هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێ‌فڕۆكه‌وان له‌ سه‌قز كه‌وته‌ خواره‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: سه‌رله‌به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ 7ی ئوکتۆبەری 2015ی زایینی - 15ی رەزبەری 1394ی‌ هەتاوی، فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێ‌فڕۆكه‌وان له‌ نێزیك گوندی‌ "تۆمارقامیش"ی‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌ی‌ فه‌یزوڵڵابه‌گی‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام هیچ زه‌ره‌رێكی‌ گیانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

 

saqz_froka_2

 

دوابه‌دوای‌ ئه‌و رووداوه‌ زیاتر له‌ دو هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌ندامانی‌ سپای‌ پاسداران ئه‌و ناوچه‌یان خسته‌ ژێر ركێفی‌ خۆیانه‌وه‌‌و هاتوچۆیان بۆ ئه‌و ناوچه‌ قه‌ده‌غه‌ كرد. دواتر لاشه‌ی‌ ئه‌و فڕۆكه‌یان راگواسته‌وه‌ بۆ پادگای‌ گوڵته‌په‌‌و دواتریش بۆ ناوشاری‌ سه‌قز.

هه‌روه‌ها دوێشه‌ویش ده‌نگێكی‌ به‌رز له‌ ده‌ورووبه‌ر گوندی‌ قزقاپانی‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌ی‌ هه‌وشار وه‌كوو ده‌نگی‌ ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی‌ نه‌زانراوه‌.

له‌ پێوه‌ندیی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و فڕۆكه‌ بێ‌فڕۆكه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌قز كه‌وته‌ خواه‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م چركه‌كاندا ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" زانیارییه‌كانی‌ به‌ده‌ست گه‌یشت كه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌ ناكرێ‌ باسی‌ بكرێ‌‌‌ بڵاومان نه‌كرده‌وه‌‌و ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر پێش ئاماژه‌یه‌كی‌ كورتمان له‌ فه‌یسبووكدا پێ‌ كرد.

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ ئاخرین زانیاریی‌ كه‌ به‌ ده‌ست "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، سپای‌ پاسداران له‌ نێو خه‌ڵك وای‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ ته‌حقیقاتییه‌، به‌ڵام تا كاتی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ناوچه‌كه‌ هه‌روا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی‌ هێزه‌كانی‌ رێژیم دایه‌‌و تا ئێستا هه‌واڵنێرییه‌ تایبه‌تييه‌كانی‌ سه‌ر به‌ رێژیم هیچ هه‌واڵ‌‌و زانیارییه‌كیان له‌و باره‌وه‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.


--------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌:

لاپه‌ڕه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ڕ

لاپه‌ڕه‌ی‌ ماڵپه‌ڕ


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1362
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy