هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هێرشەئاسمانیەکانی فەڕانسە، هاوشێوەی ئەمریکا" بەپێخۆر" نیە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

slemani_-_pkk_pdki_rega_1فەڕانسە وەك دیارترین‌و کاریگەرترین وڵاتی هاوپەیمانی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئێراق‌و سووریە، بۆ جارێکیتر پەلاماردرایەوە‌و ژمارەیەك هاو وڵاتی سیڤیلی بوونەوە قوربانی ئەو کردەوە دژ بەمرۆڤایەتیە. ئامانج لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی نوێ‌و مرۆڤ کۆژییەی پاریس، بەدڵنیایەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە فەڕانسە زۆر بەجدی‌و بەرچاو بەدژی گروپی تیرۆریستی داعش بەشداری هیرشەئاسمانیەکان دەکا‌و وەك وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" بەپێخۆر" بەدژی تیرۆریستان بەشداری هاوپەیمانیەتیەکەی نەکردوە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەڕانسە لە هەموو نوختە نیزامیەکان‌و ناوچە شەڕیەکاندا، زۆر بەدیاری ئامانجیان پێکاوە‌و هەر جارێك زیانی زۆریان بە نیزامیەکانی داعش گەیاندوە. هەر ئەوەیش هانی تیرۆریستان دەدات بەخێرای بەدژی ئەو وڵاتە بجووڵێن‌و ئەو کردەوە تازەیە‌و دوور نیە لە داهاتوویشدا لە پاریس هێرشی تیرۆرکردن ئەنجامبدەن. بیرمەندەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش‌و هاوپەیمانە نزیکەکانیان وەك " تورکیە‌و ئێران" ی دراوسێ کورد‌و داگیرکەرانی خاکی کورستان زۆر باش لە نێوەرۆکی هاوکاری‌و یارمەتیە مرۆڤ دۆستی‌و نیزامیەکانی فەڕانسە لە گەلی کورد گەیشتوون‌و بەڕێگای کردەوەی خۆکۆژی‌و تیرۆریستیەوە، هەوڵدەدەن فشاربخەنە سەر هاوپەیمانان ‌و یەك لەوانیش وڵاتی فەڕانسە بۆ ئەوەی کردەی هێرشە ئاسمانیەکانیان سنووردار بکات‌و هاوشێوەی ئەمریکا بە پێخۆر هەوڵی لاوازکردنی داعش بدەن لە ئاستی ناوچەکەدا. چوونکی بەلای کاربەدەستانی تاران‌و ئانکاراوە لاوازبوونی داعش لە بەرژەوەندی بەهێزبوونی پێگەی کورد لە ئاستی گێتیدا لێکدەدرێتەوە و، ئەوەش بە قازانجی دوو حکوومەتی دراوسێی کورددانیە.

 

isis_france_hersh_1

 

دیارە حکوومەتی تاران ڕایگەیاندوە کە دژی داعشن‌و بۆ لە نێوبردنیان هەوڵدەدەن. بەڵام دژایەتی ئاخوندەکان، تەنیا لەبەر پاراستن‌و هێشتنەوەی "بەشار ئەسەدە" لە سەر حوکم لە سووریە. فەڕانسە بە دۆستی نزیك‌و دڵسۆزی خەڵکی کوردستان ناسراوە‌و لە قۆناخە دژوارەکاندا لە ئاستی نادادپەروەری کە بە هۆی داگیرکەرانی کوردستانەوە، دەرهەقی گەلی کورد ئەنجامدراوە هەڵوێستی سیاسی دەربڕێوە‌و پشتیوانی داخوازەڕەواو بەرهەقەکانی شۆڕشی کوردستانیان کردوە. بەڕوویەکەیتریشدا پاریس کە لە سەردەمی شۆڕشی نوێخوازی ‌و گۆڕانکاری سیاسی سەبارەت بە شێوەی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان، نموونەیەکی جوانیان لەو پەیوەندیەدا پێشکەشکردوە‌و لە مێژووی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی دونیادا بە لانکەی دێمۆکراسی‌و مافپەروەری ناوبانگی لە ئاستی جیهانیدا بڵاو بۆتەوە‌و کاتێك باس لە حوکمڕانی‌و ئیدارەدانی وڵات کە هەموو مەفهوومە کانی دێمۆکڕاسی سیاسی‌و دێمۆکڕاسی کۆمەڵایەتی‌و دێمۆکڕاسی ئابووری جێ بەجێ کردبێت و، وەك پێشەنگی حوکمرانی هاووڵاتی ناسراوە، تەنیا فەڕانسە بەنموونە دەهێنرێتەوە‌و ئەو شانازیەی بەردەکەوێت. بەگشتی فەڕانسە هێمایەکە لە جوانی، ئاشتی‌و دێمۆکڕاسی‌و دادپەروەری لە ژیانی سیاسیدا. هێزە تاریك پەرستەکانیش کە چاویان بەرووناکی ژیان هەڵنایەت‌و هەوڵی لێدان‌و لە نێوبردنی دەدەن، هەر بۆیەش ئێستا داعش ئامانجە تیرۆریستیەکانی بۆ پاریس‌و شارەکانی دیکەی فەڕانسەی گواستۆتەوە بۆ ئەوەی لە دڵی دێمۆکڕاسی‌و مرۆڤ دۆستی دونیا بدات. کاتێك ئاور لە رابردوو دەدەینەوە، دیتەوە بیرمان کاتێک حکوومەتی سەدام حوسێن پەلاماری کوەیتی دا‌و داگیریکرد، فەڕانسە هەڵوێستی هەبوو‌و لەسەر پێشنیاری "فەڕانسۆمیتران" مەداری ئەمنی لە سەر حکوومەتی ئەوسای ئێراق فەڕزکرا. ئامانجیش لەو بەستە پێشنیارەی فەڕانسە بۆ ئەوەی بوو بە باشترین شێوە کوردەکان لە باشووری کوردستان لە هێرش‌و پەلاماریەکانی حکوومەتی ناوەندی بپارێزێت. زۆر جێگای داخە کە دوژمنانی گەلی سزای باشترین دۆستەکانی خەڵکی کوردستان بە تیرۆر‌و ڕەشەکوژی دەدەنەوە. بەڵام ئەو کاروانەی کە هەرلە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتیەوە وەك نەخشە ڕێگای بەڕێوەبردن‌و ئیدارەدانی وڵات لە فەڕانسە وە سەری هەڵداوە، زۆر دوورنیە، لە کوردستانیش بگاتە مەنزڵی سەرکەوتن‌و گەلی کورد بە ئازادی‌و سەربەخۆی ولاتی خۆی ئیدارەبکات.


 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

  بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌:

   لاپه‌ڕه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ڕ

   لاپه‌ڕه‌ی‌ ماڵپه‌ڕ


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1022
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy