لە وڵاتێکدا کە حکوومەتەکەی دوور لە هەر بەهاو ڕێساو یاسایەکی سیاسیو نەتەوەی وەك ڕێژیمی ئاخوندیو لە بەرچاونەگرتنی مافی ڕادەربڕینی سیاسیو کۆمەڵایەتی هاونیشتیمانیانی وڵاتەکەی ئیدارەبکرێو کۆمەڵێك مرۆڤی پاشکەوتووو تەنگ بیر، حوکمڕانی بەسەر پانتایەکی گەورەو جوگڕافیایو فرەنەتەوەی وەك ئێراندا بکەن. زۆر بەدژواری دەبینم هەڵبژاردنێکی ئازادو دێمۆکڕاتیك دەرەتانی بەرێوە چوونی هەبێت یانیش پاش فیلتێرکردنی ناوی بەربژێرەکانو ڕەدکردنەوەی ڕێژەیەکی بەرچاوی کاندیدەکان لە کوردستان مانایەکی ئو تۆبۆ شانۆی بەناو هەڵبژردانی مەجلیس مابێتەوە. هەر لەو چوارچێوەیەدا هێزە سیاسیو تێکۆشەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە زۆر بەهەستیاریو بەرچاوو روونی هەڵوێستیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی دوورەی" دەیەمی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ئێران " هەبێو نەکەونە ژێر تەوژمو کاریگەری شەپۆلی رووداوەکانو وەك خۆی پیناسەی حکوومەتی نیزامیو دەسەڵاتدارانی تاران بکرێو هانی چینو توێژەگلیەکانی ،لانیکەم هی کوردستان نەدرێت لە ڕێگای بەشداریکردنیان لە دەنگدان بە پیاوەکانی نیزامدا ، خۆیان بکەنە پاشکۆی پشتیوانی ئیعدامی بەکۆمەڵی ئازادیخوازنی وڵاتو داواکەی خامنەی جێ بەجێ بکرێت کە دەڵێت: "با موخالیفانیش بەشداری هەڵبژاردن بکەن". حکوومەتی ئەمنیو نیزامی ئاخوندی ئێران بۆ شەرحیەدان بە درێژکردنەوەی دەسەڵاتی ویلایەتی حوکمڕانیان و، بەشداری هەرچی زۆرتری گەلانی بندەستی ڕێژیم وەك هەوڵێك بۆ سرینەوەی مێژووی ڕەشیان بە رووی کۆمەڵگای نێونەتەوەیدا بەکار بهێنو بڵێن، زۆرینەی پێك هاتەکانی وڵات پشتیووانی حکوومەتی ئاخوندی ئێران دەکەن. مەبەستی کاربەدەستانی ڕێژیمی نیزامی ئێران بۆ هەموو لایەك روونە کە دەیان هەوێت ئەوە بسەلمێنن باوەڕیان بە بنەماو پرینسیپەکانی دێمۆکراسیو ئازادی ڕادەربڕێن هەیەو دەرفەتێکی باشو گونجاو هەیە کە هەموو لایەك بەشداری هەڵبژاردن بکەن بۆ ئەوەی هەلومەرجی دەستاو دەستی دەسەڵات لە بەرژەوەندی لایەنەکاندا گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردابێت. بەڵام بەدڵنیایەوە کەس بەو دوحای ڕێژیم باوەڕناکات، بەڵکو لەو ڕێگایەوە هەوڵدەدەن بیرورای گشتی کۆمەڵگای وڵات بەتەواوی لەسەر مەسەلە ئەساسیو بنەڕەتیەکان، لەو چوارچێوەیەدا بەلاڕێدا بەرنو ئەو بابەتی هەڵبژاردنەش بکرێتە ئامرازی فریودانو لە بیربردنەەی پرسی نەتەوەیو قەیرانی ئابووریو نالەباری ژیانو گوزەرانی خەڵکی وڵات.
ڕێژیمی ئاخوندی لەسەر" بنەماو فەلسەفەی ئەوتۆ بەرتەسكو تەنگ بیر دامەزراوە کە بە پێوەرو هەڵسەنگاندنەکانی سەدەکانی نێوەڕاست حوکمڕانی بەسەر گەلانی ئێراندا" دەکاتو رۆژنیە جودابیرانو تێکۆشەرانی مافویستو دێمۆکڕاسیخواز لە هەموو بەشەکانی وڵات ڕەوانەی ئەشکەنجەگاکان نەکردرێنو مافو ئازادیە سیاسیو نەتەوەیەکانیان لە چوار چێوەی ئەو رێژیمەدا پایەماڵ نەکرێت. خەڵکی کوردستان قوربانی یەكجار زۆرو بەنرخی لە پێناوی مافی سیاسیو نەتەوەیخۆیدا بەخشیوەو لە ڕابردووشدا حیزبی دێمۆکرات وهەموو لایانە سیاسییەکانی چالاك لە مەیدانی سیاسی وڵاتدا، هەوڵیاندا بە ڕێگای دیالۆگی ئاشتیو لێك تێگەیشتن پرسی سیاسی کورد لە چوار چێوەی دەستووری وڵاتدا جێ بە جێ بکرێت. بەڵام هەموولایەکمان بەچاوی خۆمان بینیمان حکوومەتی ئاخوندی بە چ جۆرێك پێشوازی لە هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی حیزبو نوێنەری دیاریکراوی گەڵ بۆ پرسی ئاشتی لە ئێراندا کرد. کاتێك هێزە سیاسییەکان بە ئاشکرا ڕایدەگەیەننو بە بەرچاوی میدیایو تیڤی دەڵێن: بڕیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بابۆخەڵك بێتو هەڵویستی بایکۆت کردنیان دەرنەبڕیوەو خۆیان دەکەن بەپاشکۆی رووداوە سیاسیو کۆمەڵایەتیەکان، ئیدی ئەو هێزانە لە مەیدانی خەباتو تێکۆشاندا، لە رووی کرداریو مەعنەویەوە چ مانایەك بۆ خۆیانو ڕابردووەکەیان دەهێڵنەوە. یان ئەوەتا بە هەڵە خوێندنەوەی هەلومەرجی سیاسیو ئابووریو کۆمەڵایەتی ژینگەی سیاسیو حوکمڕانی ئێرنیان کردوەو بەو خەونەوە دەژین کە ڕۆژێك لە ئێراندا هەلومەرجی خەباتی مەدەنیو تێکۆشانی ئازاد زەمینەی بۆ بڕەخسێت. خۆ ناشکرێت ڕێژیمی ئێرانمان لە گەڵ کۆمەڵگایەکی بەتەواوی دێمۆکراتو ئازاد لێتێك بچێت. ڕاستە هەر کەس ئازادە چۆن بیردەکاتەوەو رووداوەکان هەڵدەسەنگێنێت، بەڵام پێموانیە کەس هەبێت ئەوەی تێنەگیشتبێت، لە حکوومەتی ئاخوندیدا شتێك بە نێوی هەڵبژاردنی ئازاد بوونی نیەو هەر لەوپەیوەندیەشدا ئەو کەسانەیشی لە فیلتەری ڕێژیم دەردەچن، کۆمەڵە خەڵکێکن کە لانیکەم لە کوردستاندا باوەڕیان بە نیزامو پێكهاتەی ڕێژیمو شێوەی بەڕێوەبردنو ئیدارەکانی وڵات بە سەپکی ئاخونددەکان هێناوە. زۆر جێگای داخە کە "حدک" ئەزموونی ڕابردووی دووبارە دەکاتەوە ، بەڵام بە شکڵو فۆڕمێکی دیکەوە. ئەوەی بەلای خەڵکی کوردستانەوە جێگای پرسیارو تێرامانە، ئەوەیە کە ئاخۆ دەبێت لە ڕێژیمی ئاخوندیدا سەبارەت بە مافی سیاسی نەتەوەکان ئاڵۆگۆڕێك پێك هاتبێت یان نیازی دابینکردنی ئەو مافە نەتەوەیە لە چوار چێوەی حکوومەتی ئێراندائەگەری دابینکردنی هەبێت کەچەند لایەنێكی سیاسی کوردستان لاریان نیە لەوەی خەڵك بەشداری لەو هاڵبژاردنەدا بکات|؟ پاش خوێندنەوەو هەڵسەنگانی بنەماو فەلسەفەی فیکری حکوومەتی ئاخوندی ئێرانو سیاسەتی دژی گەلیو وەستانەوەیان لە بەرانبەر هەر بیرێکی ئازادو دێمۆکراتێكداو ئەو ستمە سیاسیو نەتەوەیەتیان کە دەرهەقی خەڵکی کوردستان درێژەی پێدەدرێت، هاندانو بەشداری خەڵك بە دڵنیایەوە هیچ پاساوێکی بۆ نیەو تێگەیشتنو هەڵوێستی سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بەتەواوی لە شوێنیخۆیدایەوەو هەتا ئەگەر خەڵك خۆشیان بەهۆی ژینگەی کۆمەڵایەتیو شوێنی ژیانو گوزەرانیان بەشداری بکەن، بەڵام نابێت هێزێكی سیاسی کە خۆی بە پێشڕەوی شۆڕش بزانێت ڕێگای هەڵەو چەوتی پێشانی کۆمەڵانی خەڵك بداتو هەژاری دەستی هەڵوێستی ناروونیخۆیبێتو هەلومەرجی سیاسی وەك خۆی لێك نەدابێتەوە.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن له رێگهی فهیسبووكهوه:
لاپهڕهی بهڕێوهبهری ماڵپهڕ

