هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

چراکان کوژانەوە، ماڵەکانمان سووتان‌و وێران بوون

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

smko_-_awrdanawa_2ئێوارە بوو وەک هەموو رۆژان لە نەخۆشخانە سەرقاڵی کاری رۆژانەمان بووین ئەو شەوە نوبە کاری من‌و مەستورە سوڵتانی بوو، لە ماوەیەکی کەم دا چەند کادری دیکەی نەخۆشخانە‌و محەمەد توپچی کە بەرپرسی کومسیونی کۆمەڵاتی بوو هاتنە نەخۆشخانە وکۆبونەوەیەکی خێرامان گرت‌و کاک محەمەد گوتی بە خێرایی چەک‌و رەختەکانتان بێنن‌و ئامادە بن ئەم شەو دوژمن هێرش دەکاتە سەر بنکەکانمان لە کۆیە، دوکتور محیەدین ریحانی کە بەرپرسی کاری دەرمانی نەخۆشخانە بوو کادرەکانی دابەش کردن هەر چەند کادر‌و بۆ شوێنێک تا لە کاتی هێرشی رژیم دا بە پێی پێویست هەموو کادرەکانی دەرمانی کاری خۆیان بکەن، من گەرامەوە ماڵەوە‌و چەک‌و رەخت‌و دەمانچەکەم هێنا‌و لە گەل مەستوورە سوڵتانی‌و جەماڵ ئیبراهیمی‌و موحسین عەزیزی‌و شەوبۆ حەکیم زادە لە نەخۆشخانە ماینەوە، تاکوو لە ئەگەری دەست پێ کردنی شەردا ئێمە لە نەخۆشخانە یارمەتی ئەو کەسانە بکەین کە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، نەخۆش‌و بریندارەکانی کە لە نەخۆشخانە بوون بۆ شاری کویە رایان گواستن‌و ئیتر بێدەنگی باڵی بە سەر هەموو ناوچەکەدا کێشاو‌و لە هەموو شۆێنیکەوە پێشمەرگە ئامادەی بەر پەرچ دانەوەی ئەگەری هێرشی رژیم بوو، هێزێکی زۆری رژیم لە ناوچەی سولیمانی یەوە بەرەو کۆیە‌و تەق تەق هاتبوون‌و وایان دانابوو کە هەموو هێزەکانی دیموکرات لە قەفەس بکەن‌و بە دیلی بیان بەنەوە بۆ ناو ئێران بەراستی هێزی زۆر‌و بۆری رژیم کە ورەی پوڵائینی پێشمەرگە نەگەیشتبوو کە لە هەموو لایەکەوە ئامادە بەربەرەکانی‌و بەرخودان بوون تا لە ئەگەری جۆڵانی هەر هێزیک بەرەو ناو کەمپەکانی حیزب بیان کەنە عیبرەتی زەمانە بۆ رژیمی ئاخوندی‌و چاو ساغەکانیان کە تا کویە لە گەلیان بوون، بۆیە ئێمەش ئامادە بووین‌و جار‌و بار ماشێنی گەشتی هێزی پێشمەرگە کە هەموو خاڵەکانی بە سەر دەکردەوە دەهاتە ناو نەخۆشخانە کە کاک کاوە بەهرامی‌و چەند کەسیکی تر لە ناو ماشینەکەدا بوون‌و دەیان وت کە هەر ئامادە بن لە گەل هەر هەواڵێک ئێوەش ئاگادار دەکەینەوە، ئێمەش هەر هەموومان چەکەکانمان لە باوەشمان دا دانابوو ئامادەی ئەرکی خۆمان لە ناو حەوشەی نەخۆشخانەکەدا چاوەرێ بووین، بە درێژایی شەو هەر بێدەنگی‌و هیچی تر، لە گەل کازیوەی بەرەبەیان دا میلی کاتژمێرکە گەیشتە سەعات شەشی بەیانی لە گەل یەکەم ریزی کاتیوشادا بێدەنگی هەموو ناوچەکە شڵەقا‌و ئیتر بە دوای ئەو دا بە ریز توپ‌و خۆمپارە‌و کاتیوشا دەرژا بە سەر هەموو کەمپەکانی حیزب لە ناوچەی کویە دا وهەر خانوو بوو دەکەوتە بەر رهێڵەی ئەو گوللە کاتیوشا‌و توپانەی کە لە لایەن تۆپخانەی رژیمەوە لە پشتی شاخی تۆپزاواوە، دەیان هاوێشت‌و لە گەل هەر گرمەیەک دا دیواری ماڵیک دەرۆخا یان ماڵێک ئاوری دەگرت‌و ئێمەش هەر سەیرمان دەکرد ئاخر نەخۆشخانەکە لە بەرزایی دا بوو لای ئێمەوە خانوەکانمان بە جوانی لێ دیار بوو.

 

chrakan_smko_2

 

لەگەل ریزێک کاتیوشادا نەخۆشخانەش نوقمی دوکەڵ بوو، ژووری ددانپزشکی‌و ژووری عەمە ل‌و چەند ژوریکی تر لا دیوارەکانی هاتنە خوارەوە‌و ئیتر دەرتان کەمتر دەبوو بۆ مانەوەمان لە ناو حەوشەکەدا، بۆیە لە گەل هاورێ یان دا بریارمان دا بچینە ناو ئەو خەندەکەی کە لە خوار نەخۆشخانەکەوە هەڵ کەندرا بوو کە تەنیا پێنج میتر لە خوار حەوشەی نەخۆشخانەکە بوو، تا لە پریشکی توپ‌و خۆمپارە خۆمان بپاریزین، بەردەوام چاومان لە سەر سوتان‌و روخانی ماڵەکان بوو کە لە ئێمەوە دیار بوون، ئەو ریزە ماڵەی کە ماڵی ئێمەی تێدا بوو گری گرتبوو، دوکەڵ‌و بوونی باروت هەموو ئەو ناوچەی داگرتوو، کاتژمێر گەیشتە شەشی ئێوارە واتە بە درێژایی دوازدە سەعات هەر بەو شێوە خەستە توپ‌و خۆمپارە‌و کاتیوشا باران بەردەوام بوو، دوای کاتژمێر شەش بێدەنگی باڵی بە سەر ناوچەکەدا کێشا‌و تیمی گەشتی بەردەوام بوون لە گەرانەکانیان، هەر توزیک لە تەنیشت نەخۆشخانە ئەو جادە بوو کە لە کویەوە بەرەوە تەق تەق دەچوو بنکە‌و کەمپەکانی حیزب لەم بەر‌و ئەو بەری ئەو جادە بوو، چومە سەر جادەکە تا هەواڵ بزانم یەکەم کەس کاک سەید عەلی رەحمانی هات بۆ لام وتی سمکۆ ماڵەکەی ئێوەش سووتاوە بەڵام بە خۆشی یەوە تەنیا زیانەکان مادی یەو هەموو کادر‌و پێشمەرگە‌و بنەماڵەکان سلامەتن، دیار بوو ئەوان لە ناو کەمپەکەدا بوون‌و هەواڵی ماڵەکانیان لا بوو، لە راستی دا ئەمە هەر چاوەروانکراو بوو، کە دەبێت ئەو هەموو تۆپ‌و خۆمپارە‌و کاتیوشایە هەر کومەلێک مالی ویران‌و سوتاوو هەبیت، بویە چووم بەرەو ماڵەکەمان هەر ئاوری لێ بەرز دەبووە‌و هیچی بە سەر هیچەوە نەمابوو، لەو کاتەدا خەمی ئەو نوسینانەم بوو کە بە دریژایی ژیانی خۆم نوسیبوومن‌و ئەو وێنە‌و یادگاری یانەی کە لە ژیانی پێشمەرگایەتیم دا هەبوون هەمووی ببونە خۆڵە مێشی ئاگردانی شەری نەگریس کە رژیمی ئاخوندی بە هەزاران کیلومەتر هاتبووە ناو خاکی حکومەتی هەریمی کوردستان تا دیموکرات ئاوا ئاوار باران بکات، بۆیە ئیتر لەو رۆژەوە ئەمە بووە بیرەوەری یەکی تاڵ لەژیانی من‌و هەموو ئەو کەسانەی کە ماڵەکانیان وێران بوو یان سووتان‌و بووە پەڵەیەکی رەشی خەیانەت بە کورد لە نیو چاوانی ئەو کەسانەی کە رژیمی ئاخوندی بە دوستی خۆیان دەزانن‌و بوونە چاو ساخی ئەو هێزە تا دیموکراتی پێ توپ‌و کاتیوشاباران بکەن.

 

chrakan_smko_3


هیواخوازم ئەمە هەرگیز دوبارە نەبێتەوە‌و کورد لە هەڵەکانی خۆی دەرس وەربگرێ‌و پشتی یەکتر بگرن باشترە تا بە هیوای دوژمنی کورد بن کە دلنیا بن هیچ کات لە دوستایەتی دوژمنانی کورد دا قازانج ناکەن‌و تەنیا روو رەشی بۆ ئەو کەسانە دەمێنیتەوە کە رۆژیک لە رۆژان خەیانەتیان لە نەتەوەکەی خۆیان کردووە مێژوو هەرگیز ئەمانەیان لە بیر ناچیتەوەو بە خەیانەت بە گەل ناویان لە میژووی نەتەوەکەمان دا تۆمار دەکرێ.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1148
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy