به‌ره‌و كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
ئاگاداری هه‌موو خاوه‌ن بیران، دۆستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كیه‌تیی خوێندكاران له قۆناغی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی سێهه‌می خۆیدایه.
هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه بریتی ده‌بن له:
ــ ناسین و ناساندنی سیاسه‌ته‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له بواری خوێندنی باڵا و دژایه‌تیی سیستماتیكی سیاسه‌ته فه‌رهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی زانستی و ئه‌سڵی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان
ــ دۆزینه‌وه‌ی رێكار و مێكانیزمی گونجاو بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه به پشتبه‌ستن به مێتوده‌كانی زانست و په‌روه‌رده‌ی ئاكادیمیكی رۆژ
ــ داڕشتنی ستراتیژییه‌كی روون و كرده‌كی بۆ خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد و چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وت و پێوه‌ندیی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه خوێندكارییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كانی ئێران
ــ دیاریكردنی شێواز و ئاراسته‌ی پێوه‌ندی و هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی سه‌رتاسه‌ری
ــ دیاریكردنی ئه‌رک و پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌دا و پێناسه‌كردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو بیاڤه.
ــ سه‌قامگیركردنی هه‌رچی زیاتری دێموكراسی وه‌كوو پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕ له فه‌رهه‌نگی رێكخراوه‌یی یهكیهتییهكهماندا وه‌كوو به‌شێک له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی كوردستان
ــ پێناسه‌كردنی رۆڵ و پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له خه‌باتی مه‌ده‌نیدا به له‌به‌ر چاو گرتنی پێشه‌نگایه‌تیی زانكۆ و توێژی خوێندكار له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له بیاڤی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا
له‌م پێوه‌ندییه‌دا داواكارین به ناردنی ره‌خنه و پێشنیار و بۆچوونه‌كانتان له رێگه‌ی ئه‌م ئادرێسانهی خواره‌وه یارمه‌تیده‌رمان بن بۆ سه‌ركه‌وتوویی هه‌رچی زیاتری كۆنگره‌كه‌مان له به‌رێوه‌بردنی ئه‌رک و به‌رنامه‌كانیدا و داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو له گه‌ل ئامانجه‌كانی خه‌باتی خوێندكاری له كوردستانی ئێران.
ئادرێسهكان:
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
به سپاسه‌وه
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

