فه‌ریدوون جوانڕۆیی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دێموكراتی كوردستان، كاتژمێر 12:35 خوله‌كی شه‌وی سێشه‌ممه 3ی خه‌رمانانی 1394ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 25ی ئاگۆستی 2015، له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به‌شاری هه‌ولێر له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ست دا‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له پیرمام له باشووری كوردستان به‌خاك سپێردرا. هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی ناوبراودا شۆفیرێكو پێشمه‌رگه‌یه‌كیش بریندار بوون.
فەرەیدوون محەممەد بەگ وەکیلی، ناسراو به فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی، ساڵی 1950 لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. له 17 ساڵیدا واته له ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە. لە کۆنگرەی 12ی پارتی دێموكراتی كوردستاندا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی‌و لە کۆنگرەی 13دا بووە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی. دواتر بۆته بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانیش. له كاتی شه‌هیدبوونیشیدا به‌رپرسی میحوەری پێشمەرگە لە خازر بووه. ناوبراو خێزاندار بوو‌و شەش منداڵی لەدوای خۆی به‌جێ هێشتووه.
فه‌ریدوون جوانڕۆیی نه ته‌نیا له باشووری كوردستان، به‌ڵكوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌سڵدا خه‌ڵكی جوانڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی نهتهوهییو فه‌رمانده‌یه‌كی لێوه‌شاوه‌ش بووه له‌نێو كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا‌و له‌نێو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا رێزێكی تایبه‌تی هه‌بووه‌و هه‌ر له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، ده‌فته‌ری سیاسیی حیزیی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی دهكاتو فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی به "قاڵبووی مەیدانی خەبات بۆ رزگاریی نەتەوەکەی" ناو ده‌با.

