هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شیعەی ئێران و هەڵوێستی ئەحمەدی موفتیزادەو قاسملوو لە دۆکیۆمێنتە نهێنییەکانی بریتانیا دا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

xianati_pkk_-_sharif_-_3بە پێی دۆکیۆمێنتە نهێنییەکانی بریتانیا، درووستبوونی ڕەوتی شیعە دەگەڕێتەوە بۆ پاش مردنی پێغەمبەر موحەمەد 'د.خ'. لە دۆکیۆمێنتەکاندا لایەنگری ئاشکرای پێوە دیارە کە عەلی کوڕی ئەبو تالب غەدری لێ کراوە چونکە ڕاستەوخۆ دوای مردنی پێغەمبەر نەکراوەتە جێنیشینی. پاشان باس لە کووشتوبڕی شیعەکان دەکات لەسەر دەستی خەلیفە سونەکان‌و تاڕادەیەک بە زانیاریدارانە‌و ئاراستەکارانەوە باس لە ڕووداوەکان بە کورتی دەکات.

دواتر دێتە سەر باسی شیعەی ئێران‌و شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ دا. نامە نهێنییەکانی بالوێز‌و کنسووڵەکانی ئینگلیز هەموویان جەخت لەوە دەکەنەوە کە: بەئاشکرا چەندان مزگەوتی ئەهلی سونە نەک هەر خاپور کراون بگرە دواتر بناغەکانیشیان بوونی نەهێڵراوە، هێندە شیعەکان توندوتیژانە کەوتوونەتە لەناو بردنی سونەکانی ئێران.

ئینجا دێتە سەر باسی هەڵوێستی 'ئەحمەدی موفتیزادە‌و شێخ عیزەدینی حوسێنی وەک دوو پیاوی ئاینی ئەهلی سونەی کورد'‌و قاسملووش وەک ڕیبەری کورد دەکات.

دۆکیۆمێنتە نهێنییەکان بە ئاشکرا باس لەوە دەکەن کە ئەحمەدی موفتیزادە ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی کردووە و، لە چەندین شەڕ دا خۆی‌و لایەنگرانی بوونەتە پاڵپشتی پاسدارانی خومەینی بەتایبەت لە 'سنە‌و پاوە' دا، کاتێکیش چاوپێکەوتنی لەگەڵ دا دەکەن ئەوا ئەحمەدی موفتیزادە نایشارێتەوە کە پێویستە بە هەموویانەوە کۆماری 'ئیسلام!!' ی ئێران بپارێزن.

لە باسی هەڵوێستی شێخ عیزەدینیش دا کە بە زانایەکی ئاینی ئەهلی سونەی زیرەکتر لە خومەینی لە قەڵەم دەدەن، شێخ عیزەدین لە چاوپێکەوتنەکانیدا بە ئینگلیزەکان ئەڵێت: دژ بە کووشتوبڕی ئەهلی سونەم لەلایەن خومەینیی‌و لایەنگرانییەوە‌و دەستەوسان ناوەستین.

 

demokrat_-_moftizada_2


لە بارەی هەڵوێستی قاسملووشەوە، دۆکیۆمێنتەکان قاسملوو بە زانایەکی ئابوری‌و زمانپاراو‌و زمانەوان ئەناسێنن بەتایبەت لە زمانەکانی 'فەرەنسیی‌و ئینگلیزی'دا، قاسملوو زۆر بە ئاشکرا بە ئینگلیزەکان ئەڵێت: گەلی کورد لە ئێران دا دوو جۆر چەوسانەوەی لەسەرە، چەوسانەوەی یەکەم: چەوسانەوەی نەتەوەیی کە خومەینی‌و کۆمارە ئیسلامییەکەی هیچ جۆرە مافێک بە نەتەوەی کورد ڕەوا نابینێت.

چەوسانەوەی دووەم: چەوسانەوەی مەزهەبییە، کە قاسملوو دەڵیت: زۆربەی کورد ئەهلی سوونەن بەڵام خومەینی لەم لایەنەشەوە ڕۆڵەکانی کورد جینۆساید ئەکا‌و مەزهەبەکەشیان لەناو دەبات، هەروەها ئەشڵێت: ڕژێمی پێشوو 'دەوڵەتی شای دیکتاتۆر' هەر لە ڕووی نەتەوەیی فارسگەراوە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردی خوێناوی دەکرد، بەڵام خومەینی‌و کۆمارە ئیسلامییەکەی لە ڕووی مەزهەبیشەوە کورد لە ناو دەبات.

شیاوی باسە دوو ساڵە کتێبی 'خۆرهەڵاتی کوردستان لە دۆکیۆمێنتە نهێنییەکانی بریتانیا'م تەواو کردووە‌و ژمارەی سپاردنیشم بۆ وەرگرتووە و، هەروەها کتێبی 'بەرگی دووەمی ڕامانێک لە تراژیدیای براکان-بەرگی دووەم'یشم تەواو کردووە و، ئێستاش خەریکی تەواوکردنی دوو کتێبی دیکەشم، بەڵام 'لە ڕووی داراییەوە' نەمتوانیوە چاپیان بکەم، نەشمتوانیوە بیدەمە دەست هەندێ لە چاپخانەکان چونکە ئەترسم هەندێ باسی تێدا دەربێنن، هەربژین، هەژاری.


---------------------------------------------------------------------------------------------------

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌:

 لاپه‌ڕه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ڕ

 لاپه‌ڕه‌ی‌ ماڵپه‌ڕ


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1476
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy