لە بواری ستراتژیکەوە ئەمانە هەڵەکانی پ.ک.ک ن:
١- لە کاتێکدا لە پاش سیمایەکی ئاشتیخوازانەو مرۆڤ دۆستانە لە پ.ک.ک ساز ببوو، بە کوژرانی پۆلیسە تورکەکان گەڕایەوە خاڵی سفر.
٢- لە کاتێکدا پ.ک.ک باس لە مانفیستی ئاشتی خوازانە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکا، ئیتر تۆڵەسەندنەوە مانای نامێنێ.
٣- لە کاتێکدا پ.ک.ک دەیزانی کە تورکیاو ئەردوغان لە لاوازترین کاتی خۆیاندا بە سەر دەبن، هەڵە بوو گەمەکە بەپێچەوانە بکرێتەوە.
٤- پ.ک.ک دەزانێ کە تراژدییەکەی " پرسوس " سیناریو بوو. بەڵام کەوتە داوی ئەو سیناریویە.
٥- لە کاتێکدا تورکیا هێرشی بۆ بارەگاکانی پ.ک.ک دەسپێکرد، پ.ک.ک گەمەی سفرو سەدی لەگەڵ هەرێمو بەتایبەت بارزانی دەسپێکرد.
٦- لە کاتێکدا دەیتوانی گەمەکان لە ناوخۆی باکورو تورکیا بە ئاراستەی ئاشتخوازنە ببات، کە چی گۆڕەپانی شەڕی ساز کردووە.
٧- پ.ک.ک وا دەزانێ کۆمەڵگای جیهانیو کوردستان وەک خودی ئەو پارتە وایە کە فەرمان دەکرا دەبێ بڵێن وایە.
لە بواری تاکتیکیەوە:
١- نەدەبوو کوژرانی پۆلیسەکانی بەئەستۆ بگرێت، زۆر بێ منەتانە بەئەستۆی گرت.
٢- لە کاتێکدا کە دەبوو لە بەیاننامەکەیدا سیمای قوربانییەک بەخۆی بگرێت. وای کرد ئەو بەشەی لە بەیاننامەکە سەرەنجی میدیاکانی جیهانی راکێشا کە باسی کۆتایی هاتنی پرۆسەی ئاشتی کراوە.
٣- میدیاکانیو لایانگرانی پ.ک.ک دوو بەرەکیان لە ناو ماڵی کورد خستە دەستوری کارەوە.
٤- رێژەی شەهیدبوونی گریلاکان لە قەندیل پێشانی داوە کە پ.ک.ک پێشبینی ئەم رەفتارانەی لە تورکیا نەکردووە.
٥- پ.ک.ک وا دەزانێ ئەم وێستگەیە دەتوانێ بارزانی زۆرتر پەراوێز دەکات. بۆیە دەستیان لە هیچ نەپاراستووە.
چارەسەرییەکان:
١- مەدەنیکردنەوەی بزاڤی شەقام لە ناوخۆی تورکیا
٢- بەرجەستەکردنی ئەوەی کە پ.ک.کو باکور قوربانی سیاسەتەکانی تورکیانو ئەردوغانن
٣- پەرێزکردن لەوەی کە وا بکات بارزانی بیر لە خۆی بکاتەوە تاکوو ئەوەی هاتۆتە ئاراوە
٤- چوونە پێش لە کۆمەڵگای جیهانی لە رێگەی رۆژئاواوە. واتا لە سەنگەری رۆژئاواوە رووی خۆی بکاتە کۆمەڵگای جیهانی
٥- راگرتنی هەموو پەلامارێکی سەربازیو بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانی کە لە ئەگەری قوڵبوونەوەی کێشەکە بتوانێ وەگرڕیان بخات.
٦- پێدانی رۆڵی زۆرتر بە هدپو دمیرتاش. چونکە کۆمەڵگای جیهانیو ناوخۆی تورکیا ئێستا ئەو زۆرتر وەک موخاتەب وەردەگرن.
٧- دوور کەوتنەوەی لە هاوکێشە سیاسییەکانی باشوری کوردستان. چونکە لە دواجاردا دوو بەرەکی لە کۆمەڵگا قوڵتر دەکاتەوە.
٨- وەرگرتنی ئەو پرسە بە جدی کە گەڕانەوە بۆ دواوە مەرگی لەگەڵدایە.
هاورێیانی پ.ک.ک ئەمانەی باسکران ڕەخنەو پێشنیارن. جا هەر چۆن خوێندنەوەی بۆ دەکەن کەیفی خۆتانە.

