هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دوو پێشمه‌رگه‌ی‌ "حدكا" بریندار بوون (+ زانیاری‌‌و ناوه‌كانیان)

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ ماڵپه‌ری‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتوون، شەوی چوارشەممە 8ی رەزبەری 1394، تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران كه‌ له‌ نێوخۆی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌قه‌ڕه‌كانیان له‌ سه‌ر سنوور ده‌گه‌ڕانه‌وه‌، كه‌وتنه‌ سه‌ر مینی‌ چێندراوی‌ رێژیمی‌ دژی‌ گه‌لی‌ ئێران‌و بریندار بوون‌و دوو بریندارەکە گەیەندراونەته‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە شاری هەولێرو دوای چارەسەری پزیشکی یەکێکیان كه برینەکەی سووک بووه‌‌ چارەسەر کراوه‌‌و برینی ئەو پێشمەرگەی دیکه قورس بووه و هه‌ر له نەخۆشخانە دایه.

 

brindar_2_peshmarga_pdki_2


به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ناوی‌ ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌ خدر ئیبراهیمی‌ خه‌ڵكی‌ پیرانشار‌و یاسر سوڵتانی خه‌ڵكی‌ نه‌غه‌ده‌یه‌. خدر قامكی‌ پای‌ په‌ڕیوه‌‌و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هه‌ولێره‌‌و یاسریش به‌ سووكی‌ بریندار بووه‌‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2958
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن H. Arami, October 01, 2015
سپاس بۆ زانیاریەكانتان...
مەرگ‌و نەمان بۆ رێژیمی دژی گەلیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوای چاكبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ بریندارەكان.

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy