هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

گەلێک داهاتووی خۆی بوێت دەبێ بیر لە ئاشتی بکاتەوە!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

xalil_jangi_logo_webحیزبی کرێکارانی کوردستان pkk لە ئێستادا بە سەر سێ باڵی فیکری و سیاسی جیاوازدا بە کردەوە دابەش بووە،

یەکەم بەرەی بەڕیز ئۆجەلانە کە بە فەرمی ڕایانگەیاندووە ئاشتی خوازن و دەیانهەوێ لە ڕێگای ئاشتیەوە کێشەی کورد لە باکوری کوردستان دەگەڵ تورکیا چارەسەر بکەن و گەیشتوونەتە سەر ئەو باوەڕە بە چەک و شەڕکردن هیچ مافێک و هیچ شتێک دەستەبەر ناکرێت کە بێ گومان ئەوە باشترین سیاسەتە لە دۆخی ئێستای تورکیا و ناوچەکەدا بە گشتی.

دووهەم باڵ و ڕەوتی pkk لە ئێستادا لە پەڕڵەمانن،بەڵام ئەوان لە نێوان شەڕ و ئاشتی دا تووشی سەر لێ شێواوی بوونەو هەڵبژاردنی لایەنەێک بۆیان دژوار بووە.

کە هۆی سەرەکی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە سەر کردەوەکانی باڵی تووندڕەوی pkk،ئەوان تا کوردانی باکور دێن و ڕیسێک درووست دەکەن ئازا دێن و دەیکەنەوە بە خوری!

سێهەمیان ئەم گروپە تووندڕەو و ڕادیکاڵەن کە سەرکردایەتییەکەی لە قەندیلەو کەسی دیاری ئەو ڕەوتە جەمیل بایک و قەرەیلان و دوو کەسی ترن.سەرکردەکانی قەندیل هیچ گوێ لە ئۆجەلان ناگرن و دە پڕاکتیگ دا لە ژێر سیاسەت و فەرمانی ئۆجەلان دەرچوونەو بە تەواوەتی کەوتوونەتە ژێر ڕکێف و فەرمانی ئێران.کە ئێستادا لە نێوان خۆشیان دا تووشی جیاوازی سیاسی و فیکری بوونەو قەرەیلان پێی وایە بایک و سێ سەرکردەکەی تر بە ڕێگایەکی هەڵە دا دەڕۆن و لە ئامانجەکان و سیاسەتەکانی بەڕێزئۆجەلان و گەلی کورد دوور کەوتوونەتەوەو ئۆجەلان و pkkیان توشی مەترسی جیددی کردووە.ئەوان لە ساڵانی پێش تر و بە تایبەتی لە ئێستادا و لەم دواییانەدا کاری نەشیاو و ترسناک دەکەن و هەموو زمانی ئەوان تەنیا چەکە،بۆ نمونە دوای هەڵبژاردنەکان کە دەستکەوتێکی باش بوو و دەیتوانی قۆناغی باشتریش دەستەبەر بکات بۆ کوردی باکور ئەوان هاتن بە کوشتنی دوو پۆلیسی هاتووچۆ دۆخەکەیان تێک داو بیانووی تەواویان دایە دەست تورکی فاشیست تا بە ئامانجەکانی خۆی بگات،هەروەها دە کردەوەیەکی نەشیاوی تر دا هاتن بە تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆڵار زەرەریان لە حکومەتی هەرێمی و کوردانی باشوری کوردستان دا،یان تەقاندنەوەی تراکتۆرێکی مین ڕێژ کراو و هەروەها سوتاندنی چەند ماشینێکی خەڵکی کاسبکار و بێ تاوان و کە بوونە بیانووی هێرشی بەرفراوانی تورکی فاشیست بۆ سەر شاخەکان و گوندەکانی کوردستان نمونەی بەرچاوی ئەم هێرشە دڕندانەیە بوردومانی گوندی زارگەڵی بوو کە گۆیا بنکەو بارەگای pkkی تێدا بووەو چەند کەسایەتی پلە بەرزی ئەو حیزبەش لەوێ بوونیان هەبووە کە چەندین خەڵکی سڤیل و بێ توانی تریش لەو هێرشە دڕندانەی تورک دا شەهید بوون و ماڵ و حاڵ و سامانیان ئاگری تێ بەر بوو و بە تەواوەتی لە ناو چوو.

 

xalil_pkk_2


جگە لەوانەش شێواندن و تێدانی سیمای شارەکانی باکور و دابەزاندنی بازاڕی کار و کاسبی و هێنانەخواری ئابوری باکوری کوردستان و ...

ئەمانە دەستکەوتی ڕەوتی سێهەم بوون بە کورتی لەم ماوەیەدا و لە ساڵانی پێش تریش دا نمونە زۆرن...

ئەم هەنگاوانە لە بنەڕەت دا بە کردەوەیەکی هاوشێوەی داعش لە قەڵەم دەدرێن و دوورن لە هەموو جۆرە ئەخلاق و بنەماکانی مرۆڤێکی شۆڕشگێڕیك و خەباتکار

بێ گومان بەم سیاسەتە تەنیا زەبرێکی قورس لە خۆیان و لە داهاتوویان دەدەن و هەروەها لەم پێناوەش دا گەلی کورد بە گشتی زەرەمەند دەکەن.

هیوادارم ڕەوتی سێهەم بە هاوکاری ڕەوتی دووهەمی و لایەنەکانی کوردستان بە تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە سەر میزی گفت و گۆ و چیتر لە سیاسەتەکانی بەڕیز ئۆجەلان و پڕۆسەی ئاشتی دوور نەکەونەوە. بۆ ئەم پرسەش بێ شک هەموو کوردانی خەباتکار و کوردپەروەر لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان هەموو جۆرە هاوکارییەک پێش کەش دەکەن لە پێناو ئاشتی و ئازادی کوردانی هەر چواربەشی کوردستان بە تایبەتی کوردانی باکور.

شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینە دەبێت ئاشتیخواز بێت نەک شەڕخواز چۆن ئەوە دە عورف و زاتی ئێمەی کورددا بوونی نییە!


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1085
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy