ـ هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ماوه‌یه‌كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی كوردی جوله‌كه‌و و رێكخراو دا‌و له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه وته‌بێژێكی به زمانی كوردی هه‌بێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و چالاكییه‌كانیان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل چه‌ندین وته‌بێژی به زمانه جۆراوجۆره‌كان وه‌كوو ئینگلیسی، عه‌ره‌بی، روسی، یونانیو چه‌ندین زمانی دیكه هه‌یه‌و بڕیاره وته‌بێژێكیش به زمانی كوردی دیاری بكه‌ن.
ئه‌م هه‌وڵه ماوه‌یه‌كی زۆره درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی به ئه‌رێنی داوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه كوردییه‌كان پێوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیسرائیل هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی ئیسلامی‌دان نا‌وێرن ئه‌م پێوه‌ندییه به ئاشكرا رابگه‌یه‌نن.
پێویسته بگوترێ نێزیك به 250 هه‌زار كورد له ئیسرائیل ژیان ئه‌كه‌ن كه زۆربه‌یان له باكووری ئیسرائیل نیشته‌جێن.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له رێگه‌ی فهیسبووكهوه:
لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ

