ـ هه‌ڵۆی كوردستان: ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش له راگه‌یه‌نه‌كان بڵاو بۆوه كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 6ی جولای 2015ی رێكخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست دوو رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌و "حدك" وەک ئەندامی ئەسڵیو تەواو ماف وه‌رگیراون.
هه‌ڵۆی كوردستان له به‌دواداچوونێكدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی رێكخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیستبۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌م هه‌واڵه دوره له راستی‌و به‌رزترین پله‌ی حیزبێكی رۆژهه‌ڵاتی له ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا هی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه به پله‌ی مشاور.
هه‌روه‌ها له تازه‌ترین لێدواندا سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه ئاره‌ش ساڵح نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئا‌مریكا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
رونكردنەوەیەك لە
نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا
هاوڕێیان !
دوو لایەنی کوردستانی ئێران هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە کە لە لایەن رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆناڵەوە بە ئەندام وەرگیراون یان پلەی ئەندامەتیان بەرز کراوەتەوە. بەم شێوە رایدەگەیێنم ئەگەرچی پێمان باشە هەموو لایەنو حیزبە کوردیەکان لە رێکخراوە نێونەتەوەیەکان دا ببن بە ئەندام، بەڵام ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی‌و لە پێوەندیێک کە لەگەڵ سکرتاریای سۆسیالیست ئینتەرناسیۆناڵ گیراوە، ئەو سکرتاریایە رەتی کردۆتەوە کە هیچ لایەن یان حیزبیک لە دانیشتنی نیویورک کرابێت بە ئەندام یان پەی ئەندامەتی بەرز کرابێتەوە.
ئەگەر کەسێک بیەوێت زانیاری زیاتر لە سەر ئەم بابەتە دەس بخات دەتوانێت پێوەندی بکات بە سکرتاریای سۆسیالیست ئینتەرناسیۆناڵەوە.
لەگەڵ رێز
ئارش ساڵح
نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا
شایانی باسه ئه‌م رێكخراوه له‌دوای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به دووهه‌مین رێكخراوی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی له جیهان دێته ئهژمارو زۆربه‌ی ئه‌م حیزبانه كه له‌م رێكخراوه‌دا به‌شدارن ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان له وڵاته‌كانی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌م رێكخراوه بۆته تریبۆنێكی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هاواری مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
پێویسته بگوترێ له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا یەكەمین كەس كه گرینگی به‌م رێكخراوه داوه شه‌هید دوكتور قاسملوو سكرتێری پێشووتری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووه‌و ئه‌و بوو كه توانی به كاری دیپلۆماسی درگای ئه‌م رێكخراوه به‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و حیزبه ره‌سه‌نه‌كانی بكاته‌وه. شیاوی روونكردنهوهشه دوكتور محه‌مه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، ناسراو به دوكتور سه‌عیدی خۆشته‌ڤی، كه دوای تیرۆركرانی دوكتور قاسملوو بوو به سكرتێری حیزبی دێموكرات، رێکه‌وتی 26ی خه‌رمانانی 1371ی هه‌تاوی (17ی سێپتامبریی 1992ی زایینی) كه بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست چووبووه ئاڵمان، له هێرشێکی تیرۆریستیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر رێستوورانی میکۆنووس له شاری بێرلینی ئاڵمان له‌گه‌ڵ فه‌تاح عه‌بدولی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و هومایۆن ئه‌رده‌ڵان، کادری حیزب، به ده‌ست تێرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی شه‌هید كرا.
پێوسته بگوترێ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە و لە ژیر ناوی " حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێ‌کرد. هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتن و کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە. رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستا و پاش 8 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.

