هه‌ڵۆی كوردستان: دوای 6 مانگ له به بنبه‌ست گه‌یشتنی ره‌وتی وتووێژ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموكراته‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5ی ره‌زبه‌ری 1394 (27ی سێپتامبری 2015) ده‌فته‌ری سیاسیی هه‌ردوو لایه‌نی دێموكرات به سه‌رپرستیی سكرتێره‌كانی هه‌ردوولا جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك پێشنیاری خستۆته به‌رده‌م لایه‌نی بهرامبهرو بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه تاوتوێ بكرێ‌و وه‌ڵامیان بدرێته‌وه. هردوولاش كۆبوونه‌وه‌كه به جیددی دهزاننو زۆرێك له گیر‌و گرفته سه‌ره‌كیه‌كان له‌نێو چوون‌و ئاسۆی وه‌سه‌ریه‌ك كه‌وتنه‌وه‌ی ماڵی دێموكرات زۆر زیاتر له جاران روونه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ردوولایه‌ندا بە روونی باسی خاڵە هاوبەش‌و ناکۆکەکان کراوە تا لەکۆبوونەوەکانی دیکە کە لەداهاتوودا ئەنجام دەدرێت هەوڵ بدرێ یەکلایی بکرێنەوە.
ئه‌ندامێكی رێبه‌رایه‌تیی لایه‌نێك له دێموكراته‌كان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ له پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌تدا به"هه‌ڵۆی كوردستان"ی راگه‌یاند كه: بڕیار وایه چه‌ند مانگی دیكه كۆنگره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان ببهسترێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران داوای كردووه كه پێش له‌وه‌ی كۆنگره ببه‌سترێ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه بدرێ‌و ئه‌و كۆنگره‌یه نهگیردرێو به‌جێگه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌ردوو لایه‌نی دێموكرات به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش بڕۆن له چوارچێوه‌ی "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران"دا.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه وتیشی كه: فشاری زۆری نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر هه‌ردوولا هه‌یه بۆ یه‌كگرتنه‌وه.
هه‌وه‌ها وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كان هه‌ردولا پێك بێن، كێشه تكنیكیهكانی دیكه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ردوولادا چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
ئه‌گه‌رچی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ، كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كان، داهاتووی دوای یه‌كگرتنه‌وه، فشاره نێوخۆیی‌و دهرهكیهكانو زۆر بابه‌تی پێوه‌ندیدار به‌م باسه‌وه "هه‌ڵۆی كوردستان" كۆمه‌ڵێك زانیاریی ورد‌و نهێنی وه‌ده‌ست كه‌وتووه به‌ڵام له‌به‌ر ناسكبوونی بارودۆخه‌كه‌و پشتیوانی له یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموكراته‌كان له بڵاو كردنه‌وه‌ی خۆ ده‌بوێرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌رچی روانگهكانو بیرۆبۆچوونهكانی دێموكراته‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی یه‌كگرتنه‌وه زۆر جیاوازه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی دوولایه‌نی دێموكرات خوازیاری یه‌كگرتن‌و یه‌كڕیزیی دێموكراته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك كه چیدیكه ئه‌و جۆره ئێنشێعابانه نه‌كه‌وێته ناو دێموكراته‌وه.
پێوسته بگوترێ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە و لە ژیر ناوی " حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێ‌کرد.
هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتن و کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە.
رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستا و پاش 9 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.

