به‌شداریی به‌شێك له خه‌ڵكی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانداو هۆكاره‌كانی
له وتاری حه‌وتووی ڕابردوو له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردن له سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا. باسیمان له چه‌مكی هه‌ڵبژاردن‌و مافی هه‌ڵبژاردن وه‌ك مافێكی سه‌ره‌كی هه‌ر تاكێكی ئازاد له كۆمه‌ڵگادا كرد، له هه‌مان كاتدا باسیشمان له‌وه كردبوو كه هه‌ڵبژاردن له سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، چه‌مكێكی نامۆیه كه تا به ئه‌مڕۆش پاش سی‌و حه‌وت ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و سیستمه هیچ كات نه‌یتوانیوه ڕۆلێكی كاریگهرو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ههبێتو هیچ كات ده‌نگی خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌ی دروشمه سه‌ره‌كییه‌ی ڕێژیمی ئاخووندی كه پێوه‌ر به ده‌نگی خه‌ڵك (میزان رای مردم است) ده‌زانێ، نه‌یانتوانیوه له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دێموكراتیكدا كه شیاوی كه‌سایه‌تی تاكی كۆمه‌ڵگای ئێران بێت به‌شداری بكه‌ن.
له وتاری ئه‌م حه‌وتووه‌دا، ده‌پرژینه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بۆچی به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئێران وێڕای ئه‌وه‌یكه ده‌زانن هه‌ڵبژاردن له سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا مانایه‌كی نییه‌و سیستمی زاڵ به‌سه‌ر ئێران مه‌جالی به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌و به‌شداریی له به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات به خه‌ڵك نادات، دیسان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداریی ده‌كه‌ن؟ گه‌لۆ هۆكاری ئه‌م به‌شداریی كردنه چییه؟
بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین گه‌لۆ خه‌ڵكی ئێران ئازادن كه به ویستی‌و خواستی ده‌روونی خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداریی نه‌كه‌ن؟ یان خودی رێژیم به كۆمه‌ڵی ئامرازی سزادهرو هه‌روه‌ها هه‌ندێ هانه‌ی كاتیی، خه‌ڵك ناچار ده‌كات كه له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده بن؟
له ڕاستیدا به‌داخه‌وه به‌شێكی به‌رچاو له دانیشتووانی ئێران، به هۆی نهخوێندهواریو دوور بوون له بازنه‌ی پێناسه‌و چه‌مكه سیاسییهكانو هه‌روه‌ها به هۆی ناشاره‌زایی له‌سه‌ر مافه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان‌و مافه شارۆمهندییهكانیان له چوارچێوه‌ی وڵات‌دا، نازانن كه چۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی مافی خۆیانه له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداریی بكه‌ن به هه‌مان شێوه ئه‌و مافه‌شیان هه‌یه كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بن. له وڵاتانی ئازاد‌و دێموكراتیكدا زۆر كه‌م ڕوو ده‌دات كه زیاتر له 60 له سه‌دی ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاتێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆیه له باشترین حاڵه‌ته‌كاندا له نێوان 45 تا 55 له‌سه‌دی خه‌ڵكی دانیشتووی وڵاتانی دێموكراتیك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان دهكهنو له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌كاته ئاستی 30 تا 35 له سه‌دی خه‌ڵك، چونكوو به پێی یاسا حكوومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت مافی لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نییه كه به ویستی خۆیان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نابن. به‌ڵام له وڵاتانی دیكتاتۆری‌و نادێموكراتیكدا، زۆرجار حكوومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ته‌كان له ڕێگه‌ی هه‌ندێ ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌وه وا پیشان ده‌ده‌ن كه زیاتر له 80 له سه‌دی خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه. وه‌ك هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی عێراق له دوا ساڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌دام حوسێن كه به پێی ئاماره‌كانی حكوومه‌تی به‌عس 99 له‌سه‌دی خه‌ڵكی عێراق به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ببون. یان وه‌ك دوایین هه‌ڵبژاردنی سووریه بۆ ڕه‌وایی به‌خشین به سه‌رۆك كۆماری به‌شار ئه‌سه‌د كه به وته‌ی حكوومه‌تی سووریه، زیاتر له 95 له سه‌دی خه‌ڵكی سووریه ده‌نگیان به به‌شار ئه‌سه‌د دابوو. یان وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوریای باكوور كه به‌رده‌وام ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌لك له 99 له‌سه‌دیش زیاتره‌و هه‌ندێ جار خۆی ده‌دات له 100 له‌سه‌د. له ئێرانیش زۆر كه‌م هاتووه‌ته پێش كه ڕێژه‌یه‌ك كه‌متر 75 له‌سه‌د به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردبێ، هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ك هێمای بۆ كرا ئه‌م ئامارانه دروستكراوی حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كانه تا له‌م رێگه‌وه به دونیای ده‌ره‌وه بڵێن كه حكوومه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌وایه‌تی مافی ده‌نگدانی خه‌ڵك له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه.
له‌م جۆر سیستمانه‌دا حكوومه‌ت به ئامرازی ترساندن‌و تۆقاندن‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ندێ كه‌ره‌سته، خه‌ڵكی ده‌ترسێنێ كه ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بن له هه‌موو مافه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شارۆمهندییهكانی خۆیان بێبه‌شیان ده‌كات. وه‌ك ئه‌وه‌یكه له كۆماری ئیسلامیی ئێران باوه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژادنه‌كان نه‌بن له‌وانه‌یه یارانهكانیان ببڕدرێ یان خود له سووبسیدهكان یان هه‌مان كۆپینهكان بێبه‌ش بن، یان مافی دامه‌زراندنیان له شوێنه ئیدارییه ده‌وڵه‌تییه‌كان نابێ، یان خود مووچه‌كانیان لێ دهبڕنو ده‌یان ده‌نگۆو پڕوپاگه‌نده‌ی دیكه كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی دهترسێنێو به‌داخه‌وه به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكیش خوازراو هو نه‌خوازراو ده‌كه‌ونه داوی ئه‌م پیلانه‌ی ڕێژیم‌و به‌رده‌وام له هه‌موو خوله‌كاندا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه‌و ساڵ له دوای ساڵیش ئه‌م ڕێژه‌یه زیادی كردووه، چونكوو دهوڵهتو حكوومه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكدا گرتووه‌و مهجالو ده‌ره‌تانی هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان ناده‌نێ كه پیشانده‌ری ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له سیستمی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا بێت. له‌ملاشه‌وه به‌رده‌وام له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ندێ كارئاسانی بۆ خه‌ڵك دهكهنو له حه‌ره‌كه‌تێكی سووكایه‌تی ئامێزدا، هه‌ندێ كهلو په‌ل له‌نێو خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كه‌ن. یان خود له به‌ره‌به‌ره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شه‌ڕی زێڕنگه‌ری له نێوان باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا زیاتر له ئاستی خۆی زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌م ڕێگه‌یشه‌وه جگه له توێژی هه‌ژارو دهسكورتو نه‌خوێنده‌واری كۆمه‌ڵگا، توێژی خوێندكارییش دهكێشێننه نێو بازنه‌ی پیلانهكهیانو به ئومێدی ئه‌وه‌یكه ئه‌گه‌ری كرانه‌وه‌یه‌ك له سیستمدا له ئارادایه خه‌ڵك ده‌بنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، وه‌ك ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی كه هه‌ر ئێستا له نێوان باڵی لایه‌نگرانی خامنهییو باڵی لایه‌نگرانی ڕهفسهنجانیو ڕووحانی له ئارادایه.
كه‌وایه به‌پێی ئه‌م وڵامه ناكرێت بڵێین كه به‌شداری زۆرینه‌و عه‌وامی خه‌ڵك له سیستمێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا به‌شدارییه‌كی خوازراوانهیه. به‌ڵكوو به‌شدارییه‌كه كه بنه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر چه‌واشه كردنی بیروڕای گشتی كۆمه‌ڵگا دانراوه.
ئه‌مانه هه‌مووی له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامیی به هۆی ئه‌وه‌یكه له‌سه‌ر بنه‌مای ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیهـ دامه‌زراوه‌و حكوومه‌ت‌و ڕێبه‌ری ڕێژیم ده‌نگ له ئاسمانه‌وه وه‌رده‌گرێ‌و ڕه‌وایی له ئایین‌و خودا به‌ده‌ست دێنێ، ده‌نگی خه‌ڵك به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆڵی دروست‌و ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نابێت‌و هیچ كات ده‌نگی جه‌ماوه‌ر ناتوانێ پێوه‌رێ بێت بۆ دیاری كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ.
به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتریش هێمای بۆ كرا ئه‌و ئامراز‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی له به‌ره به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ چهواشهكارییو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی بیروڕای گشتیی خه‌ڵك كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێت ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌یه له به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. كۆمه‌ڵێ فاكته‌ری وه‌ك، مووچه، نه‌دانی پاسپۆرت، بێبه‌ش كردن له خوێندن له ئاستی باڵا، بڕینی یارانه‌و بڕینی سووبسیدهكان، ده‌سبه‌سه‌ر كردن‌و له هه‌مووی گرینگ‌ترین چاندنی تووی دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكی به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه لایه‌نگرانی دوو ئایین یان خود دوو نه‌ته‌وه‌و له هه‌ندێ حاڵه‌تی دیكه‌دا دانیشتتوانی دوو شار له حه‌وزه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنیدا پێكه‌وه ده‌ژین. نموونه ئه‌و شارانه‌ی كه ڕێژه‌ی دانیشتووهكانیان تێكه‌ڵاوێكه له شێعه‌و سوننه، بۆ وێنه شارێكی وه‌ك كرماشان یان بیجاڕ كه دانیشتووانی ئه‌و شارانه هیچ نهكۆڵییهكیان نییه له كوردبوونی خۆیان، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌یكه به‌شێكی خه‌ڵكی ئه‌م شارانه شێعه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان سوننه‌ن، حكوومه‌ت له‌م ڕێگه‌وه خه‌ڵك هان ده‌دات كه نوێنه‌رێكی سه‌ر به ئایینی خۆیان ڕه‌وانه‌ی مه‌جلیس بكه‌ن. یان خود ئه‌و شارانه‌ی كه جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی تێدایه بۆ وێنه شارێكی وه‌ك ورمێ كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی بریتین له كورد‌و تورك، حكوومه‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات تا به دووبه‌ره‌كی نانه‌وه خه‌ڵك هان بدات كه نوێنه‌ری سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان ڕه‌وانه‌ی مه‌جلیس بكه‌ن. یان له حاڵه‌تێكی دیكه‌دا كه دوو شار یان خود چه‌ن شار پێكه‌وه نوێنه‌رێك بۆ مه‌جلیس ده‌نێرن، بۆ وێنه شاره‌كانی سهقزو بانه چه‌ندین ساڵه وێڕای ئه‌وه‌یكه به پێی یاساكانی خودی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێژه‌ی دانیشتووانیان گه‌یشتووه‌ته ئاستێ كه هه‌ر كامه‌و بۆ خۆیان نوێنه‌رێكیان هه‌بێ به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌م دوو شاره پێكه‌وه یه‌ك نوێنه‌ر ڕه‌وانه‌ی مه‌جلیس ده‌كه‌ن حكوومه‌ت به كهڵكئاژۆ وه‌رگرتن له هه‌ستی ناوچه‌گه‌رایی خه‌ڵكی ئاسایی‌و مه‌ده‌نی، دانیشتووانی ئه‌و دوو شاره هان ده‌دات تا به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نوێنه‌رێ ڕه‌وانه‌ی مه‌جلیس بكه‌ن كه خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خۆیان بێت.
له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، له به‌ره‌به‌ره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆمه‌ڵێ لایهنو تاقم‌و ده‌سته به بیانووی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان له هه‌وڵی مانابه‌خشین به هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆماری ئیسلامییدانو له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌شێك له خه‌ڵك ده‌كێشنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. بۆ وێنه به‌رده‌وام به‌ره‌یه‌ك به ناوی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، دێنه گۆڕه‌پانی ههڵبژاردنهكانو به هه‌ندێ بانگه‌شه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌رپرسیارانه ده‌بنه باسكێكی نادیاری حكوومه‌ت بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له بابه‌تی داهاتووی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به وردی ده‌پرژینه سه‌ر ئه‌م لایهنو به‌ره‌و تاقم‌و ده‌ستانه‌و به تایبه‌تی به‌ره‌ی به‌ناو به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد. تاكوو بۆمان ڕوون ببێته‌وه گه‌لۆ له كۆماری ئیسلامییدا كه مافی ئه‌وه نادات هیچ حیزبێكی ناوچه‌یی ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوی به‌سه‌ره‌وه بێت، چلۆنهو به‌پێی چ پێوه‌رێ، به‌ره‌یه‌ك خۆخوێندراو كه هه‌ڵقوڵاوی ویست‌و داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كورد نییه، پێی وایه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆماری ئیسلامییدا ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ به‌شداری له دهسهڵاتو له‌م ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن بۆ دهنگدانو چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان....
كۆتایی به‌شی دووهه‌م
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
هه‌ڵبژاردن‌و سیستمی حاكمییه‌ت له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا... (به‌شی یه‌كه‌م)
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له رێگه‌ی فهیسبووكهوه:
لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ

