ههڵۆی كوردستان: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ئازادکرانی شنگالەوە پیرۆزبایی لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردو ههروهها لە پەیامێکدا بۆ سەرکونسوولی وڵاتی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستانی عێراق داخو کەسەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەهەمبەر کردەوەی تیرۆریستیی پاریس دەربڕیو ئەو کردەوەیەی بە توندی مەحکووم کرد.
دهقی پهیامهكان به شێوهی خوارهوه:
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ئازادکرانی شنگالەوە
بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
هەواڵی ڕزگارکردنی شنگال لە دەستی تیرۆریستەکانی داعش بوو بە هۆی دڵخۆشی هەموو ئازادیخوازێک بەتایبەت نەتەوەی کورد. ئێمەش بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی هێزی پێشمەرگە بە فەرماندەیی بەڕێزتان، پیرۆزبایی لە ئێوە، خوشکو برا کوردە ئیزەدییەکان، گەلی کورد، هێزی پێشمەرگەی کوردستانو هەموو ئەو هێزو لایەنانە دەکەین کە لەو سەرکەوتنە مەزنەدا بەشدار بوون.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی شنگال دەکەینو هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداربووانی ئەو شەڕە دەخوازین.
ڕزگارکردنی شنگال زەربەیەکی قورس بوو لە پەیکەری داعشو بێگومان شوێندانەریی زۆر دادەنێ لەسەر دابەزینی ورەی ئەو تیرۆریستانە، بۆیە چاوەڕوان دەکەین زۆری پێنەچێ کە هەموو لایەک لە جێژنی سەرکەوتنی کۆتایی شەڕی هێزی پێشمەرگە بەسەر داعشداو ڕزگارکردنی هەموو خاکی کوردستان لە دەستی تیرۆریستان بەشدار بین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی
١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کردەوەی تیرۆریستیی پاریس
بەڕێز: سەرکونسوولی وڵاتی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستانی عێراق
وێڕای سڵاوو ڕێز!
هەواڵی کردەوە تیرۆریستییەکانی شەوی ١٣ی نوامبری پاریس کە بوون بە هۆی سەدان کوژراوو بریندار لە خەڵکی مەدەنیی ئەو شارە، بۆ ئێمە جێگای خەمو پەژارەیە.
بەم بۆنەوە داخو کەسەری خۆمان بە بەڕێزتانو لە ڕێگای ئێوەشەوە بە دەوڵەتو گەلی فەڕانسەو بنەماڵەی شەهیدو بریندارەکان ڕادەگەیەنینو هیواخوازین کە بریندارەکانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هەرچی زووتر برینەکانیان ساڕێژ بێتەوە.
لە هەمانکاتدا بێزاریی خۆمان لەو کردەوەو هەموو کردەوە تیرۆریستییەکان دەردەبڕینو بە توندی مەحکوومیان دەکەین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٢٤ی خەزەڵوەری١٣٩٤ی هەتاوی
١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن له رێگهی فهیسبووكهوه:
لاپهڕهی بهڕێوهبهری ماڵپهڕ

