هێندێك کەس ڕەنگە ئەوە بپرسنو بڵێن بۆ چی تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەرسەدێکی بەتەواوی زۆرینەی باوەڕی بە شانۆی دەورەی هەڵبژاردنە پارلمانیو سەرۆکایەتیەکانی ئێران نیە؟ بڕیارە سیاسیو هەڵوێستەکانی حدکا بەرئەنجامی ڕاوێژو تێڕوانینی وردی پێك هاتەی تەشکیلاتی حیزبەو کاتێكیش مەسەلەکە پەیوەندی بە بارودۆخی نێوخۆی ڕێژیمو حوکمڕانی لە ئێراندا هەیە، هیچ دوودڵی ناوێت، واقعی سیاسیو ئیدارەدانی وڵات لەپێشچاوی هەموو لایەکە. بەداخەوە تا ئێرەشی لە گەڵدابێت گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی کە مافە سیاسیو نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد دابین بکات، لە پێك هاتەو فەلسەفەی سیاسیو فیکری ڕێژیمی ئاخوندیدا بەدی ناکرێت. مرۆڤ وەختێك بەدوای رووداوێك دەکەوێت کە بەتەواوی بۆی روون نەبێت، بەڵام کە هۆکەرەکەی بۆ دەرکەوت ئەو کات بڕیاردانو قەزاوەتکردن لە سەری زۆر هاسانترە وەك چاوەڕواندەکرێت. هەربۆیە حکوومەتی ئاخوندیو رووداوەکانی وڵات شتێك نین کە بۆمان دیارنەبیت چینو کاربەدەستانی وڵات ئیڕان بەرەو چ ئاقارێك رێبەری دەکەن.
لە سایەو فەلسەفەی سیاسیو فیکری ڕێژیمی ئاخوندی ئێراندابە دڵنیایەوە دەرەتانی هیچ جۆرە جموجۆڵێکی سیاسیو کۆمەڵایەتی نەماوەتەوەو کاتێك ڕیفۆرمخوازەکانی نێو ململانەی هەڵبژاردنی پارلمانیو سەرۆکایەتیەکان کە بەشێکی بەرچاوو دیاری پێك هاتەی دەسەڵاتی حوکمڕانی حکوومەت ئەژمار دەکرێن رێگا پێدراونینو بەمەترسی لەسەر نیزامو سیستمی سیاسی وڵات لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت. بە سانای ئە ودەستەیە کەوتنەبەر ڕەحمەتی زاڵمانەی هێزە ئەمنیو هاوقۆڵەکانیانو بەتوندترین شێوە وڵامی ڕفتارەکانیان پێدەدرێتەوەو بە نەیارو دەسیسەی بێگانە سەیردەکرێنو هیچ جۆرە وەفایەکێان بۆ لەبەرچاو ناگیرێت، ئەی بڵێی چاوی ئەوانەی کیسەیان لەسەر خەیاڵو پڵاوی خۆیان هەڵدروە و، پێیان وایە لە داهاتوودا ئومێدەکانیان سەوزدەبن وگۆڕانکاری لە ڕێژیمی ئاخوندیدا بەدروێنەی خەرمانی لێکدانەوەکانیان دەگەنو بەرهەمی دەبێت. دەبیت ئیستا چ قسەیەکیان بۆ گووتن هەبێت. ئەوەش لە کاتێكدایە کە بەشێك لە دیارترین سیماکانی نێوبزووتنەوەی ڕێخۆرمخوازی لە ئێراندا هەتا ئێستایش دەست بەسەرکراونو مەجالی چالاکی سیاسیو کۆمەڵایەتیان پێنادرێتەوە.
باشە وەختێك ئەو ڕاستیە بەسەر کەشو هەوای سیاسی وڵاتدا زاڵبووەو هەموو دەسەڵاتێك لە دەستی دەستەیەكی زۆر بچووك لە پیاوەکانی ڕێژیمدا قۆرخکراوەو ئەوەی " جغز"ی خۆی ببەزێنێت هەمن چارەنووسی بەناو ڕیفۆرمخوازەکانی دەبێت! ئەگەر بێتو حکوومەتی ئاخوندی بەراورد بکرێت لە گەڵ ساڵانی پێشووتری، کەس هەیە هەست بە گۆڕانکاری لە بنەماو فەلسەفەی پێك هاتەی حکوومەتدا بەدی بکات. کاتێك لە ئێراندا " هەلومەرجێكی نوێ دێتە ئاراوە کە هەوڵی گۆڕین یان هەمووارکردنەوەی دەستووری وڵات قسەو باسی لە بارەوە بکرێت ". ئەزموونی سیاسی ئەو سی دەیەی حوکمڕانی ئاخوندەکان بەسەر چارەنووسی گەلانی وڵاتدا ئەوە ڕاستیەی سەلماندوە کە هیچکام لە هەڵبژاردنەکانی ئێران بۆ بەرژەوەندیو دەستەبەری مافی سیاسیو نەتەوەی گەلانی وڵات بەڕێوەناچیتو بگرە خۆ نوێکردنەوەو جێگۆڕکەی مۆرەکانی ڕێژیمە بۆ مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی تونتری وڵات.
هەر لەو راستایەشدا دەبێت ئەوە بگووترێت کە هێندێك سیاسیو ڕۆشنبیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکەوتوون کە باوەڕیان بەوە هێناوە بڕۆنەوە لە ئێراندا، دەست بە چالاکی سیاسیو کۆمەڵایەتی بکەنو بەرە بەرە هەوڵی چ سپاندنی مافی سیاسی نەتەوەی لە چوار چێوەی ئێراندا بدرێت. بەڵام ڕەنگە هیچکام لەو بەڕێزانە نێوەرۆکی دەستووری وڵاتیان لە بیرنەمابێت کە بە یاساو دەستوور ئینکاری فرەنەتەوەی لە ئێراندا کراوەو بەو بەهانەیەش کە ئێمە هەموومان "مسوڵمان"ینو برای یەکدین. ئەوە تیزە دیارو شوڤێنیستیەکەی خومێنیو هاوبیرەکانیەتی سەبارەت بەپرۆسەی سیاسیو فرەنەتەوەی بوونی ئێرانو پاش بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتو کۆنتڕۆڵکردنی هەموو جومگەکانی حوکمڕانی، یەکەم بڕیاری خۆیانداو خەتێکی سووریان بەسەر پێك هاتە نەتەوەیو مەزهەبیەکانی ئێراندا کێشا. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ دەبێت لەو چوارچێوەیەدا هیچ گۆڕانکاریەك رووبدات لە " هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی" دا کە خەڵکانێكو هەتا حیزبی سیاسیش دڵی خۆیان خۆشکردوەو کەوتوونەتە ژێر کاریگەریو شەرمێونی هەڵویستی سیاسیو بڕیاری خۆیان؟
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن له رێگهی فهیسبووكهوه:
لاپهڕهی بهڕێوهبهری ماڵپهڕ

