دەسەڵاتو نفوزی سیاسیو ئابووریو کۆمەڵایەتی حکوومەتی ئاخوندی ئێران بەندە بە شێوەی هاوکاریو پشتیوانیە ماددیو معنەویەکانی روسیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە وەك هاوپەیمانی نزیكی ل لەو وڵاتەی دەکات و، ئەگەر بێتو هێندێك وڵاتی عەڕەبی سۆزو پشتیوانیەکانیان بۆ مسکۆ ڕابگەیەننو ببن بەهاوبەشی ئابووریو بازرگانی لە ناوچەکەدا. بەدڵنیایەوە دۆستە گرینگو مێژوویەکەی دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئیڕان کە بەدرێژای مێژووی حوکمڕانی گەلانی بندەستی ئێران دەچەوسێنێتەوە و، لە لایتریشەوە کاربەدەستانی وردودرشتی حکوومەتی ئاخوندی خۆیان بە برای پشتی حکوومەتی مسکۆ دەزانن. دیارە ئەگەر بێتو ئاستی هاوکاریو پەیوەندیەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ روسیادابە شێوەك لە شێوەکان پەرەبستێنن لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی هاوبەشو لاپەرەیەکی نوێ لە نێوخۆیاندا هەڵبدەنەوەو چیتر خۆیان بە موریدی بەردەرگای "ئەمریکا" نیشان نەدەنو ڕێککەوتنی سیاسیو ئابووریو بازرگانی لە گەڵ روسیادا ئەنجامبدەن. حکوومەتی مسکۆ لە زۆربواردا دەسەڵاتی ئێران لە سنووردا دەکات و، لە هێندێك وڵاتدا لاق بەڕێژیمی تاران خڕدەکاتەوەو دەبێت سیاسەتێك پەیڕەویبکات کە هەڕەشە نەبێت لەسەر ئاستی ناوچەکەدا و، چوونکی ئەگەر بێتو حکوومەتی" کریملین " دڵی لێیان بشکێت، نەتیجەی باش نابێت بۆئاخوندەکان. ڕاستە حکوومەتی ئێران بە زاهیر هێزو دەسەڵاتی بەرفراوانی خۆی لە ئاستی ناوچەکەدا سەلماندوەو وەك ڕەکەبەری دیاری ڕۆژئاواو ئەمریکا مامەلەی لەگەڵدا دەکرا و، پێگەی خۆی زۆر باش بەهێزکردوەو هەوڵدەدا بەتەواوی کۆنترۆڵی چەند پایتەختێك بکات. ڕێژیمی نیزامی ئێران بەهاوکاریو پشتیووانیەکانی روسیە توانیویەتی پەرەبەچالاکیەکانی لە ئاستی ناوچەکەدا بداتو بەئاشکرا لە چەند وڵاتێك عزوری سەبازی نیشانبدات، کاتێك روسیە بەکردەوە خۆی هاتۆتە نێو شەڕەکەوەو دەیهەوێت هێزو نفوزی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بەتەواوی بسەپێنێو پاشەکشەی زیاتر بەڕۆژئاوا بکەن. لەوەتی روسیا بەکردەوە هاتۆتە نێو کێشە ئاڵۆزو پڕلەقەیرانیەکانی ناوچەکەو لە سوریە لە جیاتی حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد بەدژی گروپی تیرۆریستی داعش شەڕ دەکاتو کاریگەری هیڕشە ئاسمانیو زمینیەکانی روسیایش، ئەو گروپەی بەتەواوی توشی شڵژانو مەترسیکردۆتەوە. هەرچەندەی روسیا لە ئاستی ناوچەکەدا دەسەڵاتی فراوانتر بێت، بەو ڕادەیەش ئێران دەسەڵاتی خۆی لە دەست دەداتو جۆری جموجۆڵە سیاسیو سەربازیەکانی دەبێت بەهەماهەنگی لە گەڵ مسکۆدا ئەنجامبدات وبەوشێوەیە ئەویش دەکەوێتە ژێر تەوژمی کۆنتڕۆڵکردنەوە. مێژوویش ئەوەی سەلماندوە کە دەسەڵاتی تاران،هەرچەندەی خۆیان بەهێزکردبێتو قەڵەمڕەوی خۆیان بەرفراواکردبێتو زۆر دەسکەوتیان بەدەست هێنابێت،" دواجار مسکۆ بەسەریاندا زاڵبووەو بەشە خێری ئێرانی بۆ خۆیبردوە".
ڤلادمیر پۆتین لە ماوەی ڕابردوودا بەکردەوە باسی "لە سنووردار کردنی " حکوومەتی ئاخوندی ئێران لە ئاستی ناوچەکەدا کردوەو ئەویش بەستراوەتەوە بە ڕێککەوتنی نێوان عەڕەبستانی سعودیەو چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە کە دەستەبەری بازارێکی فراوانتر بکرێت بۆ حکوومەتی روسیا. پاش ئەوەی مسکۆ بەکردەوە هاتە نێو بابەتی سوریە و، بۆ لێدانی داعش هێزی سەربازی ڕەوانەی ئەو وڵاتەکردو بەهێزی زەمینیو هەوای بۆ پاراستنی حکوومەتی بەشار ئەسەد هاتە سەرخەتو ڕێگای لە پێشڕەویەکانی نەیارانی حکوومەتی دیمێشق گرتووو لە رووی سەربازیو دیپڵۆماسیەوە روحێکی نوێی بەبەر حکوومەتی سوریەدا کردەوەو لەلایتریشەوە بۆ لاوازترکردنی ڕیکخراوەی گەورەی تیرۆریستی داعش، بەئاشکرا هاوکاری پێشکەش بەهێزە کوردیەکان( پەیەدە) کرد و، هاوکاریو پشتیوانیەکانی حکوومەتی روسیا بۆ کورد، دەسەڵاتی تەکڕەویو خۆبەزلزانی "ئۆردۆگانی" تۆشی شۆکێکی زۆر گەورەکرد. لە ئێستادا هاوکاریو پشتیوانیە ئابووریو سەربازیەکانی حکوومەتی تورکیە کە لە داعش کراون بەتەواوی روونبۆتەوەو ئیدی شتێك نەماوە کۆمەڵگای نێونەتەوەی لەسەر تێوەگلانی تورکیەو هاوکاریەکانیان لە تیرۆریستان شاراوەبێت. لە پەنای ئەو هاوکێشە سیاسیو دیپلۆماسیانەداو دروستبوونی مەترسی لەسەر ئەمنیەتو ئاسایشی نەتەوەی وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەوروپا، هێندەی دیکە "وەرەقە " کان لە دەستی کایەکەرە دیارەکاندا، لە بەرژەوەندی بارودۆخی سیاسیو نەتەوەی گەلی کورد دا دەگۆڕدرێن. پێویستە لەسەر ڕێبەرانی کورد، پاش بەخۆداچوونەوەو خۆ ڕێکخستنەوە، نەخشە ڕێگایەکی نوێو ستڕاتیژێکی گونجاو دابڕێژن بۆ ئەوەی گەلی کورد کەڵك لە هاوکاریو پشتیوانیە ئابووریو سەربازییەکان وەربگرێو خوێندنەوەیەکی گشتی بۆ ئەو بارودۆخە نوێیە بکرێت کە لە ئارادایە." گەلی کوردو بزووتنەوە ڕزگاریخوازیەکەی لە مێژووی سیاسی خۆیدا، هەرگیز بەڕادەی ئەمڕۆ دۆستو هاوپەیمانی زۆر نەبووە"، بەداخەوە لە ڕابردوودا دوژمنەکانی زۆرو کاریگەرو بەهێزبونو بەهەمووشیان دژایەتی شۆڕشی خەڵکی کوردستانیان دەکردو کەم هێزو دەسەڵات هەبوو لای لە کورد کردبێتەوە. بەڵام هەلومەرجی سیاسیو ئابووریو کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ بەگشتی لە بەرژەوەندی کورددایەو ئەگەر سەرکردایەتی سیاسیو نەتەوەی کورد، خۆی لە چوارچێوەی بیرتەسکی حیزبیو قازانجی خاسو کەسی خۆی بێتەدەر، بەدڵنیایەوە لە داڕشتنەوەی سەرلەنوێی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، کورد غەدری لێناکرێتەوەو دەتوانێت دەسکەوتی زۆر گەورە بەدەست بێنێت. لەرابردوودا کورد ڵە بێکەسی ڕێبەرو کەمئەزموونیدا نەیتوانیوە داوای وڵاتو مافی خۆی بکاتو توانای ئیدارەدانو خۆ بەڕیوەبردنی خۆی بۆ زلهێزەکان بسەلمێنێتو کایە بەهەستەکانیان بکات. ڕێبەرانی ئەمرۆی گەلی کورد بەبەراورد بە مێژووی ڕابردوو ئەزموونی زۆری بەسەرێك ناوەو ئەگەر لە قەیرانی مل ملانەی نێوخۆی بێتەدەرو بەچاوی گەشبینی سەیری داهاتووی بکات، ئاسۆیەکی روون چاوەروانی هەنگاوەکانی دەکات. بەڵام کە خۆت نەبیت داوای مافی سەربەخۆی سیاسیو حوکمڕانی وڵات بکەیت، کەس نایەت ئەو کردارەت بۆ بکات بەپارویەکی ئامادەکراو بیخاتە ناو دەمانەوە. ئاڵۆزیە سیاسیو ئەمنیەکانی سوریەو ئێراقو یەمەنو هیتد ..... بەتەواوی روخساری جوگرافیای ناوچکەی بەرەو لێکترازانو هەڵوەشانەوەبردۆتە پێشەوەو رۆژئاواو ئەوروپاو ئەمریکایش بەو ئاکامەی گەیشتوون کە ئەو وڵاتەنەی گەورەنو زۆرتر لە نەتەوەیەکیان تێدا دەژێتو تەنیا نەتەوەیەك دەستی بەسەر دەسەڵاتو دەسکەوتەکانی وڵاتداگرتووەو گەلانی دیکەی بەهەژاریو ستەملێکراوی هێشتۆتەوە و، هیچ مافێکیان پێڕەوانابینێت، زەمینەی سەربزێویو سەرهەڵدان دێتە ئاراوە. ئارامی لەو وڵاتەنەدا بەدی نایەت.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن له رێگهی فهیسبووكهوه:
لاپهڕهی بهڕێوهبهری ماڵپهڕ

