پیشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه راستهقينهیه که‌له پێناو رزگاری‌و ئازادی وبهختیاری گهلو نیشتمانه‌که‌یدا، له هه موو خۆشی‌و ئاسووده‌ییه‌کی ژیانی گوزه‌راوه‌و له‌و رێبازه‌دا به‌شێوازی رهواو گونجاو، شێلگیرانه، ئازایانه‌و چالاکانه خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه مافخوازهیه که‌دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤه وله‌پێناو بنبڕکردنی هه‌رچه‌شنه سته‌مێکی چینایه‌تی، ره‌گه‌زی، ئایینی، نه‌ژادی ونه‌ته‌وایه‌تی دا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه تێکۆشه‌ره‌یه که‌له پێناو چه‌سپاندن وسه رکهوتنی دیموکراسی، مافی مرۆڤ ، مافی نه‌ته‌وایه‌تی، فره‌چه‌شنی وپلۆرالیزمی سیاسی دا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه ژیر‌و بیرکراوه‌یه که له‌پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی
نیشتمانپه‌روه‌ری ، هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی وبه‌هێزکردنی ئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه پێشکهوتنخوازهیە کهلەپێناوچاکسازی، نوێبوونه‌وه، گۆڕان وگه‌شه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری نیشتمانه‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئهومرۆڤهخۆشناو دهستو زمان‌و داوێن پاکه‌یه که پارێزگاری له حورمهتو که‌رامه تی مرۆڤ، سهروهتو سامانی گشتی، مێژوو، زمان ، کولتوور‌و که‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته وهو نیشتمانه‌که‌ی ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه هۆشیاره‌یه که بهزانینو تێگه‌یشتنه‌وه یاسا‌و رێسا‌و ودیسیپلینی گهلو نیشتمانه‌که‌ی په‌سەند ده‌کات وله‌پێناو سه‌لماندن وچه‌سپاندن وسه‌ر که‌وتنیدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه ئاشتیخوازهیه که له مه‌یدانی"شه‌ری رهواو وتوویژی شه‌رافه‌تمه‌ندانه وئاشتی سه‌ربه‌رزانه ودادپه‌روه‌رانه"دا ، لێهاتووئازاو چاو نه‌ترسه.
پێشمه‌رگه چرای رووناکی رێگای خه‌باته، سۆمای چاوه، چاوگه‌ی هیوایه، قه‌ڵای وره‌یه، باسکی به‌هیزی گه‌له ، پارێزەری راستەقینەی کورد‌و کوردستانە.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له رێگه‌ی فهیسبووكهوه:
لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ

