تێكۆشان بۆ ئازادىو بەختەوەرى ئینسانەكان هەمیشە قوربانى ویستووە. لە ناو گەلانى زۆر لێكراودا بۆ بە دەستهێنانى ئازادى، تێكۆشانو بەرخودانى شۆڕشگێرانە لە پێناوى ڕزگاربون لە كۆیلەتىو چەوسانەوەى ئینسانەكان بە ڕابەرایەتى ئینسانە دڵسۆزەكان دەست پێ دەكات بەرەو ئاسۆى ڕزگارى هەنگاو دەنێن. یەكێك لەو نەتەوانەى كە كۆیلە ئاسا دەگوزەرێت لە ژێر پەرچەمى دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان ئەویش نەتەوەى كوردە، بە درێژایى چەندین ساڵ بە ئاشى یاساكانى زاڵمانەى دەوڵەتانى ناوچەكە دەهاڕدرێن. لە رۆژ هەڵاتى كوردستان بە درێژایى ئاڵو گۆرەكانى دەسەڵاتو دەوڵەت لە ئێران نەتەوەى كورد دەورى كاریگەرى هەبووە بۆ گۆرانى سیستەمو دەسەڵاتێكى باشترو ئازادتر بۆ خەڵكى ئێران بەڵام بە دامەزراندنى سیستەمو حكومەتى تازەى ئێران، كورد دووبارە پەراوێز دەخرێتەوەو ڕووبەڕووى چەسانەوەو ئاوارەیى دەبێتەوە، دان بە مافە نەتەوەیىو فەرهەنگىو كەلتورىو رۆشنبیرى یەكانى نەتەوەى كورد ناندرێت. خەڵكى كوردستان بە ناچارى دەست بە تێكۆشان دەكاتەوە. لە دواى هاتنە سەر كارى كۆمارى ئیسلامى ئیران، شۆرشگێرانى كورد زۆر هەوڵیان دا كە كۆمارى ئیسلامى دانبنێت بەمافەكانى كورد، چەندین دیدارو گفتوگۆ ئەنجامدراوە بەڵام هەر لە سەرەتاى دامەزراندنى حكومەتى ئیسلامى لە ئێران رابەرانى ئیسلامى بەهیچ شێوەیەك داننیان بە مافە ئینسانییەكانى كورد نەناوە هەروەكو كۆیلە ئاسا سەیرى كوردیان كردووە. شەهید دوكتور عهبدولڕهحمان قاسملوو زۆر ترین هەنگاوى ئاشتى ناوە، گفتوگۆیان لەگەڵ كۆمارى ئیسلامى ئەنجامداوە بە چەسپاندنى مافە سەرەتایەكانى مرۆڤ لە كوردستان ڕازیبوون، هەموو هەنگاوێكیان ناوە بۆ چەسپاندنى مافە نەتەوەیىو ئینسانییەكان، بەڵام حكومەتى كۆمارى ئیسلامى بەگشتىو خومێنىو رابەرانى ترى ئیسلامى بەتایبەتى سەرجەم مافەكانى بۆ خەڵكى كوردستانیان ڕەتكردۆتەوە، زۆر بێ ڕوحمانە دەستى بردووە بۆ چەوسانەوەو كۆیلە كردنى خەڵكى كوردستان.
پەیامى قاسملوو ئەوەبوو كە نابێت مرۆڤ كۆیلە بكرێت، ئینسان چ لە ڕووى جەستەوە، هێزى باسك بۆ بەرهەمهێنان یان لە ڕووى هزرىو توانەكانى مرۆڤ كۆیلە بكرێت، كۆیلەبونى مرۆڤ لە ژێر هەر بیانوێكەوە بێت ناشایەستەو نائینسانىو بە مەحكوم دەزانێ. دوكتور قاسملوو خاوەنو فكرو ئەندێشەیەكى تایبەت بوو، جوان لە تیۆرەكان تێگەیشتبوو. لە رەفتارو كردارى سیاسى نیشانیدابوو كە رەفتارى جیاوازبوو لەوانى تر رەفتارو كردارى جیاوازبوو لەو رەفتارو كردارەى كە تاكەكانى كۆمەڵگا عاداتى پێكردبوو. وەكو ئەكتەرێكى سیاسى خاوەن كاریگەرى بەهێزبوو چونكە خاوەن بیركردنەوەیەكى سەركەوتوبوو. ئەم رابەرە بڕوایەكى بەهێزى هەبوو بە رەوتى تێكۆشانى ئاشتیخوازانە هەر بۆیە هیچ هەنگاوێكى كفتوگۆى كاربەدەستانى كۆمارى ئیسلامى رەتنەدەكردەوە بەڵكو بەخۆشحالێ وە كفتوگۆى لە بارەوە دەكرد. ئەم سەركردە تێكۆشەرە بۆ مەبەستى كفتوگۆى ئاشتیانە لەگەڵ شاندى ڕژێمى ئیسلامى ئیران چووبوو بۆ شارى ڤەیننا، لە 22پۆشەپەرى 1392 بەرامبەر 13 /7/1989 دوكتور عهبدولڕهحمان قاسملو، عهبدوڵڵا قادرى ئازەر، دوكتور فازل رهسووڵ بەیەكەوە تیرۆر كران. هەزاران سڵاو لە یادى 24سالەى تیرۆر كردنى شەهیدى رابەر و سەركردە دوكتور عهبدولڕهحمان قاسملوو هاورێكانى ڕیسوایش بۆ تیرۆرستانو بكوژانیان. هەر گیز بەرخودانو تێكۆشانى ئەم ڕابەرە لە یاد ناچێت وەكو سمبوڵێكى ئازادیخوازىو ئاشتیخوازى ناوى دەچێتە مێژووى تێكۆشانى مرۆڤایەتى یەوە. لە ناو خەڵكى كوردستانیش نەوەدواى نەوە داستانو خەباتو بیروباوەڕى ئەم ڕابەرە باس دەكرێ سوود لە فكرو بیروباوەڕە ئینسانییەكەى وەر دەگیرێت.

