هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دێمۆگڕافیای شاری" ورمێ"‌و کوردستانی بوونی بە هیچ هێزێکی فاشیستی ناگۆڕدرێت!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

mohammad_slemani_web_logo_1خۆپێشاندان‌و ناڕەزایەتی ئازەریەکانی نیشتەجێی شارێ ورمێ کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ئاڕاستەکرابوو‌و دروشمی دژی کورد و، کە ورمێ کوردستان نیە‌و وەك شارێکی کوردی ناناسن دەنگیان بەرزکردبوویەوە. ئەوەش لە کاتێك دایە کە ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بە دەلیل‌و هۆکاری دیاریکراوی خۆی دەیهەوێت ئەو پیلان گێڕیە لەو شارە کوردیە بە هۆی پیاوەکانیەوە ئەنجامبدات‌و ناکۆکیەکان قۆڵتربکات. حکوومەت خۆی بەئاشکرا بێڕێزی بە ئاین‌و زمان‌و کەلتوری نەتەوەکانی وڵات دەکا‌و کاتێکێش خەڵکی وریا‌و ئازادیخواز بۆ دەربڕینی بێزاری‌و ناڕەزایەتیان بەرانبەر بەو سوکایەتیانەی کاربەدەستانی حکوومەت دێنەسەر شەقام‌و دەنگی نارەزایەتیان بەرزدەکەنەوە. بەداخەوە لە ڕێگای ژمارەیەك لە ئاڵقەبەگوێکانیان، ئامانجی ڕاستەقینەی خۆپێشاندانەکان بەدژی گەلی کورد‌و کوردستانی بوونی شاری ورمێ ئاڕاستە دەکرێت. هەلومەرجی سیاسی‌و مێژووی‌و دیمۆگرافیەی "ورمێ" وەك شارێکی کوردستانی بەهیچ گروپ‌و هێزێکی فاشیستی ناگۆردرێت و، ورمێ ئەو شارەیە کە بەدرێژای حومری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە بەهێزکردن‌و بەرفراوانترکردنی قەڵەمڕەوی حوکمڕانی کوردیدا. کاتێك کۆماری کوردستان ڕاگەیاندرا بەشێکی بەرچاو لە پیاوماقۆڵان‌و کەسایەتیە سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و هەزهەبیەکانی شاری ورمێ کە نوێنەرایەتی ئیرادەی خەڵکی ئەو شارەیان دەکرد، یەك ڕەنگ‌و یەك دەستپشتیوانی خۆیان‌و خەڵکی شارەکەیان بە حکوومەتی کوردستان لە مەهاباد دەربڕی‌و ڕۆڵی بەرچاویان لەو بوارەدا بینیوە. ئەوە جاری یەکەم نیە کۆمەڵێك "ئازەری" رەگەزپەرست‌و "ئۆدۆگان ئاسا" بیان هەوێت بە فشار‌و خۆدەرخستن گۆڕانکاری لە سنووری کوردستانی ڕۆژهەڵات دروست بکەن. کوردبوونی ورمێ وشارو ناوچەکانی دەورووبەری بە درێژای مێژووی کۆن‌و نوێ،‌و بە پشت بەستن بەبەڵگە سیاسی‌و نەتەوەی‌و مێژوویەکانیش کوردبوونی ئەو هەرێمەی کوردستان بۆ دۆست‌و دوژمن سەلمێنراوە. باشە خۆناکرێت لەبەرچاوی ژمارەیەك ئاوارەی ئازەری بڵێن دەبێت " نەغەدە" یش بخرێتە سەر ناوچە ئازەری نشینەکان، بەڵکوو ئەو خەڵکە ئازەرییەی لە کوردستان نیشتەجێن وەك کەمە نەتەوە ڕێزیان لێگیراوە‌و ئەو ئەسڵەش بۆ هەموو شوێنەکانی کوردستان وەك یەك دەبێت.

 

wrme_kurdistaniaaa_2

 

بەڵام ئازەریەکانیش نابێت وەك ڕابردوو خۆیان بخەنە سەنگەری نەیارانی خەڵکی کوردستان‌و خەیانەت لە کورد بکەن. ئەو ژمارە ئازەریەش کە لە کاتی شەڕەکانی شاکانی ئێراندا، لە گەڵ وڵاتانی دەورووبەری هەڵیانگریساندبوو‌و بەدوای شوێنێکی ئارام‌و جێگیردا دەگەڕان و، بەناچاری روویان لە کوردستان کردوە‌و لە چەند شوێنێك گریساونەوەوە‌و پاش ساڵانێکی درێژ خەریکە خۆیان دەکەن بەخاوەن ماڵ‌و خاوەن ماڵیش دەکەن بە میوان. دیارە ژمارەیەکیش لەو ئازەریانە کە لە ناویاندا خەڵکی بازرگان‌و چاوچنۆکیش بەرچاو کەوتون لە هێندێك شارو ناوچەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا نیشتەجێبوونە‌و ئەوانە بە پیلان گێڕی دوژمنانی گەلی کورد‌و مڵك‌و زەوی زۆریان کڕێوە‌و لەسەرخۆیان تاپۆکردوە. خەڵکی کوردستان‌و بەتایبەت ورمێ‌و شارو ناوچەکانی دەورووبەری دەبێت زۆر بە وشیاری‌و بەرپرسیارانە وڵامی ئەو بیرو بۆچوونە هەڵە‌و چەوتیانە بدەنەوە کە دەستێکی گووماناوی بە هێمنی هەوڵی دووبەرەکی نانەوە‌و ئاژاوەگێڕی لە نێوان گەلی کورد‌و ئازەریەکانی نیشتەجێی ئەو شارەکوردیانە دەدەن. بادۆست‌و دوژمن ئەوە بزانێت کە پارێزگای ورمێ هەرگیز ناکرێت بە " کەرکوك"‌و کە هەموولایەك خۆی بەخاون‌و میرات گری دابنێت. تەنیا گەلی کورد بۆی هەیە بڕیار لە سەر چارەنووسی سیاسی‌و ئیداری ئەو شارە بدات. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێز لە هەموو کەمەنەتەوەکانی نیشتەجیی ئەو شارە دەگێرێت بە "تورکە" ئازەریەکانیشەوە. ئەگەر تۆزێک بۆ دواوە بڕوانین دەبینین بیری ناسیۆنالیزمی مۆدێڕنی کوردی بەڕێبەری" سمکۆی شکاك" لەو شارە سەری هەڵداوە‌و بەدرێژای مێژوو تێکۆشان‌و بەرخۆدان لەو هەرێمەدا بە شێوەی گشتی لە ئارادابووە‌و کاتێك گۆڕانکاری سیاسی‌و حوکمڕانی لە ناوەندی وڵاتدا رویداوە ، کورد بە ئاشکرا داوای مافی سیاسی‌و نەتەوەی خۆی لە سەر ئەساسی نەتەوەی‌و سنووری جوگڕافای کوردستان کردوە. ورمێش یەکێكبووە لەو شارانەی کە بەردەوام بیری نەتەوەی‌و کوردبوونیان زاڵتربووە لە بابەت‌و مەسەلەی لاوەکیتر.

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

  بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌:

  لاپه‌ڕه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ڕ

   لاپه‌ڕه‌ی‌ ماڵپه‌ڕ

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1038
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy