فه‌رمی‌ ناسی‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

تایبه‌ت به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان": به‌ هه‌وڵ‌‌و هیممه‌تی‌ چالاكانی‌ بواری‌ سیاسی‌‌و راگه‌یاندن، ماڵپه‌ڕی‌ گووگل گه‌وره‌ترین‌و پڕبینه‌رترین ماڵپه‌ڕی‌ جیهان، شه‌قامه‌كانی‌ دوكتور قاسملوو‌و پێشه‌وا قازی‌ به‌ فه‌رمی‌ ناساند‌و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی‌ خۆی‌ ناوی‌ دوكتور قاسملوو‌و پێشه‌وا قازی‌ له‌سه‌ر دوو شه‌قامی‌ به‌ناوبانگی‌ شاری‌ سه‌قز به‌ فه‌رمی‌ نووسی‌.

 

shaqam_-_qasimlu_-_peshawa_-_1


یه‌كه‌م بیرۆكه‌ی‌ دانانی‌ ناوی‌ رێبه‌رانی‌ شه‌هیدی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌سه‌ر شه‌قام‌و گۆڕه‌پان‌و شوێنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ شاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 1387ی‌ هه‌تاوی‌ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌‌و له‌ هه‌ر شارێك شه‌قامێك یان گۆڕه‌پانێك به‌ناوی‌ دوكتور قاسملووه‌وه‌ دیاری‌‌و كراو راگه‌یه‌ندرا‌و زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری‌ خه‌ڵك ئێستا به‌و ناوانه‌ ئه‌و شه‌قام‌و گۆڕه‌پانانه‌ ناو ده‌به‌ن‌و له‌ سه‌قزیش گۆڕه‌پانی‌ "قودس" به‌ناوی‌ "دوكتور قاسملوو"ه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا. به‌ڵام ئێستا‌و دوای‌ چه‌ند ساڵ‌ هه‌وڵ‌‌و هیممه‌تی‌ چالاكانی‌ بواری‌ سیاسی‌‌و راگه‌یاندن، گووگڵ‌ له‌ شاری‌ سه‌قز شه‌قامی‌ "جمهوری‌" كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان مه‌یدانی‌ "هه‌ڵۆ"‌و گۆڕه‌پانی‌ قاسملوو ناوی‌ شه‌قامی‌ "دوكتور قاسملوو" له‌سه‌ر داناوه‌‌و هه‌روه‌ها ناوی‌ "پێشه‌وا قازی‌" له‌سه‌ر "بلوار انقلاب" داناوه‌.

پێویسته‌ بگوترێ‌ كه‌ ئه‌و چه‌ند گۆڕه‌پان‌و شه‌قامه‌ له‌ سه‌قزدا گرینگییه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌‌و زۆربه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌قز به‌رامبه‌ر به‌ رێژیمی‌ ئێران له‌ گۆڕه‌پانی‌ هه‌ڵۆوه‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كات‌و ئه‌و گۆڕه‌پانه‌‌و شه‌قامی‌ دوكتور قاسملوو‌و مه‌یدانی‌ دوكتور قاسملوو‌و هه‌روه‌ها شه‌قامی‌ پێشه‌وا قازی‌ شوێنی‌ سه‌رهه‌ڵدان‌و به‌رخۆدانه‌.

هه‌روه‌ها شایانی‌ وتنه‌ كه‌ مه‌یدانی‌ هه‌ڵۆ به‌رده‌وام هێزی‌ رێژیمی‌ لێ‌ جێگیره‌‌و مه‌یدانی‌ دوكتور قاسملوو به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی‌ سه‌قزه‌‌و شه‌قامی‌ پێشه‌وا قازیش دام‌و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی‌ رێژیمی‌ لێیه‌‌و به‌ ناوچه‌یه‌كی‌ نیزامی‌ له‌ شاری‌ سه‌قز ناسراوه‌.


بۆ دیتنی‌ نه‌خشه‌ی‌ ئه‌و گۆڕه‌پان‌و شه‌قامانه‌ له‌سه‌ر گووگڵ‌ ئێره‌ كلیك بكه‌.


---------------------------------------------------------------------------------------------------

تێبینی‌:

ـ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا  به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ ئازاده


ـ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌



ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2305
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن halo, January 31, 2016
بژی کورد و کوردستان .
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن حامید درودی, January 31, 2016
ماندوو نەبن و هیوام خۆشیتانە.
بە بڕوای من ئەوە کارێکی باش نیە و هەر کەس کردوویە زۆر باشی نەکردووە، چونکە نیوەی شەقامەکە هێشتا ناوی ئیمامە و سەر و بنەکەشی ناوی دوکتور قاسملوویە!
بێجگە لەمەش، ناوی شەقام دەبێ لە نێو خۆی ئەو وڵاتە بگۆڕدرێ و بە ئیجازەی شارەداری شار و بە شێوەی فەرمی دەگۆڕدرێ نەک لە گووڵ و لە لایەن گووگڵەوە. دوایەش دەبینن کە راست دەکرێتەوە و ناوەکەش دەسڕنەوە.
تەنانەت ئەگەر لەبەر پاراستنی بەرزی ئەو ناوانەش بووە، نەدەبوو ئەو کارە بکرێ!

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy