هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مردن لە پێناو ژیان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

omer_-golamelei_-_web_logoبۆ دوکتورسادق شەرەفکەندی (کاک سەعید")و

هاوڕێ شەهیدەکانی

١٠ی ئاوریلی١٩٩٧ی زاینی، دادگای بێرلین لە ئاڵمان، لە بڕیارێکی گرینگ‌و مێژوویی دا، ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە تاوانی بەڕێوەبردنی پیلانی تێرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران "مەحکووم" کرد‌و تەواوەتی ڕێبەرایەتیی ئەو ڕژیمەی وەک بەڕێوەبەرانی تێرۆریزمی دەوڵەتی لە ئاستەکانی هەرەسەرەوەی ده‌سه‌ڵاتدا لەقاو دا. پیش ئەوەش هەر لە لایەن دادگای "میکۆنووس"ـەوە "حوکم"ی گیرانی "عەلی فلاحیان" وەزیری دەزگای سیخوڕیی‌ رێژیم ، لەڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەممەی ١٣٧٤دا دەرچووبوو. وێڕای ئەوەش دادگا لە دوایین بڕیاری خۆی دا 4 کەس بریتی لە :

کاڤم دارابی بە زیندانی هەتا هەتایی، عباس راحل بە زیندانی هەتا هەتایی، "یوسف امین" بە١١ساڵ زیندان، "محمد عگریس"ی بە ٥ ساڵ‌و ٣مانگ زیندان ، مەحکووم کرد‌و چوونه‌ بەندیخانەوە. هەر لەو پێوەندییەدا دەوڵەتی ئاڵمان سەفیری خۆی لە ئێران بانگ کردەوەو کۆمەڵێک لە دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی لە وڵاتەکەی دەرکرد. دەوڵەتەکانی ، ئوسترالیا ، کانادا، سوئێد‌و وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپاش ئەو قەرارەی دەوڵەتی ئاڵمانیان ڕەچاوکرد‌و ڕایانگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لەو بایەخانە بەدوورە کە شیاوی پێوەندیی دیپلۆماتیک‌و دۆستایەتییە نێودەوڵەتییەکان بێت.

 

shahidani_mikonos_-_omer__-_2


ئەوانە سزای تاوانێک بوون کە کۆماری ئیسلامی دەرهەق بەگەلی کورد‌و ڕێبەرە سیاسییەکانی، لەکاتێک دا کە لە وڵاتێکی ئورووپایی دێمۆکرات دا میوانی کۆنگرەی نێونەتەویی سۆسیالیستەکانی جیهان "ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست " بوون، ئەنجام درابوون.

 بەم شێوەیە‌و بە خوێنی ڕێبەرەکانی جارێکی دیکەش حیزبی دێموكراتی‌ کوردستانی ئێران سەردێڕی مردن لە پێناو ژیان دا دەنووسێتەوە‌و لە باخی قوربانیەکانی دا پٶلێکی دیکە لە نەمامی خەبات لە دارستانی ئازادیی گەل‌و نیشتمانەکەی دا دەنێژێ.

 یەکەمجار نەبوو کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردار‌و ڕێبەرەکانی دەبوونە قۆچی قوربانی ماف‌و ئازادییەکانی گەلانی ئێران‌و نەتەو ژێردەستەکەیان، ئەم خەبات‌و قوربانی دانە لە پرنسیپەکانی نەسرەوتن تاسەرکەوتنن، نرخی ئەو ئازادییەن کە ڕێگای وەدەستهێنانی بە خوێنی ئەوان‌و هەزاران شەهیدی تری ئەم گەلە نەخشێنراوە، ڕێگایەک بەرەو ئاوات‌و ئامانجەکانی گەلێکی ژێرستەمی داگیرکەر‌و ماف زەوت کراو، ڕێگایەک بەرەو بایەخە ئینسانییەکان، بەرەو دەستەبەرکردنی ژیانی شیاوی ئینسان، بۆ میلیۆنان تاکی کوردی بێبەشکراو لە سەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤی ئەم سەردەمە.

 ڕێبەرانی حیزبی دێمۆکرات‌و بکوژەکانیان لە دوو بەرەی دژ بەیەک دابوون، بەرەیەک لە خەباتگێڕان‌و تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی، دێموکراسی، مافی چارەی خۆنووسین‌و پارێزگاری لە کەرامەتی مرۆڤ ، لە لایەکیش تاقمێکی چاوبەست، ملهوڕ‌و پاوانخواز کە دەسەڵاتی نگریسیان بەسەر گەلانی ئێران داسەپاندووە‌و لە هەموو لایەکەوە هەمبەر مرۆڤایەتی چوونەتە چەپەری ڕق‌و قینەوە‌و لە هەموو کات‌و جێگایەک بۆ لەنێوبردن‌و داپڵۆسینیان خۆیان مەڵاس داوە.

 لە باوەڕی پێشمەرگانە دا واتای ژیان بەربەرەکانێ‌‌و خەباتەو تێکٶشان دژی هەرچەشنە چه‌وساندنه‌وه‌‌و نابەرابەرییەک، گیانیان‌و ژیانیان له‌ گرێوی سەرکەوتن لە هەورازەڕێی دژواری گەیشتن بە ئامانجەکانیان داده‌نێن‌و بە مردن لەپێناو سەربەستیی گەل‌و نەتەوەکەیان دا ژیان مانا دەکەنەوە.

 یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانانمان بەرزو پیرۆزە‌و ریگایان تا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان پڕ ڕێبوارە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3076
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy