خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه!
به‌م جۆره به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین كه له شه‌وی هه‌ینی له سه‌ر شه‌ممه واته ١٦ی گه‌ڵاوێژ ١٣٩٤ (٧ی ئوتی ٢٠١٥) ده‌زگای ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی به یارمه‌تی خائینێك كه له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه دزه‌ی كردبوو چوار بۆمبی گه‌وره‌ی، كه به ده‌یان كیلۆ ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یان تێدا به كار هێنابوو، له یه‌كێك له ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵه كه شوێنی كاری ده‌یان كادر‌و پشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه، ده‌چێنێت. رۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵاوێژ كاتێك هاوڕێیان به مه‌به‌ستی ده‌ستپكردنی ئه‌ركی رۆژانه‌یان له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆ ده‌بنه‌وه، بۆمبه چێندراوه‌كان كه‌شف دهكهنو تیمی پسپۆڕانی پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبانه له هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب هه‌ر زۆر زوو ده‌گه‌نه شوێنه‌كه‌و دوای چه‌ندین كات ژمێر كاری تاقه‌ت پروكێنو مه‌ترسیدارو له‌و په‌ری هۆشیارییه‌وه هه‌ر چوار بۆمبه‌كه پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
بێگومان ئه‌گه‌ر بۆمبه‌كان تهقیبانهوهو به ئاره‌زوی دڵی رهشو جنایهتكارانهی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ كرابایه، نه ته‌نیا چه‌ندین كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌داو شه‌هید ده‌بون هه‌روه‌ها به ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵه به ماڵ‌و مناڵه‌وه گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌دا. بۆمبه‌كان به مه‌به‌ستی كوشتنی ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زۆرتر وا رێكخرابوون كه به چه‌ند قۆناغ یه‌ك له دوای یه‌ك دوای ته‌قینه‌وه‌ی ههوهڵو له كاتی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی تهقاندرابانهوه. ته‌نیا هۆكاری پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی، ووشیاری هاورێیانی كۆمه‌ڵه‌و كاری پسپۆڕانه‌ی تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه بوو. بۆیه‌ش ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه به خۆشییه‌وه هاوڕێیانی ئێمه‌و هه‌ر وه‌ها هه‌موو ستافی تیمه‌كه سڵامهتنو هیچ زیانێكی مرۆڤی‌و ماددیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
ئێمه چه‌نده‌ها جار‌و له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆمان ره‌خساوه هۆشدارمان داوه كه كۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت دوای رێككه‌وتنه ناوكییهكهیو به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی پاشه‌كشه ئابڕوبه‌رانه‌كه‌ی له‌م بواره‌دا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه له ئێران‌و دیاره پێش هه‌موو ئهوانهشو هه‌ر وه‌ك هه‌میشه زه‌ربه لێدان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان‌و حیزبه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان‌و به تایبه‌ت كۆمه‌ڵه. ئاشكرایه كه كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌نجامی ئه‌م مه‌به‌سته له داڕشتنی هیچ پیلانێك كۆتایی ناكات، له‌وانه دروست كردنی ده‌رگیری ساخته لێره‌و له‌وێ. یه‌ك له‌وانه هه‌ر شه‌وی پێش رووداوه‌كه، گه‌وره‌كردنی تێكهه‌ڵچوونێكی ساخته له مه‌ریوان بوو‌و دواییش تاوانباركردنی كۆمه‌ڵه به‌و تێكهه‌ڵچوونه.
ئێمه داوا ده‌كه‌ین له خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له هه‌مبه‌ر ئه‌م كرده‌وانه هه‌ڵبڕن. داوا له حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین به نیشانه‌ی یه‌كگرتوویی له به‌رامبه‌ر سه‌ركوت‌و كرده‌وه تێرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕن.
كۆمه‌ڵه داوا له پارله‌مان‌و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وانه‌ی كه له خاكی كوردستان‌و به بێ هیچ پاساوێك له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئه‌نجام ده‌درێ هه‌ڵوێستی گونجاو بگرن. كۆمه‌ڵه داوا له نوێنهرایهتیو كۆنسولخانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌كی، رێكخراو نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له ئاست ئه‌م كرده‌وه تێرۆریستی‌و دژه‌مرۆییه‌ی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن.
ئێمه چاوه‌روانین كه پارت‌و حیزبه كوردستانییه‌كان، كه‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.
سكرتارییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١٨ی گه‌ڵاوێژی ١٣٩٤
٩ی ئوتی ٢٠١٥

