هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئایا تەقینەوەکەی باکوری کوردستان لە بەرژەوەندی کێدا بوو!؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

xianati_pkk_-_sharif_-_3چەند هاوڕێیەک پرسیاریان لێ کردووم: ئایا تەقینەوەکەی باکوری کوردستان کێ ئەنجامدەرێتیی‌و لە بەرژەوەندی کێدایە!

بۆ وەڵامی ئەو بەڕێزانە، من پێموایە تەقینەوەکە لەم کاتەدا لە ڕوی سیاسییەوە بە تەواوی لە بەرژەوەندی ئێران دایە، چۆن!؟

لە ئێستادا پارتیی داد‌و گەشەپیدان 'ئاکەپە' لە هەوڵی پێک هێنانی حکوومەت دایە‌و هەموو هەوڵی بۆ ڕازیکردنی لایەنەکانە بۆ پێک هێنانی حکوومەت، تەنانەت ئەگەر ڕێش نەکەوتن ئەوا ئەبێت هەڵبژاردن بکرێتەوە، بۆیە تەقینەوەیەکی وا نە خزمەت بە سازانی نیشتیمانیی‌و پێکهێنانی حکوومەت ئەکا لە تورکیا، نە بۆ ئاکەپەش بە سوودە لە ئەگەری هەڵبژاردنێکی دیکە دا، چونکە بە نزیکەی %٤٥-٤٨ ی کورد دەنگیان پیشتر بە ئاکەپە داوە، بۆیە ئەگەرێکی بەهێزە کە ئەم تەقینەوەیە دژی بەرژەوەندییە ئەمڕۆییەکانی ئاکەپە بێ.

لە بەر دۆخە سیاسییەکەی ئێستا، پێموایە ئەو تەقینەوەیە %١٠٠ بە ڕێکەوتنی نێوان ئێران‌و دەزگای میت 'کە تورکە فاشیستەکان ئاراستەی ئەکەن' پلانی بۆ دانراوە، چونکە ئاڵۆزی ناوخۆی تورکیاش لە بەرژەوەندی تەواوی ئێرانە‌و ، کورد-کوشتنیش باوەڕی هەموو فارسێکی فاشیست‌و تورکێکی تورانی دەزگای میتە.

کەوابوو هاوکێشەکە ئاوهای لێ دێت: وەک ساڵێک پێش ئێستا نووسیم باڵی کۆنە انساراسلامەکانی ناو داعش ئێران ئاراستەیان ئەکا و، باڵی بەعسییە سونەگەراکانیش تورکیا. بەڵام تا ئێستا زۆرینەی کارەکانی داعش لە بەرژەوەندی ئێران دا بووە، بۆیە ئەگەری هەیە باڵی کۆنە انسارەکان کاریگەری زۆریان لە ناو داعش دا هەبێ، چونکە ئەم کارانەەیان هەمووی لە بەرژەوەندی ئێران دابووە: قاتوقڕکردنی عەرەبی سونە، وێرانکردنی شارەکانیان‌و تەقاندنەوەی هەموو شتێکیان، لاوازکردنی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە بەشار ئەسەد‌و لێدانی کورد، هەر ئەمەشە وایکردووە کە: تا ئێستا داعش نە لە ئێران‌و نە لە شارە شیعەکانی عێراق تەقینەوە ئەنجام نەدەن.

 

iran_turia_kurd_hazhari_1


بەڵام کۆمەڵە کارێکی داعش لە ستراتیژ دا خەتەری سەرەکین بۆ ئێران‌و هاوپەیمانەکانی ئێران، وەکو لەتکردنی عێراق‌و سوریا، کە ئاکامەکەی بە کۆتای هاتنی عێراق‌و سوریای ئێستای لێ ئەکەوێتەوە‌و لە ئەگەرێکی واش دا ئەکرێ ڕووخانی ئێرانیشی بە دوادا بێت.

بەم وەڵامانەم ئایدیایەکم لا دروست بووە کە: ئەگەرێکی بەهێزە دەزگای ئیتلاعات‌و دەزگای میت کە لە زۆر ڕووداو دا دژ بە یەک بن، ئەوا وای بۆ ئەچم لە ئێستا دا ژورێکی عەمەلیاتی هاوبەشیان بۆ لێدانی بەرژەوەندییەکانی کورد دروست کردبێت‌و لەمەدا کۆک بن، ئەمەشیان لە پێناوی ئەوەدایە کە کورد ئەم دەرفەتە دیفاکتۆیانە نەقۆزنەوە، بەتایبەت لە باشور‌و خۆراوای کوردستان دا. هەر بۆیە ئەکرێ پلانی گەورەشیان هەبێ 'وەک پێشتر هەیانبووە' کە پارتەکانی باکور، خۆرهەلات، خۆراوا‌و باشوری کوردستان ناکۆکتر بکەن، لەبەر ئەوە پێویستە سەرکردایەتیی سیاسیی گشت پارتەکانی کوردستانی تیکە تیکە کراو زۆر ووریا‌و نەتەوەیی بن.

هیوادارم وەڵامەکانم هەڵسەنگاندنی سیاسییانەی لۆژیکیی بێ، هەربژین.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 874
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy