حەشدی شەعبی هەوڵی دەست بەسەرداگرتنو کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەموو ئێراق بە کوردوستانیشەوە دەداتو هەر لە سەرەتای درووست بوونی ئەو میلیشایە چەکداریەوە بۆ زۆر کەسو کۆڕوکۆمەڵی نێونەتەوەیش روون بوو کە ئامانج لە پێك هێنانی ئەو ڕێکخراوە بەسەرپەرستی راستەوخۆی "قاسم سلێمانی" نوێنەری جێگای متمانەی خامەنیەی لە ئێراقدا سەرپەرستی دەکرێت. حەشدی شەعبی وەك برابچکۆڵەی سپای پاسدارانی ڕێژمی ئاخوندی ئێران، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی نیزامیو فراوابخوازی ئاخوندەکانەوە بە هەموو شێوەیەك هاوکاریو ڕاهێنانیان پێ دەکرێتو هەتا لە رووی پێك هاتەو ستڕاتیژیەکانیان بەیەك ئاڕاستەیدیاریکراودا هاوشێوەی سپای پاسدارانی ڕێژیم لەئێراقدا ڕێنمایو ئامۆژگاری دەکرێن.
حکوومەتی ئاخوندی ئێران بۆ مەبەستی تایبەتی سیاسیو ئابووریو نیزامی خۆی میلیشای چەکداری شیعەکان بەهێزو پتەودەکات بۆ ئەوەی هەر ڕۆژێك کەیفیان لێبێت بەدژی نەیارانی خۆی لە نێو سنووری ئێراقدا بەکاریان دێنێت و، هەروەك دیتمان لەو ماوەیەکی زۆر کورتدا چەند جارێك هێرشیان کرۆدتە سەر بنکەی ناوەندی " مووجاهێنی خەڵکی ئێران"و بەروویەکەیتریشدا لە ڕێگای ئەو گروپەوە باشتر دەتوانن کۆنتڕۆڵی بارودۆخی سیاسیو ئەمنی ئێراق بکەنو شیعەکان لەو وڵاتەدا بگەیەنە لوتکەی دەسەڵات. ئەو میلیشایە نیزامیە کە هاو شێوەی " بەسیجەکان" ی ئێران ڕاهێنانیان پێکراوەو هەرچۆنێك شیعە توندڕەوەکانیان بیان هەوێت بەدژی پێك هاتەکانی ئێراق ئاڕاستەیان دەکەن. ئەو رووداوەی لە قەزای "دووزخورماتوو" هاتەپێشەوە و، چەند ڕۆڵەیەکی کورد شەهیدبوونو ژمارەیەکیش ماڵو هێلانەی خۆیان بەرەو شوێنێکی ئامان بەجێهێشتووە، بەدڵنیایەوە شتێکی خۆرسكو لەناکاونیەو بەڵکو پێشوەختە زەمینەی بۆ ڕەخسێندراوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانو وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت لە ئێستاوە لەو ناوچانەی کێشەیان لەسەرە کارقایمی خۆی بکاتو ئامادەی ئەوەی تێدابێت، بەرەورووی هەموو ئەگەرێکی نەخوازراوبێتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی باشتر لەو پەیوەندیەدا کاریگەریان هەبێت ، پێویستە سەرەتا نێوماڵی خۆیان ڕێکبخەنەوەو کێشەو ناکۆکیەکان، فیدای بەرژەوەندی گشتی سیاسیو نەتەوەی گەلی کورد بکرێت. سیاسەتو حوکمداری ڕاستەقینە ئەوەیە کە بەها گرینگە نیشتیمانیەکان وەك گلێنەی چاو بپارێزێت. هێزی حەشدی شەعبی بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە جووڵەی پێکراوەو کاتێك سەرۆکوەزیرانی ئێراق دەڵێت: " دەبێت پۆلیسی فیدڕاڵ خورماتوو بپارێزێت" ، روونە کە دەیان هەوێت بەهێمنی قەڵەمڕەوی خۆیان بەرەو کوردستانو لە سەر حیسابی بەهاسیاسیو نەتەوەیەکانی گەلی کورد فراوانتر بکەنەوە. ئەگەر حەشدی شەعبی بەسیاسەتی خۆیاندا نەچنەوەو لەیایەن لایەنی مییانەڕەوی شیعەوە چاوەدێری کارو کردەوەکانیان نەکرێت، دوورنیە شەڕ بەدژی کورد ڕابگەیەنن. ڕەنگە لە ئێستادا ئەوەیان بۆنەکرێت، چوونکی هێشتا لەمەترسیەکانی داعش ڕزگاریان نەبووەو زۆر شوێنی گرینگ ماوەن کە بۆیان ڕزگارناکرێتەوەو بەبەردەوامی تێکشکاون. بە هۆی دەسەڵاتخوازیو دارلە پشتدانی ئێران وەك دۆستو هاوپەیمانی نزیکیان لە سەر " خورماتوو" چەند شارو ناوچەی تر، کێچەڵ بەکورد دەفڕۆشن.
ئەو هێزە میلیشا شیعەیە نموونەیەکە لە سپای پاسدارانی ئێرانو لە تەنیشت سپای فەرمی وڵات خاوەنی زۆرترین ئیمتیازو بۆجەی سالانەی ئێراقی بۆ دەچێت هەتا زیاتر پڕچەك بکرێتو بە هێزی بەکن هەتا باشتر بتوانن گۆڕانکاری بەسەر نەخشەی سیاسی حکوومەتی ئێراق دا لە قازانجی،شیعەدا بێنو دەست بەسەر وڵاتو دەسکەوتەکانی خەباتی چەندین سالەی گەلانی ئێراقدا بگڕێتەوەو نموونەیەك لە حوکمرانی پێشووی وڵات پێشکەش بکات. لە ڕاستیدا ئەوە زۆر ئاسان نابێت بۆ ئەو گروپە و، بێ گوێدانە هەلومەرجی نێو خۆو دەرەوەو حیساب نەکردن بۆ مافی سیاسیو دوو نەتەوەی کوردو عەڕەب لە وڵاتدا کێشەکان درێژەدەکێشنو لە بەرژەوەندی هیچ تاکیکێ ئیراقدا نیەو ئەو جۆرە جۆرە هەڵسوکەتو ڕفتارانەی حەشدی شەعبی شوێنی نالەبەرلەسەر ئاستی پەیوەندیەکانی کورد ئەوان دادەنێت. کورد شەڕی داعش بە ئیرادەو بیروباوەڕی خۆیدەکاتو هەرلەوکاتەیشدا ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان گرینگترین هێزە لە سەر ئەرزی واقع کە بەدژی تیرۆریستانی داعش شەڕ دەکاتو سنوورەکانی کوردستان بەخوێنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد ڕزگارکراونو هەرکەسێکیش بیهەوێت، ئازادی ئەو شوێنانە بخاتەمەترسیەوە، بەدڵنیایەوە خەڵکی کوردستانو هێزی پێشمەرگە لێیان قبوڵ ناکات. ئەوەی لە خوورماتوو روویداوە، گەلی کورد وابیر دەکاتەوە کە ئیهانەی کورد بەگشتی کراوەو هەرتاکێكی خەڵکی کوردستان دەبێت هەڵوێستی هەبێ لە ئاستی سنووربەزاندنو پێشڕەوەیەکانی میلیشیای شیعە بۆ سەر ناوچە کورد نشینەکانەوە. کورد شەڕانیو شەڕ فڕۆش نەبووەو بەردەرگای بە هیچ نەتەوەو کەمایەتیەك نەگرتووە و، ئەوانەیش کە خاکی کوردستیان دەگیرکردوەو زۆر جار لە پێناوی ئاشتیو تەبایدا غەدری لە خۆیکردوە بەخاتری ئەو کەمەنەتەوانەی لە سنووری هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێکراون بە ئامانجی سیاسی، بەڵام هەرگیز زوڵمی لێنەکرددوون. ئەگەر شەڕیش بگاتە پێشدەرگا و، سووکایەتی بە کورد بکرێو لەسەر خاكی خۆیدا غەدری لێبکرێ، هیچ تاکێکی کورد ئەوە قبوڵ ناکاو گەلی کورد ئەو ئامادەیەن تێدایە بەدڵو بەگیان بەرگری لە بست بەبستی خاكی وڵات بکاو کەس بەوەڕازی نابێت مێژووی کوردستان بۆدواوە بگەرێتەوە.. ئێراق لە ئێستادا لە گەڵ قەیرانی ئەمنیو ئابووریو ئیداری گەورە بەرەوروویەو باوەڕ ناکڕێت ئەو نائارامیە لە بەرژەوەندی هیچکام لە پێك هاتەکانی وڵاتدا بێت و، ئەگەر لایەنی شیعەیش ئەو کارەبکەن بەهۆی میلیشای شیعەکانەوە لە هەموو پێک هاتەکان زیاتر زەرەرمەند دەبن.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن له رێگهی فهیسبووكهوه:
لاپهڕهی بهڕێوهبهری ماڵپهڕ

