هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئەم دوژمنە هەرە سەرەکییە دەبێت پێشمەرگە‌و هێزە کوردییەکان زۆر وریای بن!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

xianati_pkk_-_sharif_-_3ناکرێت هەر جارەو بابەتەکانم دابنێمەوە، بەڵام لە ساڵی پار دا‌و لە ساتی ڕێپێدان بە هاتنی حەشدی شەعبی، ئەوا بە سێ بابەت کە بڵاوکرانەوە مەترسی ئەم هێزە وەحشییە فاشیستەم ڕاگەیاند، کە هەڵگری بیری فاشیستی شیعە‌و ئاراستەکراوی ئایدیای فارسی ڕەیسیستی ئێرانی غەددارن!!

ئێستا ئێران-حەشدی شەعبی کە ئەزانن گەلی کورد لە ڕزگارکردنەوەی شەنگالی جینۆسایدکراو دایە، ئەوا ڕێک لەم کاتەدا هێرش‌و ئاشوبی دێنن بۆ دوزخورماتوو‌و هەنگاوبەهەنگاویش هێزەکانیان زیاتر دەکەن‌و وەحش ئاسا، تەقە لە مەدەنیی‌و پۆلیس‌و ئاسایش دەکەن‌و زیاتر لە سی هاوڵاتی کاسبکاری کورد دەڕفێنن. ئەمە ڕێک بە فەرمانی ئێران کردوویانە‌و ئێران نایەوێت کورد شەنگال ئازادبکاتەوە‌و پێ بنێتە قۆناغی ڕزگاری گشتیی فۆرمۆلەبوونی سنوری خوداکردی خۆیەوە لە باشوری کوردستاندا.

بەم پێیە، هێزەکانی هەرچوار پارچە دەبێت باش درک بەو ڕاستییە بکەن کە: داعش‌و حەشدی شەعبی کە ژنەکانی خۆیان ئەڕفێنن‌و گوێیان لە تەعەداکردنی شەرەفی یەکتر‌و سوتاندنی یەکتر نییە!! کەچی ئامادەن نهێنییکارانە ببنە هاوپەیمان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی گەلی داگیرکراوی کورد دا!! هاتنی حەشدی شەعبی لەم کاتەدا ڕێک ئەچێتە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕزگارکردنی داعش لە شنگال دا و، لاوازکردنی بەرەکانی پێشمەرگە لە بەرامبەر ڕووبەڕوو بوونەوەی داعشە وەحشەکان لە هەموو بەرەکاندا.

بۆیە پێویستە، هێزە کوردییەکانی هەر چوار پارچەی داگیرکراو‌و دابەشکراوی کوردستان، زۆر وریا‌و یەکگرتووبن‌و قۆناغەکە بە هیچ جۆرێ ناکۆکیی هەڵناگرێ!!

وردبنەوە: حەشدی شەعبی‌و داعش ئامادەن ناڕاستەوخۆ هاوکاری بە بەرەکانی یەکتر بگەیەنن دژ بە کورد!! کەچی کورد بەتایبەت 'پارتیی‌و پەکەکە' هەر خەریکی شەڕە قۆچن لەم ساتە تەواو ترسناک‌و هەستیارەدا!!

shangal_sharif_2


ئەبێت پارتیی‌و پەکەکە زۆر باش بزانن کە: ''هێز لە یەکگرتن دایە، بەڵام بۆ دەبێت کورد هەمیشە لە داشبووندا بێت‌و دەرس لە هەزاران هەڵەی ناو مێژووی وەرنەگرێ!!؟''.

هیوادارم وێبسایتە کوردییەکانی 'یەکێتیی‌و گۆڕان‌و ئیسلامییەکان'یش نەبنە ئامرازێک بۆ زیاتر قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان 'پارتیی‌و پەکەکە'، چونکە گەر داعش‌و حەشدی شەعبی ناڕاستەوخۆ بەیەک ئامانج هەردووکیان لە هەوڵی لاوازکردنی کورد‌و داگیرکردنەوەی خاکی باشوری کوردستان دابن، ئەوا کفری نەتەوەییە کە هێزە کوردییەکان لەم ساتەدا هەر لە 'یەکترخۆری' نەکەون. ئەوان کە دێن تەنها 'بە زمان کورد بیت' ئەوا دەتڕفێنن‌و سەرت ئەبڕن‌و دەتسووتێنن، وەک ئەوەی ئەمڕۆ حەشدی شەعبی لە دوزخورماتوو کردوویانە‌و پێشتریش داعش خولقێنەری بوون.

زۆر پێویستە بۆ کورد، بەتایبەت بۆ 'یەکێتیی‌و پەکەکە' کە بزانن: دوژمنی سەرەکی کورد‌و سەری مارەکە ئێرانە.

ئێرانە کە هێزە کوردییەکان بە شەڕ دەدا. ئێران بوو کە سەرەتای هەشتاکان پارتی کرد بە گژ دیموکراتا. ئێران بوو کە لە نەوەدەکان بزووتنەوەی ئیسلامی کرد بە گژ یەکێتیی دا. ئێران بوو کە لە نەوەدەکان یەکێتیی‌و پارتیی بە شەڕ دا. ئێران بوو کە نەوەدەکان پەکەکەی دەکرد بە گژ یەکێتیی‌و پارتیی دا. ئێران بوو کە ساڵی پار پەکەکەی کرد بە گژ دیموکرات دا. ئێران بوو کە بۆ ئەم هەڵبژاردەی ڕابردووی تورکیا ئەجێنداکانی پەکەکەی لەخشتە برد‌و بەهەڵە ئاراستەی کردن!! ئێرانە کە حەشدی شەعبی دروستکردووە‌و هەر خۆشی ئەندازیاری ئاراستەکردنیانە ڕووەو کوردستان. ئێرانە کە ئێستا ئەیەوێت پارتیی‌و پەکەکە بە شەڕ بداتەوە. گوومانیش لەوەدا نییە هەر ئێرانە کە ئێستا ئەیەوێت ناکۆکی لە نێوان هێزەکانی باشوری کوردستان قوڵتر بکاتەوە.

تکایە-تکایە-تکیا- وریای ئێرانی دەجال بن!! ئەمە تێبینییەکانی من بووە بە درێژایی سیانزە ساڵی ئەزموونی نووسینم، گەر ماشین ئەبینین کە سەری مارەکە هەر ئێرانە کە دوژمنە هەرە سەرەکییەکەیە‌و تورکیش دوژمنی سەرەکییە‌و عەرەبیش دوژمنی داگیرکاری ئەقڵ-پووچی دەست فارس‌و تورکە. پێشموایە: بەرەی ڕووس-ئێران-ئەسەد لە کۆتاییدا بەرەی دۆڕاوەکان ئەبێ‌و ئەو هێزانەشی خۆیان بەم بەرەیەدا هەڵواسن ئەوا گورزی ترسناکیان بەرەکەوێت، بۆ مێژوو کە ڕۆژگارێک ماین ئەوا ڕاستییەکان ئەبینین!!

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

  بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌:

   لاپه‌ڕه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ڕ

   لاپه‌ڕه‌ی‌ ماڵپه‌ڕ


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 937
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy