خۆمەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی، یەکەم وەلی ئەمرو یەکەم ڕێبەری حکوومەتەکەی، سەبارەت بە ڕژیمە دڵخوازەکەی دەنووسێ: حکوومەتی ئیسلامی بەو مانایە نیە کە پەسند کردنی یاسا بە گوێڕایەڵی بۆ دەنگی خەڵکو زۆرینە بێ، جیاوازی بنەڕەتی لەوەدایە کە ڕژیمەکانی کۆماریو ..."یاساکانیان لە لایەن نوێنەرانی خەڵکەوە دادەنرێنو دەنووسرێنەوە ،بەڵام لە حکوومەتی ئیسلامی دا دانەری یاسا هەر خودایە"، کە دیارە وەلی فەقیە نوێنەری خودایە ،دانەرو بەڕێوە بەری یاسایە، حوکمی وەلی(ڕێبەری کۆماری ئیسلامی) حوکمی خودایەو دەنگی خەڵک لە یاسای خودادا کار تێکەریی نیە .هەر بەوڕوانگەیەوە لە سەر "خەڵک" دەنووسێ"مردم ناقصندو نیازمند کمالندو ناکاملند". جۆگەی پاراوی دێراوی تینووی ئازادیو دێمۆکراسی لەچۆڕاوگەی لیکاوی ئەوزارەوە هەڵبەستراوە. ئەم جۆرە پاوانخوازییە حکوومەتییە، هەڵلووشینەوەی ئەم هۆکارە"پێکهاتە سیاسییە توێژاڵکییە"یە کە ویلایەتی فەقیه بەدەمامکو دێوجامەی یاسای ئیلاهییەوە! خۆی بەتاکە خاوەن ماف دەزانێ کە دەبێ حوکمی خەڵکو خاکی ولات بکات، کەرامەتی ئینسانو مافی مرۆڤ، "مافی مرۆڤ کە پاژێ جەوهەریو لە کۆڵەکە گرینگەکانی دێمۆکراسییەو لە بنەڕەت دا دیمۆکراسی بۆ دەستەبەرکردنی مافی مرۆف بووەو بەبی ئەم ئەسپاردەیە واتای نیە . پێشێل بکات.
لە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە یەکیک لە سەرچاوە سەرەکی یەکانی کەرامەتی ئینسان پێکهێنانی فەزایەکی سیاسیی ئازادە بۆ ئەوەی هەرتاکێک بتوانێ خاوەنی کەسایەتیو ناسنامەی ئیتنیکی، ئایینیو نەتەوەیی خۆی بێ. مرۆڤێک کە نکوولی لە ناسنامە ئیتنیکی،ئایینی یان نەتەویییەکەی دەکرێ، مرۆڤێکە کە کەرامەتی لێ زەوت کراوە. خەباتمان بۆ وەدەستهێنانەوەی مافە زەوت کراوەکانمانو گێڕانەوەی کەرامەتی ئینسانی بۆ تاکەکانی کۆمەڵگاکەمانو دەستەبەریی مافی چارەی خۆنووسین بۆ نەتەکەمانە، ئۆینو چاوبەستنەکانی کۆماری ئیسلامی بە پاتەکردنەوەی شانۆگەرییە کانی هەڵبژاردن لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانمان هەتڵە مان ناکا .
ئەوەی کە بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی زۆرەملیی کۆماری ئیسلامی لە زەینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دا تۆمار کراوە بریتییە لەوەی :لە کوردستان بە تانکو تۆپو فڕۆکەی شەڕ وەڵامی ویستو داخوازە کانی خەڵکیان داوەو حوکمی چەکو سەرنێزەو پەتو دارو زیندانیان سەپاند، دەیان هەزار کەس بە تاوانی داوای سەرەتایی تری مافەکانیان کوژران ،شارو نیشتمانبەدەر کرانو ڕەتێندرانو لە گرتووخانەکان ئاخنران .( ئەو سەرکوتکردنە تا ئێستاش بەردەوامە) .
بەڕێوەبەرانی نیزام بە بێچاووڕوویی ڕادەگەیەنن کە پرسێکو کێشەیەک لە ئێران بە ناوی پرسی کوردەوە لە ئارا دانیەو خەڵکی کوردستان ئۆممەتی ویلایەتنو پێڕەوی فەرمانەکانی ڕێبەرن . ئەوە لەحاڵێکدایە کە کوردستان وەک مۆڵگەیەکی گەورەی نیزامی لە لایەن هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامییەوە دەستی بەسەرداگیراوەو دامەزراوە تۆتالیتاریستییەکانی ئەو ڕژیمە هەموو کەلێنو قوژبنەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان دەپشکنن، لاوانو مێرمنداڵانی کورد،بە مەبەستەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی بەرەو گیرودەیی بە مادەهۆشبەرەکان ڕەکێش دەکەنو هەوڵ دەدەن لەسیخوڕی لەپێناو ئامانجە چەپەڵەانیان دابەکاریان بێنن، تەنانەت بەزۆر چەکداریان دەکەن، ناچاریان دەکەن ناویان لە ڕیزەکانی "بەسیج مردمی" دا بۆ دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییترین خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتییەکان دا بنووسن .
لەم بارە دژوارەی خەڵکی کوردستان دا هەڵدەکەون کەسانێک بە چاوچنۆکی سەریان هەمبەر ئەوڕاستییانە داخەن، مل بدەنە بەر نیری ئەم سیستمە حکوومەتی یەو لە پێناو مووچەی نوێنەرایەتی دا، ببنە بەربژاری گوێ لە مستی، پشت بکەنە خەباتی دەیان ساڵەی ڕۆلەکانی گەلو نەتەوەکەیانو تیکۆشان بۆگێڕانەوەی کەرامەتی مرۆڤی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەل تامەزرۆۆییە شەخسیەکانیان بیگۆرنەوە. کردەوەیەک کە جگە لە دەستەواژەی خۆ بەدەستەوەدان ناوێکی تری لەباڵا ناکاڵێتەوە.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن له رێگهی فهیسبووكهوه:
لاپهڕهی بهڕێوهبهری ماڵپهڕ

