هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پشتگیريی‌ مسته‌فا هیجری‌‌و عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌ له‌ كه‌مپه‌ین راپۆرته‌كه‌ی‌ به‌ ئیرنا سڕییه‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆڕتێکی هەواڵنێریی فه‌رميی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلاميی‌ ئێران ناسرا به‌ "ایرنا" له‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 18ی سەرماوەزی 1394ی هەتاوی به‌رامبه‌ر به‌ 9ی‌ دێسامبری‌ 2015 سەبارەت بە سەفەری رێزدار مه‌سعوود بارزانی‌ سەرۆکی هەرێمی باشووری‌ كوردستان بۆ توركیه‌‌و سووكایه‌تی‌ كردن به‌ ناوبراو له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌واڵده‌رییه‌وه‌‌و ناوهێنانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌ "مرد شلوار كردی‌ پوش شمال عراق"، چالاكانی‌ كوردی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌ چوارچێوه‌ی‌ كه‌مپه‌ینێك به‌ ناوی‌ "من هم شلوار كوردی‌ می‌پوشم" ده‌ستیان دایه‌ چالاكی‌‌ به‌ دانانی‌ وێنه‌ی‌ خۆیان له‌ ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پڕۆگرامه‌كانی‌ مۆبایل.

 

kampayni_shalwar_kurdi_-__2


ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووكدا لاپه‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌‌و هه‌زاران كوردی‌ له‌ ده‌ور خۆی‌ كۆكردۆته‌وه.‌ چالاكانى كورد به‌ ناردنی‌ وێنه‌ی‌ خۆیان بۆ ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ یه‌ك ده‌نگ ئه‌و سووكایه‌تی‌ كردنه‌ی‌ رێژیمی‌ ئێران به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ باشووری‌ كوردستان مه‌حكووم ده‌كه‌ن. چالاكییه‌كه‌ بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شی‌ كوردستانیی‌ ئه‌و هه‌واڵده‌رییه‌ داوای‌ لێبوردن بكا به‌ڵام چالاكانی‌ كورد خوازیاری‌ داوای‌ لێبوردن كردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌سڵی‌‌و سه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵده‌رییه‌ن. 

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1394ی‌ هه‌تاوی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 14ی‌ دێسامبری‌ 2015 رێزدار مه‌سته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وێنه‌یه‌كی‌ خۆی‌ به‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ به‌ ئیمزای‌ خۆیه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌‌و پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ ده‌ربڕی‌. دوابه‌دوای‌ ئه‌ویش رێزدا عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌، سكرتێری‌ گشتیی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێڕی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێرانیش وێنه‌یه‌كی‌ خۆی‌ هه‌ر به‌و شێوه‌ بڵاو كرده‌وه‌‌و پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ كه‌مپه‌ینه‌كه‌ ده‌ربڕی‌.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌‌و به‌هۆی‌ به‌رین بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م چالاكییه‌و پشتیوانیی‌ فه‌رمیی‌ دوو سكرتێری‌ دوو حیزب‌و رێكخراوی‌ سیاسیی‌ سه‌ره‌كيی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، هەواڵنێریی فه‌رميی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلاميی‌ ئێران ناسرا به‌ "ایرنا" ئه‌و راپۆرته‌ی‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی‌ سڕیه‌وه‌.

 

kampayni_shalwar_kurdi_-__4


شایانی‌ باسه‌ زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ ئه‌و چالاكانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌م كه‌مپه‌ینه‌وه‌‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانن‌و هه‌ندێك له‌ چالاكانی‌ سیاسی‌‌ باشووری‌ كورستانيش كه‌ زۆربه‌یان سه‌ر به‌ پارتی‌ دێموكراتن به‌شداریان له‌و كه‌مپه‌ینه‌ كردووه‌‌و ته‌له‌ڤزیۆنی‌ رووداویش له‌ راپۆرتێكدا تیشكی‌ خستبۆوه‌ سه‌ر ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌، به‌ڵام ئه‌ندامانی‌ PKK چ له‌ كوردستان‌و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریان له‌م كه‌مپه‌ینه‌ نه‌كردووه‌‌و پێ‌ ده‌چێ‌ له‌و سووكایه‌تی‌ كردنه‌ یان خۆشحاڵ‌ بن یان نایه‌نه‌وێ‌ دڵی‌ رێژیمی‌ ئێران له‌ خۆیان زیز بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانیش هاوشێوه‌ی‌ PKK ده‌نگ‌و ره‌نگیان له‌م كه‌مپه‌ینه‌ نیه‌ یان خۆد زۆر به‌ لاوازی‌ دیاره‌.

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

  بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌:

   لاپه‌ڕه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ڕ

   لاپه‌ڕه‌ی‌ ماڵپه‌ڕ


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1983
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کامبیز چوپانی, December 15, 2015
پەکەکە بۆیە پشتگیری لەو کەمپەینە ناکات چونکە مەسئود بارزانی دەستی دەگەڵ تورکی فاشیست تێکەڵ کردووەو خەریکە خاکی کوردستانیان پێ دەفرۆشی.
حەقی خۆیانە کە پشتگیری نەکەن smilies/sad.gif

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy