کۆچ کاتێک ڕوودەدات کە نائارامى هەبێت ئەو نائارامى یە هەر جۆرێک بێت واتە نائارامى سیاسى، نائارامى کۆمەڵایەتى، نائارامى ئابوورى، نائارامى ئایینى، نائارامى ..........هیتد کۆچ کردن وەک شێوازێک لە شێوازەکانى گەڕانى مرۆڤ بە دوایى ئایندەو گوزەرانێکو ژیانێکى ئارامو ئاسودەیى دایە، بۆئەوەى داهاتویى لە ساتەکانى ئێستاى باشتربێت .مرۆڤ لە پێناو درێژەدان بە ڕەگەزى مرۆڤانەى خۆى، بۆ خۆ پاراستن لە کارەساتو ڕووداوو هێرشەکانى سروشت، هێرشەکانى گیاندارانى دڕندە ،و زوڵمو زۆرى چەوساندنەوە، لە پێناو گەیشتن بە شوێنێکى گونجاوو ئاسوودە بۆ گوزەرانکردنى ژیانى، بەردەوام لێرەو لەوێ کۆچى کردووە .لە مێژووى مرۆڤایەتى دا لە هەر گۆشەو کە نارێکى ئەم جیهانەدا کۆچ کردن شێوازو تایبەتمەندى خۆى هەیە .لە قۆناغەکانى سەردەمى کۆندا خێڵ زۆربەى ژیانیان بە کۆچ کردن بە سەر بردووە، وەکو یاسایەکى ژیانى ئاسایىو هیچ پاڵنەرێکى سیاسىو کۆمەڵایەتى نەبووە، بەڵکو کۆچ کردن تەنها لە پێناوى بەدەستهێنانى ناوچەیەکى ئارامو باش بووە، ئەم جۆرەش لە کۆچ کردن بە ڕەوەند، یان کۆچەوەرى ناوى دەرکردووە .لەگەڵ گەشەو پێشکەوتنى عەقڵو گەشەکردنى ووشیاربوونەوەو دەرکەوتنى داهێنانى تازە لە شێوازى کارى کشتوکاڵىو پیشەسازى هەنگاو بەهەنگاو جێگیر بوونو نیشتەجێ بوونى هۆزەکانو خێڵەکان هاتەکایەوە، کۆچ کردن لە سەر دەمى قۆناغەکانى کۆیلایەتىو دەرەبەگایەتى زیاتر کۆچ کردن بۆ خۆپارستن لە ڕووداوەو کارەساتەکانى سرووشتو خۆپاراستن لە گیانەوەرى دڕەندە بووە، یاخود گەڕان بووە بۆ چاندنى کشتوکاڵ، .............هیتد بەڵام سەردەمى ئێستاى گەشەى سەرمادارىو قۆناغى تازەى ئەمرۆى مرۆڤایەتى دا کۆچ کردن شێوازو تایبەتمەندى جیاوازى هەیە ئەویش ئەم کۆچکردنە لە بەر هەبوونى نائارامى یە، هۆکارى سیاسىو ئابوورى یە، هۆکارى نابەرابەرىو زەبرو زەنگو سەرکوتو ئیستبدادى دەوڵەتانەوەبووە لە ناو ئەو وڵاتانەدا گەرانو کۆچ کردنە بۆ وڵاتانو دەوڵەتانێک کە ئاسوودەو بەختەوەریان دەکات .کۆچ کردن لە ژێر دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات، لە هەر دەوڵەتێکى ئەم جیهانەدا کە کەمێک ئازادىو خۆشگوزەرانى هەبێت گەنجانو لاوانو خەڵکى ئێرانى دەبیندرێت کە بەهۆى نابەرابەرىو زوڵمو زۆرىو چەوساندنەوە لە ئێران کۆچى بۆ کردووە، لە سەرجەم وڵاتانى ئەو رووپاو وڵاتانى ئەسکەندەنافاو وڵاتانى رۆژ هەڵاتى ناوەڕاستو ....، ...هیتد خەڵکى ئێران کۆچى بۆ کردووە کە بەشێوەیەکى نایاسایىو بە قاچاغ لە ئێران لە دەست سیستەمو یاساکانى دواکەوتوانەى کۆمارى ئیسلامى ئیران کۆچیان کردووە .
گەنجانو لاوان بەرەو وڵاتانى تر کۆچ دەکەن بەشێکى زۆریان بەهۆى نا ئارامى ئابوورىو نەبوونى قانوون کارێک کە لە بەرژەوەندى خەڵکى کرێکارو زەحمەتکێش بێت هەروەها نەبوونى بیمەى بێکارى ،و نەبوونى زەمانەتى تەندروستى بۆ کرێکارو ئەو جوتیارو زەحمەتکێشانەى کە کارى کەشەوەرزىو کشتوکاڵى دەکەن .یەکێک لە هۆکارە دیارەکان کە لاوانو گەنجان لە ئێران کۆچ بکەن بەرەو وڵاتانى تر نەبوونى ئازادى کارى ڕێکخراوەیىو ئازادى سیاسىو ئازادى جل لەبەرکردنو سەرجەم ئازادى یەکانى تر کە لاوانو گەنجان ئاسوودەو بەختیار دەکەن .رۆژنە گەنجانو لاوان لە سەر کارى رۆژنامەنووسىو کارى سیاسىو کارى روناکبیرىو تەنانەت لە بەرکردنى جل وبەرگ دەخرێنە ناو زیندانەکانەوەو یاخود بە تۆمەتى پەیوەندییان بە ڕێکخراو و حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى زیندانى دەکرینو ئیعدام دەکرێن، لە سایەى یاساکانى کۆمارى ئیسلامى دا، گەنجانو لاوان توشى خواردنى تریاکو حەشیش خواردنەوەکحولی یەکان دەبن . سات بە سات زوڵمو زۆرى دەسەڵاتو دەوڵەت بەرامبەر بە خەڵک زیاتر دەبێت .وڵاتى ئێران بەگشتى خەڵکەکەى تووشى بێ ئومێدى زیاتر دەبن کە بەهیچ شێوەیەک کۆمارى ئیسلامى ئێران بەم یاساو سیستەمە دواکەوتوو کۆنەپەرستانەى نەک ناتوانێت چارەسەرى کێشەى لاوانو گەنجانو ژنان بکات وبەڵک خودى مانەوەى ئەم نیزامو سیستەمەى کۆمارى ئیسلامى دەردو کێشەو ناهامەتى زیاتر دەکات بۆ یە خەڵکى ئێران بەگشتى چاوەروانى دەرفەتێکن کە ڕقو کینەى خۆیان بەرامبەر ئەم ڕژێمە سەرکوتگەرە دەرببڕن، تۆڵەى چەوسانەوەى ئێستاو رابردووى خۆیان بکەنەوە ئەم سیستەمە بۆ یەکجارى بگۆڕن بەرەو سیستەمو نیزامێکى باشترو ئازاد کە مرۆڤەکانى کۆمەڵگاى ئێران بەبێ جیاوازى ئاسوودەو بەختیار بکات .

