هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ناوه‌ندی‌ راپرسی‌ دامه‌زرا!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، له يه‌كه‌م چركه‌كانی‌ ده‌مه‌وبه‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 1ی‌ ئۆكتۆبری‌ 2015 به‌رامبه‌ر به‌ 9ی‌ ره‌زبه‌ری‌ 1394، ناوه‌ندی‌ راپرسی‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند ره‌سته‌یه‌ك له‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ فه‌یسبووكدا دامه‌زرانی‌ خۆی‌ راگه‌یاند‌و ئه‌وه‌یان بۆ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ بڕیاره‌ رۆژی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌ له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌دا رابگه‌یه‌نێ‌!

 

nawand_2_raprsi


 "هه‌ڵۆی‌ كوردستانله‌ پێوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆی‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌ربه‌خۆیه‌‌و پێوه‌ندی‌ به‌ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێكدا نیه‌‌و به‌ شێوه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ رێگه‌ی‌ ماڵپه‌ڕێكی‌ تایبه‌ته‌وه‌ راده‌ی‌ جه‌ماوه‌ر بۆ هه‌ر حیزب‌و كه‌س‌و لایه‌نێك یان هه‌ر كه‌س‌و شتێكی‌ دیكه‌ روون ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی‌ له‌باره‌ی‌‌ چۆنیه‌تی‌‌و شێوه‌ی‌ به‌شداری‌ كردن‌و كاتی‌ ده‌ست به‌كاربوونی‌ كاره‌كانی‌‌و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی زانیاری‌ زیاتری‌‌ ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵام رایانگه‌یاند له‌ رێگه‌ی‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ راپرسی‌ له‌ فه‌یسبووكدا له‌ داهاتوودا ئه‌و زانیارییانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن‌و ده‌توانن به‌ لایك كردنی‌ ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌رده‌وام زانیارییه‌كانتان به‌ده‌ست بگات.

هه‌روه‌ها وتیشی‌ كه‌ ناوه‌ندی‌ راپرسی‌، ناوه‌ندێك بۆ هه‌موو چوارپارچه‌ی‌ كوردستانه‌ به‌ بێ‌ جیاوازی‌و ده‌نگدان به‌ نهێنیه‌ به‌ڵام ئاكامه‌كه‌ی‌ به‌ شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ ‌و ئاشكرا، به‌رده‌وام‌و چركه‌ به‌ چركه‌ بۆ خه‌ڵك روون ده‌بێته‌وه‌. هه‌روه‌ها وتی‌ كه‌ داهاتوویه‌كی‌ گه‌ش بۆ راپرسی‌ له‌ كوردستان به‌ڕێوه‌یه‌‌و مه‌به‌ست له‌ دامه‌زرانی‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر به‌رپرس‌و حیزب‌و رێكخراو‌و یان هه‌رشتێك‌و گرووپێك كه‌ كه‌سێك حه‌زی‌ لێیه‌تی،‌ بزانرێ‌ چه‌نده‌ جه‌ماوه‌ری‌ هه‌یه‌!

 له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" سه‌باره‌ت به‌وه‌ كه‌ زۆرێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌كان جاروبار راپرسی‌ ده‌كه‌ن ئیتر ئێوه‌ بۆ هاتنه‌ مه‌یدان، وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ كه‌: ناكرێ‌ له‌په‌نای‌ ئه‌وه‌ی‌ باسی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌شی‌ كیم كارداشیان‌و شێوه‌ی‌ جلوبه‌رگه‌كانی‌ ژێره‌وه‌ی‌‌ ده‌كرێ‌ بێی‌ باسی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌‌و كه‌سایه‌تی‌‌و بۆنه‌‌و هێما‌و پیرۆزییه‌كانی‌ كوردستان بكرێ‌‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ هه‌ر یه‌كه‌ سه‌ر به‌ حیزب‌و كه‌س‌و لایه‌نێكن بۆ راپرسی‌ هیچیاننه‌ جێی‌ باوه‌ڕی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستانه‌ نه‌ جێی‌ باوه‌ڕی‌ دنیای‌ ده‌ره‌وه‌. شێوه‌ی‌ كاری‌ ناوه‌ندی‌ راپرسی‌ جیاوازتر له‌ هه‌موو شێوه‌‌كانی‌ راپرسییه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌بووه‌‌وو ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌‌. دامه‌زرانی‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ پێشكه‌وتووه‌ی‌ راپرسی‌ پێویستییه‌كی‌ مێژووییه‌ كه هه‌بێ‌ تا دنیای‌ ده‌ره‌وه‌ش بۆیان روون بێته‌وه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان لایه‌نگری‌ كێ‌‌و چیه‌‌و چیان ده‌وێ‌.

 

بۆ زانیاریی زیاتر‌و ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی‌‌و شێوه‌ی‌ به‌شداری‌ كردن‌و كاتی‌ ده‌ست به‌كاربوونی‌ كاره‌كانی‌‌و ماڵپه‌ڕی‌ ناوه‌ندی‌ راپرسی‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌ له‌ فه‌یسبووك لایك بكه‌ن.


raprsi_2_web

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1372
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy