هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

"حدكا" دامه‌زرانی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ ـ لێكۆڵینه‌وه‌یی ستراتیژیكی راگه‌یاند

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 pdki_-_nawandi_stratijiحیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دامه‌زران و ده‌ست به‌كار بوونی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ ـ لێكۆڵینه‌وه‌یی له‌ژێر ناوی "ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیكی حدكا"ی راگه‌یاند.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

 

بۆ بیروڕای‌ گشتی‌!

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دامه‌زران و ده‌ست به‌كار بوونی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ ـ لێكۆڵینه‌وه‌یی له‌ژێر ناوی "ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیكی حدكا" به‌ ئێوه‌ هاونیشتمانان راده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌م ناوه‌نده‌ بنكه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ خستنه‌ به‌رباس، لێكۆلینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ ستراتیژیكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و حیزبی دێمۆكرات و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه‌ سه‌رپه‌رستی ده‌كرێت.

ئامانجی ئه‌م ناوه‌نده‌ تێكۆشان بۆ پێكهێنانی سه‌رچاوه‌ و سه‌رمایه‌ی تیۆریه‌كیی به‌هێزه‌ بۆ هه‌وڵه‌ كرده‌یی و ستراتیژیكه‌كانی حیزب له‌ ئێستا و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ داهاتوودا.

ئه‌ركی بڵاو كردنه‌وه‌ی نامیلكه‌ و چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران .

 

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

ناوه‌ندی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژیك

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ رای‌ گشتی‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ حه‌وتووی داهاتوودا لینكێكی تایبه‌ت به‌و ناوه‌نده‌ و هه‌روه‌ها رێگای پێوه‌ندی كردن به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانییه‌وه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندیی حدكا (كوردستان میدیا) ده‌كرێته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌: كوردستان میدیا

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3117
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy