هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پەناخوازنی ستۆکهۆڵم مانیان لە خواردن گرتووە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

panahande_soed_2

لە حەوتەمین رۆژی مانگرتنەکەیان دا پەناخوازنی ستۆکهۆڵم مانیان لە خواردن گرتووە.

مانگرتنی پەناخوازانی کورد لە وڵاتی سۆئێد کە لە رۆژی ٢٠ی سێپتامبرەوە دەستی پێ کردووە لە مەیدانی sergelstorg شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە رۆژی حەوتەمی مانگرتنەشیان دا مانیان لە خواردن گرتووە.

فاتیح ئیبراهیم زادیان وتە بێژی ئەو مانگرتوانە بە ماڵپەڕی پێشمەرگەکانی راگەیاند، کە ئەوان تا وڵامێکی پێویستیان لە لایەن ئیدارەی کۆچی وڵاتی سۆئێد پێ نەدرێتەوە بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان و لە رۆژی سێشەممەو حەوتەمین رۆژی مانگرتنەکەشیان دا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

سەرجەمی ئەو پەناخوازانە ئەندامی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە لە لایەن ئیدارەی کۆچی سۆئێدەوە، داخوازی پەنابەرێتییەکەیان رەد کراوەتەوە.

ئیدارەی کۆچی سۆئێد بە کەڵک وەرگرتن لە راپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٨ی ئیدارەی کۆچی بریتانیا کە لەو دا هاتبوو ئەندامانی سادەی هێزە سیاسییە کوردییەکان لە ئەگەری چوونەوە بۆ وڵاتی ئێران لە گەڵ هیچ کێشەیەک بەرەوڕوو نابن، وڵامی رەد بە داخوازی زۆربەی ئەندامانی هێزە سیاسییە کوردییەکان دەداتەوە.

ئەوە لە کاتێک دایە کە ئیدارەی کۆچی بریتانیا پێداچوونەوەی بەو راپۆرتەی خۆی کردووە ە لە ئێستا دا کار بەو راپۆرتەی ساڵی ٢٠٠٨ی خۆی ناکات.

ئیبراهیم زادیان هەروەها رایگەیاند، کە لە حەوتەمین رۆژی مانگرتنەکەیان دا نوێنەری ئیدارەی کۆچی سۆئێد سەردانی کردوون، بەڵام هیچ بەڵێنێکی ئەوتۆی سەبارەت بە وەگەڕ خستنەوەی کەیسەکانیان و داواکارییەکانی مانگرتوان نەداوە.

زۆربەی مانگرتووەکان دۆسییەکانیان لە لایەن ئیدارەی کۆچی سۆئێدەوە بەستراوە و داوایان لێ کراوە بە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ ئێران. ئیدارەی کۆچ بەو پەناخوازانەی راگەیاندووە کە ئەگەر بە ویستی خۆیان نەگەڕێنەوە ئێران ئەوا پۆلیس بە زۆر دەیانگەڕێنێتەوە.

ئیبراهیم زادیان ئاماژەی بەوەشکرد کە لە کاتی سەردانی نوێنەری ئیدارەی کۆچ دا نوێنەری هێزە سیاسییەکانی کوردیش لەوێ ئامادە بوون و پشتیوانی خۆیان لە پەناخوازان راگەیاندووە.

ناوبراو داواشی کرد کە هێزە سیاسییەکان بە نووسراوی رەسمی پشتیوانی خۆیان لەو پەناخوازانە رابگەیەنن.

ئیبراهیم زادیان لە کۆتایی دا وتیشی: کە ئەوان بۆ ماوەی حەوتوویەک بەردەوام دەبن لە مانگرتن لە خواردن و ئەگەر دیسان ئیدارەی کۆچی سۆئێد وڵامی داخوازییەکانی نەدانەوە ئەوا رێگای دیکە بۆ رازی کردنی ئەو ئیدارەیە بۆ وڵامدانەوە بە داخوازییەکانیان دەگرنە بەر.

 

panahande

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3339
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy