له درێژەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و گەرم کردنی بازاڕی هەڵبژاردنه ساختەکانی ئاخونده کان، بوارەکانی جیاوازی ئایینی، جیاوازی نەتەوەیی وتەنانەت جیاوازی ئێل وعەشیره و.....وەکوو تەرفەند بەکاردینێ، و یەکێک لەو پیلانانه که رێژیم بۆگەرم کردنی بازاڕی هه ڵبژاردنی شارەکانی پارێزگای ورمێ به کاردێنێ که لەو شارانه دا کوردو تورکی تێدا ده ژین وهەر دوو نەتەوه، وەک یەک له لایه ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی یەوه حاشا له مافەکانیان دەکرێ ، تەنانەت جاروباریش له لایەن میدیا فەرمیەکانی نزیک له دەسەڵاته وه سووکایەتیان پێ دەکرێ که نموونه لەم بارەوه یەکجار زۆرو بەرچاون.
ئەوەی منی هێنایه سەر ئەو باوەڕه که ئەم بابەته شی بکەمەوه ، ئەوەیه که به داخەوه ژمارەیەک له کەسایەتی سیاسیو رۆشنبیریش له هه ردوو نەتەوەی کوردو تورک له نووسین یاخۆ وتووێژەکانیان لەگەڵ کاناڵەکانی راگەیاندن، باس لە ههڵبژاردنه شانۆییەکانی ریژیم دەکهن ئیستدلال دەهێنێنەوە که گۆیا بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنه دا ئەرکێکی نیشتمانیو ڕیفراندومێکه بۆ ئەوەی چارنووسی ناوچهكهی پێ روون بکرێتەوه، ئەم کەسانه پێیان وایه له ئەگەری چوونی چەند به ناو نوێنهری زیاتر بۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی چارەنووسی کوردی بوون یانه بوونی سیمای ئە م پارێزگایه پێ روون دەکرێتهوه ئهم بیروبۆچوونه لێکدانهوەیەکی به ته واوی هەڵەیه، لەم هه ڵبژاردنه دا نەک چاره نووسی ئهو ناوچەیه پێ روون ناکرێته وه به ڵکوو ئاو ده ڕژێنیته ئاشی کۆماری ئیسلامی یه وهو له ئەنجامدا به داخه وه پیلانێکی ڕێژیمی بۆ گه رم کردنی بازاڕی هه ڵبژاردنه شانۆییەکەی پێ جێبەجێ دەکرێ.
ڕیفراندۆم بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ئهو ناوچانه که دوو نەتەوهى جیاوازیان تێدا ده ژی له کاتێک دا دەتوانین به ڕێوەی ببەین که ڕێژیمێکی دیمۆکراتیک به سەر وڵات دا حاکم بێ وسازوکاری تایبه ت به ڕیفراندۆم به تەواوی ئاماده بێ، نەک له هەڵبژاردنێکی ساخته به چاوەدێری نوێنەرانی شۆرای نیگابانو باقی ئۆرگانه سەرکوت کەرەکانی پەیوندیەدار بەو هەڵبژاردنه شانۆیی یانەوه.
ئەوەی دەمههوێ تیشکی بخەمه سهر ئه وەیه که ههموو تێکۆشهرانی ڕێگای ئازادیو دڵسۆزانی گهل دەبێ هه وڵ بده ن که دژایەتی کردنی رۆڵەکانی نەتەوەیی کوردو تورک لەگهڵ یەکتری کهم بکەنه وهو زۆرتر زەمینەی هاوکاری رۆڵەکانی ئەم دوو نەتەوه بۆ دژایەتی کردنی حاکمانی ستەمکارو ماف زەوتکەریان بەهێزبکەن.
یەکێک لەو کارانه که ڕۆڵەکانی هه ردوو نەته وه دەتوانن پێکه وهو به وریاییه وه کاری بۆ بکه ن بایکوت کردنی هه ڵبژاردنه ساختەیەکانی کۆماری ئیسلامی و تەنیا هێشتنەوه یه تی له بەر ئەوی ئه م هه ڵبژاردنانەی رێژیم کەمترین پێوەری هەڵبژاردنی ئازادی تێدا رەچاو نەکراوه هەر بۆیهو تەنیا ئەوانەی تێدا سەر دەکەون که زۆرتر نوێنەرایەتی رێژیم ده که ن تاخه ڵکی ئەو ناوچانه، لێرە وه ئه رکی سەرشانی رۆڵه تێکۆشەرەکانی هەردوو نە ته وەی سته م لێکراوه ، که شان به شانی یەکترو چالاکانه، به وشیارکردنه وەی خه ڵک هه وڵ بدەن سندووقەکانی ئاماده کراو بۆ هەڵبژاردنه ساختەکەی ڕێژیم به بەتاڵی به کۆڵیاندا بدرێتەوهو نایەکی گه ورهو ماناداریان پی بگوترێو بیروڕای گشتی لەوه تێ بگەیەنن که ئەم ڕێژیمه ستەمکاره له نێو گه لانی سته م لێکراوی ئێراندا کەمترین پێگەی نییه.
له کۆتایی ئەم بابەته دا، هیوادارم ئەو بۆچوونه که ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم لەم ناوچانه به ریفراندۆم لێکدەدەنەوه، هەڵەیەکی به ئەنقەست نەبێ، چوون ئەم لێکدانەوەیه هیچ خزمەتێک به داهاتووی هەردوو نەتەوه ناکا چوون پێم وایه ئەم دوو نەته وه مەحکوومن به پێکەوه ژیانو پێویسته هەر له ئیستاوه هاوکاربن بۆ بەدیهێنانی ئاواته له مێژینەکانیان که گەیشتن به دیمۆکراسی ومافی نەتەوەییهو له کۆتاییدا ئەوەش بخه مەڕوو که ئەم جۆره لێکدانەوانه هیچ خزمەتێک به ئامانجەکانی گەلی کورد ناکات.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن له رێگهی فهیسبووكهوه:
لاپهڕهی بهڕێوهبهری ماڵپهڕ

