ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كتێبێكی به‌ناو "70 وێستگه‌ی مێژوویی" بڵاو كرده‌وه. ناوبراو ئەو کتێبەی بە بۆنەی 70 ساڵه‌ی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئامادە کردووە. پێشتریش ساڵی 2006 كتێبێكی له‌ژێر ناوی "له چیاكانی زاگرۆسه‌وه" له 362 لاپه‌ڕه چاپ‌و بڵاو كردۆته‌وه.
چاپكردنی كتێب له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراته‌وه هه‌میشه بۆته جێی مشت‌و مڕی نێوان ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له حیزبی دێموكرات جیا بوونه‌ته‌وه‌و خۆیان به "حدك" ئه‌ناسێنن.
ئاخرین كتێبێك كه مشت‌و مڕی زۆری لێ كه‌وته‌وه كتێبی نسكۆ‌و دابڕان بوو له نووسینی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه به‌شێكی ته‌رخان كرابوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به كتێبی "ئه‌زموونی خه‌بات"، كه وتووێژی هه‌یاس كاردۆیه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده.
هه‌روه‌ها ته‌یموور مستهفاییش پێشتر له له‌ژێر ناوی "وڵامێكی كورت‌و چه‌ند تێبینیه‌ك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كتێبی ئه‌زموونی خه‌بات دا" له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه بابه‌تێكی بڵاو كردۆته‌وه.
له كتێبی 70 وێستگه‌ی مێژوویی كه له 70 به‌ش پێك هاتووه باس له هەر سێ ئینشعاب‌و دابڕانەکانی نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات‌و هەروەها گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور‌و رۆژهەڵاتی کوردستان کراوەو پێ ده‌چێ ئه‌م كتێبه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه به‌تایبه‌ت لایه‌نگرانی "حدك" مشت‌و مڕی لێ بكه‌وێته‌وه.
پێوسته بگوترێ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە و لە ژیر ناوی " حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێ‌کرد.
هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتن و کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە.
رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستا و پاش 8 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
وڵامێكی كورت‌و چه‌ند تێبینیه‌ك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كتێبی ئه‌زموونی خه‌بات دا
مسته‌فا هیجری كتێبێكی بڵاو كرده‌وه

