حیزبی دیموکرات دەبێت لە ئێستا دا زۆر ووریابێو خۆی بەتەواوی بخاتە پرۆسەی گورز وەشاندنەوە! ئەگەر توانی بەرەیەک لە حیزبە ڕەسەنەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان پێک بێنێت، ئەگەر نا: ئەوا خۆی بەتەواوی سازماندە بدا بۆ لێدانی خاڵە ستراتیژییەکانی ئێران لە قوڵای وولاتی ئێران دا!!
هەندێ لە چاودێرانی سیاسیی ئەوروپا، پێیان وایە: پلانی ڕوسیا سەرەتا بە هێرشی ئاسمانی لە بنکەکانی داعشو ئۆپۆزسیۆنی سورییەوە دەست پێ ئەکات، دواتریش لەشکری زەمینی ئێران-حیزبوڵا بەشدارئەبن، واتە پلانەکە ئەوەیە: ڕووسیا لە ڕێی ئاسمانییو ئێران لە ڕێی زەمینی لە هەوڵی فراوانکردنەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دان، ئەم ئایدیایە ئەگونجێت لۆژیکی بێت!!
ئەمە بۆ ئێوەش دەرفەتە، ساڵو نیوێک پێش ئێستا بە نووسینی بابەتێک پاش ڕاگەیانراوەکەی ئۆجەلان شیمکردەوە کە دیموکرات بچنەوە قەندیلو پەکەکە ناتوانێ زۆر ڕێگرییان لێ بکا، ئەوەبوو لە ژێر کاریگەری ئێران پەکەکە کادرێکی دیموکراتی شەهید کردو سیانیانیشی بریندار کردو ئێرانیش لە دیوێکەوە تۆپبارانی کردن، بەڵام چ پەکەکەو چ ئیران بەهۆی دەنگی ناڕەزایی گشت بەشەکانی کوردستانو هەبوونی بەرەی جەنگی دیکەیان لە شوێنانی دیکە ئەوا نەیانتوانی بە ئۆپەراسیۆنی فراوان لە دیموکرات بدەن لە قەندیل دا.
ئێستاش پەکەکە بە شەڕێکی سەختەوە گلاوە لە باکوری کوردستان دا، لە خۆراواش ئەگەری هەیە کە باڵێکی پەکەکە بچنە پاڵ بەرەی ڕوسیا-ئێرانو لە شەڕی زەمینی دژ بە داعشو ئۆپۆزسیۆنی سوریادا بەشداربن، کە من ئەمە گەر ڕوبدات ئەوا بە هەڵەیەکی دیکەی ستراتیژیی پەکەکەی ئەزانم، هەروەک چۆن ئێوارەی دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بابەتێکم نووسی کە 'هەدەپەو کوردی باکور' سەرکەوتوو بوون لە هەڵبژاردنەکاندا ، بەڵام گرنگتر ئەوەیە: هەدەپە چۆن مامەڵەی پێوە ئەکاو بۆی هەیە ئەردۆغان بە پلانەوە ئەو سەرکەوتنە دیزە بەدەرخۆنە بکات، ڕاست وادەرچوو: دەمیرتاش لە ژێر کاریگەری پەکەکەو بەرەی ئێران لەسەر لێدوانی توندی دەورانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەردەوام بوو، هەندێ نووسەر سۆزدارییانە دەیانووت ئەردۆغان کۆتایی هات!! منیش لە مێژوەوە ئەمزانی کە داگیرکەرێکی وەک تورک خۆیان لە هەزار جۆر پێستی مەڕدا ئاڵوگۆڕ ئەکەنو کوردیش زەحمەتە بزانێ پێستە سەرەکییەکەیان هی گورگی ڕەسەنە!! ئەوەبوو پەکەکە تێوەگلا لە شەڕداو ئێستا هەزاران لاوی کورد لە زیندان دانو بۆ ئەم هەڵبژاردنەی تورکیاش ڕەنگە باری نائاسایی لە شارە کوردییەکانی باکور ڕاگەیەنرێت بۆ ئێوەی گەلی کورد لە باکور نەتوانن ئازادانە دەنگ بدەن، من بابەتەکەی خۆم کە بڵاوکرایەوە ماومنو هەموو ئەم پلانانەم ڕوون کردەوە! بەڵام بەداخەوە ئایدۆلۆژیستی کادیرانی پەکەکەو زاڵێتیی سێبەری ئێران لە هەندێ ئاراستەیان دا وایکرد: گوێ بۆ دڵسۆزانی گەلی کورد نەگرنو پەکەکەی بە شەڕێکەوە گلاند کە ڕەنگە چەند ساڵێکی کە بۆی بلوێتەوە دەرفەتی سەرکەوتنی وەک ئەوەی هەدەپە دووبارە بکاتەوە!! چونکە بە شەڕ تورک ماڵو شارو گوندەکانی باکور ئەسوتێننو زۆر پلانیان جێ بە جێ ئەکەن، وەلێ بەرخۆدانی نەتەوەیی کورد هەر بەردەوام ئەبێ تا ئاسۆ!
سەبارەت بە حیزبەکانی باشور، لە ئەگەری بەرپاکردنی جووڵانەوەیەکی چەکداری بەهێزی دیموکرات دژ بە ئێران دا ئەوا گوتاری شەقامی باشور ئەستەمە ڕێ بداتەوە بە یەکێتیی لەگەڵ سوپای پاسداران جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە سەر دیموکراتو زروفی یەکێتییو ناوچەکە ئەوە هەڵناگرێت!! بەڵام پیویستە دیموکرات لە قەندیل بنو تەواو سازماندە بن، وەک ووتم پەکەکە بەرەی شەڕی دیکەی هەیە، بۆیە ئێوەش بارودۆخی ئێران بقۆزنەوەو گورزی قاسملووکارانەیان تێ سرەوێنن!!
ئێوە ئەتوانن لە ئەگەری داخڵبوونی سوپای ئێران بۆ سوریا، بە نەخشەو پلانی وورد شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانو ئێران بەگشتی بهەژێنن، ئەبێت ڕێکخستنەکانتان بۆ ژمارەی ''سێ کەسی تا پێنج کەسی'' لەناوەوە دا کەم بکەنەوەو چەکداریان کەن، زۆر پێویستە گروپی ڕوێنراوی گیانفیدا لە ناو 'تارانو قومو بەندەر عەباس'، کە سێ ناوەندی زۆر ستراتیژیی دەسەڵاتی ئێرانن بڕوێنن و، لە ئەگەرێکی وادا بە ناوی دیکەوە چالاکیان پێ ئەنجام بدەن!!
ئێوە بە هیچ شێوەیەک نابێت گوێ لە ''پارتی، یەکێتییو پەکەکە'' بگرن، چونکە گەر بە گوێی ئەوانتان کرد ئەوا یان 'تورکیا یان ئێران' ئاراستەتان ئەکاو لە خەباتی ڕاستەقینەی نەتەوایەتییو ئازادی خۆرهەڵاتی کوردستان دور دەکەونەوە، وەك ساڵو نیوێک پێش ئێستا ووتم: ئێوە ئەتوانن تەنها ماڵو مناڵ لە باشور جێ بهێڵنو مەکتەب سیاسییەکان ئەتوانن لە قەندیل یان وولاتێکی سالم دا بن، ئەوکات ئازادانە چیتان بوێ دەیکەنو هیچ هێزێکی کوردیش ناتوانێ چ لەگەڵ پاسداربێو چ بەتەنها بێ زەفەرتان پێ ببا!!!
قاسملوو ئاسا، کۆمیتەی تاران دابمەزرێنن، هەروەک چۆن قاسملوو خودی خۆی چووە تارانو خۆپیشاندانەکانی ئاراستە ئەکرد، ئەوا زۆر گرنگە یەکەیەکتان لە شاری تاراندا بڕوێنن، جەنگی سوریا ئێرانیش ئەگرێتەوە بۆیە زۆر ووریا بن، ئەم قسانەم ئەبینن دێتەدی، دواتر گەر ئامادەسازیتان نەبێ ئەوا: کڵاوی سەرتان با ئەیبات!!
گەر ئێوە جووڵانەوەکەتان بەهێزبێ، ئەوا ئەو ئەگەرەش مەنتیقییە کە لەگەڵ داخڵبوونی هێزی زەمینی ئێران بۆ سورییە ئەوا عەرەبە سونەکانی ئێرانو نەتەوەکانی دیکەی ناو ئێران ئیلهام لە جووڵانەوەکانتان وەرگرنو ئەوانیش پراکتیکی بکەونە کار، ئێوە سەرەتا پیویستە بیر تەنها لە ''تۆڵەو هەژاندنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی'' بکەنەوە، دواتر مەنتیقو ئەگەرەکان ڕووەو سەرکەوتن شتی دیکەی بەدوادا دێت.
ووردو جیۆپۆلەتیک کارانە، نەخشەو پلانی تۆکمەی بۆ بسازێنن، ئێوە ئەتوانن تەنانەت سود لە پلانەکانی تەواوی پارتیزانانی جیهان و، بگرە هەندێ پلانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیش وەرگرن کە مەبەستم کارە دڕندەیەکانیان نییە بگرە هەندێ لە پلانە جەنگییەکانیانە!!، دەبێت چالاکییەکانتان هەر یەکەیانو جیاوازتر بێت لەوی دیکەیان بۆ ئەوەی دوژمن بێ سەروبەرە بکەن، ئێوە ئەتوانن لە ژێر زەمینی قەندیل دا دەوڵەتێکی سەربازیی-پارتیزانیی بنیاد بنێن، سەبارەت بە پشتی جەبهەشتان ئەوا پلانی وورد هەیە بیری لێ بکەنەوە!!!
شەریف هەژاری: ماستەر لە سیاسەتو ستراتیژی بەریتانیا لە خاکی ئەمریکا لە زانکۆی لەندەن
--------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن له رێگهی فهیسبووكهوه:
لاپهڕهی بهڕێوهبهری ماڵپهڕ

